گەنجانی وه‌ڵاتپارێز: شۆڕشگێڕان لە دڵی ئێمەدان

لە دژی بڕیاره‌كه‌ی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا و گۆشگیریی سه‌ر ڕێبەری گەلی کورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، گەنجانی وه‌ڵاتپارێز چالاكییه‌كیان لە شاری ڕانیە ئەنجام دا.

ئەمڕۆ گەنجانی وه‌ڵاتپارێزی کوردستان لە سەرجەم شار و شارۆچكه‌کانی باشووری کوردستانه‌وه‌ لە دژی بڕیاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا دژی سێ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی پارتی كرێكارانی کوردستان (پەکەکە) جەمیل بایک، مووراد قه‌ره‌یلان و دووران کاڵکان ڕوویان کردە شاری ڕانیە و پێكه‌وه‌ هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكایان شەرمەزار کرد. گه‌نجان گوتیان: «ئەگەر ئەو کەسانەی بۆ ئازادی تێده‌كۆشن تیرۆرست بن، ئێمه‌ش به‌شێكین له‌وان»

گەنجانی وه‌ڵاتپارێز لەنێو پارکی دەروازەی شارەکە کۆبوونەوە، مەشخەڵی ئاگریان هه‌ڵگرت و بە درووشمەکانی «بژی ڕێبەر ئاپۆ»، «بژی پەکەکە» و «شۆڕشگێڕان لە دڵی ئێمەدان»، به‌ره‌و باخی گشتیی شاره‌كه‌ ڕێپێوانیان کرد. دوای کۆبوونەی جەماوه‌ری دەروازی ڕاپه‌ڕین (ڕانیە)، زیلان مووسا به‌ ناوی ڕێكخراوی گەنجانی وه‌ڵاتپارێز و ڕێكخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر به‌یاننامه‌یه‌كی خوێنده‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌: «ئێمە وەک گەنجانی وه‌ڵاتپارێزی کوردستان و ژنانی گەنجی تێکۆشەر ئەو هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مه‌ریكا  شەرمەزار دەکەین. چونکە لە رۆژگاری ئەمرۆدا پەکەکە و ڕێبەرەکەی ڕێبەر ئاپۆ هیوای گەلی چەوساوە و بندەستە،  لەبەرئەوە پێویستە هەر کەس لە بەرامبەر ئەو بڕیارەی ئەمەریکا لەسەر پێشەنگانی ئەو بزووتنەوەیە و گۆشه‌گیری ڕێبەر ئاپۆ هه‌ڵوێست پیشان بدەن. چونکە لەهەر کاتێكدا کە هێرش بۆ سەر گەلی کورد و گەلانی چەوساوە و بندەست هه‌بووبێت، ڕێبەر ئاپۆ، سەرکردە و شه‌ڕڤانانی ئەم بزووتنەوەیە بێ دەنگ و بێ هه‌ڵوێست نەبوون. بە هەزاران قوربانیان داوە بۆ پاراستنی شکۆی مرۆڤایەتی.»

ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌:

بۆ ڕای گشتی 

لە دژی بڕیاری ئەمریکا، سەرھەڵدە و لە  ڕێبەر ئاپۆ خاوەنداری بکە

ئێمە دەوڵەتی تورکیامان لەسەر ئەم نیشتیمانه‌ ناوێت

لە بەرامبەر داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان سەرهەڵدە

وەک لای هەمووان ئاشکرایە ئەم قۆناغەی ئێستادا گەلی کوردی پێدا تێپەڕ ئەبێت، قۆناغێکی زۆر گرنگ و هەستیارە، چونکە لە هەموو لایەکەوە  هیڕش پیلانگیری گەورە لەسەر گەلی کورد بەڕیوە دەچیت. سەرجەم  هێزی نێودەوڵەتیەکان بەشێوازی جۆراو جۆر هێڕشی تەڤگەری ئازدی گەلی کورد بەڕێبەرایەتی پارتی کریکارانی کوردستان (پەکەکە) بەڕێوە دەبەن هەر وەک ئاشکرایە گروپی تیرۆرستی داعش پرۆژی لە ناوبردن و قرکردنی تەواوی کورد بوو ئامانج لە هیڕشەکانی داعش لە باشور و رۆژئاوای کوردستان کۆمەڵكوژی گەلی کورد لە ناوبردنی بوو، لە کاتیکدا ئەو گروپە دڕندەی جینۆسایدنی گەلی کوردی کرد لە شەنگال کۆبانی، هیچ دەوڵەتیك جەسارەتی ئەوەی نەبوو، لەبەرامبەر ئەو گرپە تیرۆرستیە تێێكۆشان بکات، بە پێچەوانەوە زۆرەبەی دەوڵەتەکان هاوکاری ئەو گروپە تیرۆرستییان دەکرد، یەکیک لەو دەوڵەتانەش دەوڵەتی تورکیا بو، هەر لەوکاتدا پارتی کرێكارانی کوردستان (پەکەکە) و ڕێبەرەکەی ڕێىەر ئاپۆ بوون کە سەلماندیان بۆ تەواوی جیهان کە ئەوانە لە پێناو مرۆڤایەتی دەجەنگن تێکۆشانیان بۆ ئازادی مرۆڤایەتیە، لەبەرامبەر ئەو هێڕشانەی داعش پەکەکە تێكۆشانیکی گەورەی کردوو قووربانیکی زۆری دا.

بڕیارەی ئەمەریکا لە بەرامەبەر بە ڕێبەرانی ئەم بزووتنەوەیە، کە لەپێناو مرۆڤایەتی قوربانیان داوە و تێکۆشان دەکەن ئێمە وەک گەنجانی  تێکۆشەر باشوور و ژنانی گەنجی تێکۆشەر  ئەوە هەڵویستەی ئامریکا  شەرمەزار دەکەین. چونکە لە رۆژگاری ئەمرۆدا پەکەکە و ڕێبەرەکەی ڕێبەر ئاپۆ بوونە بە هێوای گەلی چەوساوە بندەست،  لە بەر ئەوە پێویستە هەر کەس لە بەرامبەر ئەو بڕیارەی ئەمەریکا لە سەر پێشەنگانی ئەو بزوتنەوەیە و گۆشگیری ڕێبەر ئاپۆ هەڵویست نیشان بدەن،  چونکە لە هەر کاتی کە هێڕش بۆ سەر گەلی کورد گەلانی چەوساوە بندەست هەبووبی ڕێبەر ئاپۆ سەرکردە و سەربازانی ئەم بزووتنەوەیە بێ دەنگ و بێ هەوڵوێات نەبوون بە هەزاران قوربانیان داوە بۆ پاراستنی شکۆی مرۆڤایەتی، لە ئاستیکی گەورەدا تێكؤشانیان بەرێوە بردوە.

پەکەکە و ڕێبەرەکەی بە درێژای ٤٠ ساڵە، بە تێکۆشان ئەوەیان سەلماندووە کە بۆ ئازادی مرۆڤایەتی دیموکراتیزە بوون خەبات دەکەن هەر لەبەر ئەوەیە هەمێشە ئەم بزوتنیەوەیە ڕێبەر و سەرکردەکانی ئامانج دەگرن، وەک لە ڕابردوودا بینیمان کە دەوڵەتانی زل هێزی جیهان بە گەلە کۆمەیەکی نێو دەوڵەتی ڕێبەر ئاپۆیان دەستگیر کرد، ئەوش سەلـمێنەری ئەوەیە تێكۆشانی پەکەکە و ڕێبەرەکەی تێكؤشانیکی هەرە ڕاستە، لە ئەمرۆدا دەوڵەتانی بەرژەوندی پەرەست و دژە مرۆڤ دەخوازن ئەو پیلانگیریە زیندو بکونەوە درێژە بە سیاستەی چەپەڵەکانی خۆیان بدەن و ڕیگا لە بەرەوە پێشچونی پەکەکە بگرن چونکە لە ئیستدادا پەکەکە بۆتە هێوای ملێۆنان مرۆڤی ئازادی خواز، ئامانجی ئەو دەوڵەتانە ڕێگا گرتنە لە هەنگاو نان بەرەو ئازادی.

ئێمە وەک گەنجانی وڵاتپاڕێز ژنانی گەنجی تێکۆشەری باشوری کوردستان لەبەرامبەر بە تیرۆرست ناساندنی ئەو بزوتنەوەیە و ڕێبەرەکەی کە ماوەی ٢٠ ساڵە لە زیندان دایە و بۆ ئازادی تێ دەکۆشن، خۆمان بە بەر پرسیار دەزانین و ئەو بڕیارە بە بەریاریکی نە ئاخەلاقی و دوور لە بەها مرۆڤایتیەکان دەزانین و شەرمەزاری دەکەین، ئەگەر مافی ئینسانیت پاراستن و تیکۆشنکردن لە پێناو ئیسانیت تیررۆرە لێرەدا خۆمان بەشیک لەوە ڕادەگەینین،  دەلێن ئەو سێ شۆرشگیرە نرخی ئێمەن

هەروەها ماوەی چەندین ساڵە گۆشگیریکی توند بەڕێوە دەچیت، کە دوورە لە هەموو بەها مرۆڤایتیەکان لە ئیستاشدا دەوڵەتی فاشستی تورک بەهاوکاری ‌هێزیکی کوردی دەێەوێت لە باشوری کوردستان داگیرکەری پێشبخات ئێمە وەک گەنجانی باشوری کوردستان لە ئاستی بەرزدا دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک تێکۆشان دەکەین هەتا ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لەدژی گۆش گیری تیکۆشان دەکەین بە دەوڵەتی ئەمریکاو دەولەتانی جیهانیش دەلێن ئەو سێ شۆرشگیرە لە دڵی ئێمەدان لە دژی ئەو سیاستە چەپەڵە سەر هەڵدەدەین باشوری کوردستان لە داگیر دەوڵەتی تورک ڕزگار دەکەین، ئەمە ئەرکی هەر گەنجیکی باشوری کوردستانە 

بژی ڕێبەر ئاپۆ

بژی پەکەکە 

ئەو شۆرشگیرانە لەدڵی ئێمەدان 

کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردساتان- ژنانی گەنجی تێکۆشەر- باشوری کوردستان

سڵاو ڕێزی شۆرشگێری

s.m