گەمارۆی جولەمێرگ بەردەوامە

دەولەتی تورک لە گەەڕەکەکانی ناوەندی شاردا بە بیانووی ' ئاسایش' بەربەست و دیواری چیمەنتۆ دادەنێن و ژیانیان لەگەل تاڵ کردووە.

حکومەتی ئاکەپە بە دانانی بەربەست ودیوارلە گەڕەکەکانی جولەمێرگ بەردەوامی بە باری نا ئاسایی دەدات. لە چەلێ، گەڤەر، شەمزینان و ڕووبارۆک و هەندێک گەڕەک ماوەی ١٥ ڕۆژە بە شێوازێکی سیستماتیک وەک " هەرێمی تایبەتی پاریزراو" ڕادەگەینرێن و قەدەغە لە ناوشاری جولەمێرگ بەردەوامە.

حکومەتی ئاکەپە بە ناوی' هەرێمی تایبەتی پارێزراو' مافی ژیان، ئابووری و گەڕانی لە گەل زەوت کردووە. بەهۆی دانانی بەربەست و دیوارهاتووچۆی نێوان ناوەندی شارو گەڕەکەکانی تر بڕدراوە. بەهۆی ئەو دیوارانەوە هاتووچۆی نێوان گەڕەکەکانی گازێ، پاڵەوان، کوندێ ئولتوجا ومەزرکێن و گوندەکانی دەرووبەری لەگەل ناوەندی شاردا بڕاوە. هاوولاتیان بۆئەوەی کە سەردانی ماڵی یەکتری بکەن ناچارن ڕێگەیەکی درێژببڕن. لەشوێنی دانانی دیوار و بەربەستەکاندا قەرەقۆڵی پۆلیس، شوێنی کۆنتڕۆڵی سەربازەکان و جەردەوانەکان دانراون و لێپرسینەوە لە خەڵک دەکەن.

' ئەمە ترس وبێچارەیی دەوڵەت دەردەخات'

هاووڵاتیان بۆ ئەوەی کە کۆتایی بەم دۆخە بهێنن بە سەدان داواکارییان پێشکەش کردووە بەڵام تا ئیستا هیچ ئەنجامێکیان نەگرتووە. دەوڵەت بەم شێوەیە وڵامی گەل دەداتەوە: " ئەو بەربەست و دیوارانە بۆ پاراستنی ئێوە دانراوە. ئەگەر ئەو بەربەستانە لابەین ئێمە ناتوانین پاراستنی ئەم شوێنانە بکەین."

هاووڵاتییەک کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت وتی، سەرەڕای ئەو هەموو بەربەست و دیوارانە هێشتا دەوڵەت نازانێت چی دەکات و سەری لێ شێواوە. ئێمە بە ئامانجی ئەوەی کە ڕێگەکان بکەینەوە هەوڵی زۆرمان داوە بەڵام بێ ئەنجام بوو. ئەو هاوولاتییە وتی، " دەوڵەت ئێمەی گەمارۆ داوە. لە هەمووشوێنێک خاڵی پشکنینی داناوە. لێپرسینەوە لەهەموو کەسێک دەکەن. سەرەرای ئەو هەموو ئاستەنگییانە دەوڵەت هێشتا لەگەل دەترسێت."

ک-ش