گەلی عەرەب، داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیایان لە عەفرین شەرمەزار کرد
گەلی عەرەب-ی شنگال، هێرشی دەوڵەتی تورکیایان بۆسەر عەفرین، شەرمەزار کرد و داوای پشتگیری کردن عەفرین-یان کرد.
گەلی عەرەب-ی شنگال، هێرشی دەوڵەتی تورکیایان بۆسەر عەفرین، شەرمەزار کرد و داوای پشتگیری کردن عەفرین-یان کرد.
گەلی عەفرین لە بەرخۆدانییەکی مێژویی دایە و گەلیش پشتیوانی لەو بەرخۆدانییە دەکەن.گەلی عەرەب-ی شنگال بە ڕێپێوانێک، داوای پشتیوانی گەلی عەفرین-یان کرد.
لە ڕێپێوانەکەدا، درووشمەکانی ''ئەرۆغان بکوژە''، ''داعش بکوژە، '' عەفرین ئازادە و هەر ئازادیش دەمێنێ"، وترانەوە و وێنەی ئارین میرکان و ئاڤێستا خابوور بەرز کرانەوە.
دوای ڕێپێوانەکە، بەنوێنەرایەتی خۆپێشاندەران، شێخ عەبدول عەزیز کەنعان تهەمیر،دوا: ''ئەردۆغان بۆ فرەوانکردنی سنوورەکانی وەڵاتەکەی بەمەبەستی داگیرکردنی خاکی گەلانی دیکە لە سووریا و عێراق، پشتیوانی لە داعش و چەندین گرووپی دیکەی چەتە دەکات و هەر بەوانیش هێرش دەکاتە سەر گەلان. ئێمە هەتا دوایی پشتگیری لە بەرخۆدانیی عەفرین دەکەین. ئێمە دەڵێین عەفرین ئازادە و هەر بە ئازادیش دەمێنێتەوە''.
دوای لێدوانەکە، عادل حوسێن ئەلحوسێن، کە بەشداری لە خۆپێشاندانەکەدا کردبوو بۆ ئاژانسی فرات دوا و وتی: ''ئێمە ئەوڕۆ ڕایدەگەیەنین کە پاڵپشتی گەلی قارەمانی عەفرین-ین. ئەردۆغان ژمارێکی زۆرلە هاووڵاتی مەدەنی کوشتووە. پێویستە هێزە نێودەوڵەتییەکان، ڕێگە لەو هێرشانە بگرن".
عادل موفەڕەح ڕێیان، بەشدار بوویەکی دیکەی چالاکییەکە، داوای لە عەشیرەت عەڕبەکانی دیکە کرد کە بۆ پشتیوانی کردن لە عەفرین چالاکی بکەن.