گەڕەکێک و ٧ گوند چۆڵ کراون و هەواڵێکیش لەبارەی دانیشتوانی ئەو گوندانە لەبەردەستدا نییە

گەڕەکی ئەسکار لە ناوچەی پاسوری ئامە د  و ٧ گوندی دیکە بە هۆی ئۆپراسیۆنی سەربازیی سوپاى تورکیاوە چۆڵ کراون. هیچ زانیاریەکیش لەبارەی چارەنووسى دانیشتوانى ئە گوندانە لە بەردەستدا نییە.

پاش ئەوەی پارێزگاری تورکیا لە ئامەد، رۆژی چوار شەممە "قەدەغەی هاتوچۆی" ڕاگەیاند، لە گەڕەکی ئەسکار و ٧ گوندی دیکەی ناوچەی پاسووری ئامەد ئۆپڕاسیۆنی سەربازی دەستیپێکرد.

ئۆپراسیۆنەکە لەگۆرەپانێکی گەورە بەڕیوە چوو، کە گەڕەکی ئەسکان و گوندەکانی شێخ ساڵح، نەدەرە خوش، مەزراسوور، سمەتاک، دەلێ دەرێ، ئاخجانا و دەریکێى لە خۆ گرتووە و لە کاتی ئۆپراسیۆنەکەدا هەریمە کە تۆپباران کراوە.

دەوترێت فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆردوومانی هەرێمەکە یان کردووە و لە هەرێمەکە هێچ شەڕێک ڕووی نەداوە. هێزەکانی دەوڵەتی تورکیا بەرە بەیانی ئەمڕۆ هاتووچۆیان لە ئەسکار و ٧ گوندی دیکەی قەدەغە کرد و هێڵەکانى تەلەفونیشیان بڕی. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەى دانیشتوانى ئەو گوندانە لە بەردەستدا نییە.

ر.م