گەنجانی ئێزدی بە ڕێپێوانێک یادی مام زەکیان کردەوە

ئەندامانی یەکینەکانی ژنانی گەنجی ئێزدی و یەکینەکانی گەنجانی ئێزدی لە ڕێپێوانێکدا و لە ٢مین ساڵیادی شەهیدکردنیدا یادی مام زەکی شەنگالی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە و ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگای ئێزدیان کردەوە.

ئەندامانی یەکینەکانی ژنانی گەنجی ئێزدی و یەکینەکانی گەنجانی ئێزدی لە گەلی شیلۆ بە ڕێپێوانێک  یادی مام زەکی شەنگالی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە و ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگای ئێزدیان کردەوە کە لە گەلی شیلۆ لە ١٥ی تەباخی ٢٠١٨دا شەهید بوو.

گەنجان بە دروشمی ' بە ڕوحی ١٥ی تەباخ تۆڵەی مام زەکی و ماهیر دەکەینەوە و کاتژمێر ١٥:٣٠ دەستیان بە ڕێپێوان کرد. ڕێپێوانەکە بە وتنەوەی دروشم تا ئەو شوێنەی کە مام زەکی تێیایدا شەهید بوو بەردەوام بوو.

دواتر ئەیاد خەیری لەسەر ناوی گەنجانی ئێزدی قسەی کرد و ئاماژەی بە تێکۆشان و ڕەنجی مام زەکی بۆ کۆمەڵگای ئێزدی  و زیندووکردنەوەی شەنگال و ئێزیدخان کرد و وتی، ئەوان وەک گەنجان درێژەپێدەری ڕێچکەی مام زەکی دەبن.

دوای ڕاگەیەنراوەکەدا بە دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ، بژی تێکۆشانی شەهید زەکی شەنگالی و ماهیر و بمرێت خیانەت، کۆتایی بە ڕێپێوانەکە هێنرا.

ف.ق