گەنجانی کەرکوک گەلەکۆمەی ١٥ی شوبات شەرمەزار دەکەن

گەنجانی شاری کەرکوک لە ساڵیادی پلانگێری نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات ئەو پلانگێریە شەرمەزار دەکەن و دوای هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ئوجالان دەکەن.

٢١ساڵ لەمەوبەر، لە گەلەکۆمەیەکی نێودەوڵەتیدا کە چەندین وڵاتی جیهان تێیدا بەشداربوون، لە ١٥-٢-١٩٩٩، عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، لە کینیا ڕفێندرا و ڕادەستی دەوڵەتی تورک کرا، لەوکاتەوە تا ئێستا لە گرتوخانەی ئیمرالی لە گۆشەگیرییەکی سەختدایە، کۆمیتەی ئازادی بۆ ئۆجالان-یش، گەنجانی کەرکوکیش بەتوندی ئەو پلانگێریەیان شەرمەزارکرد و دوای هەڵگرتنی گۆشەگیری دەکەن لەسەر ڕێبەر ئۆجەلان.

ڕێبەر ئۆجەلان نەک تەنها سەرکردەیەکی کوردە بەلکو سەرکردەی مرۆڤایەتی-یە

خەتاب عومەر گەنجێکی قەزای داقوق-ی سەر بە پارێزگای کەرکوکە دەربارەی ٢١هەمین ساڵوەگەری گەلەکۆمەی ١٥ی شوبات بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ڕایگەیاند: "من وەکو گەنجێکی داقوق بە هەموو شێوەیەک پلانگێری ١٥ی شوبات ئیدانە و شەرمەزار دەکەم، ئەو رۆژەی کە رێبەر ئۆجەلان دەستگیر کراوە رۆژێکی ڕەشە بۆ تەواوی گەلی کورد چونکە ڕێبەر ئۆجەلان نەک تەنها سەرکردەیەکی کوردە بەلکو سەرکردەی مرۆڤایەتی-یە،وا ٢١ ساڵ تێپەری بەسەر پلانگێری ١٥ی شوبات کە تیدا زۆربەی ووڵاتانی جیهان گەلەکۆمەیەکیان ئەنجامدا بۆ دەستگیر کردنی رێبەر ئاپۆ، تا کەی جیهان بێ دەنگی هەڵدەبژێرێت بەرامبەر ئەو زوڵم ستەمەی لە ڕێبەر ئاپۆ دەکرێت."

وەکو گەنجانی داقوق داوای لابردنی گۆشەگیری دەکەین

هەروەها خەتاب عومەر وتیشی: " داوا لە کوردانی هەرچوار پارچەی کوردستان دەکەین تێبکۆشن بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجەلان، ئێمەش وەکو گەنجانی داقوق داوای لابردنی گۆشەگیری و ئازاد کردنی رێبەر ئاپۆ دەکەین."

هەوڵیاندا بە دەستگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ کورد سەرکوت بکەن

ئامەد کەرکوکی گەنجێکی دیکەی شاری کەرکوکە دەربارەی ٢١هەمین ساڵوەگەری گەلەکۆمەی ١٥ی شوبات بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ڕایگەیاند: "ئەمرۆ ٢١ ساڵ بەسەر پلانگێرییەکەی دژی رێبەر ئۆجەلان تێپەر دەبێت، دەستگیر کردنی رێبەر ئۆجەلان پلانگێریەکی تۆکمەی نێودەوڵەتی بوو بۆ ئەوەی بە دەستگیرکردنی رێبەر ئاپۆ شکۆی کورد لەناو ببەن و کورد سەرکوت بکەن."

ئەو پلانگێرییە سەرکەوتوو نەبوو لەئیستادا خەلکانێکی زۆر درێژە پێدەری فکر و فەڵسەفەی رێبەر ئۆجەلانن

هەروەها ئامەد کەرکوکی ڕاشیگەیاند: "ئامانجی ئەو پڵانگێرییە لەناو بردنی پەکەکە بوو لە تەواوی کوردستان بەڵام ئەو پلانە سەرکەوتوو نەبوو چونکە لەئیستادا خەلکانێکی زۆر درێژە پێدەری فکر و فەڵسەفەی رێبەر ئۆجەلانن."

داوا دەکەین گۆشەگیری سەر رێبەر ئوجالان هەلبگیرێت

لە کۆتایدا ئامەد کەرکوکی وتی: "ئێمە وەکو هاووڵاتیانی شاری کەرکوک ئیدانەی ئەو گەلەکۆمە و پلانگێرییە دەکەین کە ئەو وڵاتانە ئەنجامیاندا بۆ دەستگیرکردنی رێبەر ئۆجەلان و داواش دەکەین گۆشەگیری هەلبگیرێت لەسەر رێبەر ئۆجەلان."

ویستیان ئیرادەی کورد دەستگیر بکەن

ڕەوەند بەرزنجی هاوڵاتیەکی شاری کەرکوکە دەربارەی ٢١هەمین ساڵوەگەری گەلەکۆمەی ١٥ی شوبات بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ڕایگەیاند: "١٥ی شوبات ڕەشترین رۆژی کوردە کە تێیدا رێبەر ئۆجەلان بە پلانگێریەکی نێودەوڵەتی دەستگیرکرا، بەو کرادەرەش ویستیان ئیرادەی کورد دەستگیر بکەن و ئەو پێش چوونەی کورد سنوردار بکەن، بە گرتنی رێبەر ئۆجەلان هەوڵ درا ئیرادەی کورد لەناو ببەن، ڕاستە ڕێبەر ئاپۆ بە جەستە لە زینداندایە بەڵام بە فکر لەناو هەموو تاکێکی کوردە و زۆر بەهێزترە لە هەموو کاتێک."

ئیرادەیەکی کورد کە لە فکرەی رێبەر ئۆجەلانەوە هاتبوو بەرگری کرد دژی هیرشی داعش

هەروەها رەوەند بەرزنجی وتیشی: "کاتێک دەوڵەتان هەوڵیاندا لە رێگەی رێکخراوی تیرۆرستی داعشەوە ناوچە کوردیەکان داگیر بکات بینیمان کە ئیرادەیەکی کورد کە لە فکرەی رێبەر ئۆجەلانەوە هاتبوو بەرگری کرد دژی هیرشی داعش، وە رۆژئاوای کوردستان گەورەترین نموونەیە لەسەر سەرکەوتنی ئەم فکرە و رێبازی رێبەر ئۆجەلان."

رێبەر ئۆجەلان بە فکرە لە نێو هەموو تاکێکی کۆمەڵگادایە

هەروەها ڕەوەند بەرزنجی وتیشی: "من وەکو گەنجێکی کەرکوک دوا لە تەواوی گەنجانی کورد و دەرەوەی کورد دەکەم کە هەوڵبدەن بە تەواوی لە فکرەی رێبەر ئۆجەلان تێبگەن و کاری لەسەر بکەن چونکە هەر نەتەوەیەک کاتێک بەتەواوەتی خوێندنەوە لەسەر ئەم فکرەیە دەکات، دەگاتە ئەو قەناعەتە کە رێبەر ئۆجەلان بە فکرە لە نێو هەموو تاکێکی کۆمەڵگایە، هەر لەبەر ئەم هۆکارەشە دەسەڵاتداران تەنانەت دەسەڵاتدارانی باشوری کوردستان ترسیان لەم فکرەیە هەیە.''

دەسەڵاتداران ناتوانن هیچ شتێک بکەن چونکە دەترسن

لە کۆتاییدا ڕەوەند بەرزنجی وتی: "من وەکو گەنجێکی شاری کەرکوک ئیدانەی ئەم رۆژە ڕەشە دەکەم و داوا لە گەل دەکەین نەک دەسەڵاتداران چونکە دەسەڵاتداران ناتوانن هیچ شتێک بکەن چونکە دەترسن بۆیە داوا لە گەنجان و گەل دەکەین کە هەول بدەن بە فکر و ئیرادەی خۆیان ئەم گۆشەگیرییە بشکێنن."

ز.ش