یه‌كێتیی ژینگه‌پارێزی ده‌رباره‌ی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سكاڵایه‌ك له لایه‌ن دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا كه له‌پێناو پاراستنی ناوچه‌ی شوێنه‌واری دێرینی حه‌سكیف له باكووری كوردستان، تۆمار كرابوو ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. یه‌كێتییه‌كه ڕایگه‌یاند، به‌م بڕیاره گورز له ناوچه‌ی حه‌سكیف دراوه كه له ڕووی مێژوویی، كولتووری و ژینگه‌پارێزییه‌وه گرینگییه‌كی زۆری هه‌یه. ڕاشیگه‌یاند، حه‌سكیف بووه‌ته قوربانیی ڕه‌نجخۆریی سه‌رمایه‌داری.
یه‌كێتیی ژینگه‌پارێزی ڕاشیگه‌یاند، ئه‌م بڕیاره‌ی دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا له زۆر شوێن هانی ده‌وڵه‌ت و كۆمپانیاكان ده‌دات بۆ تاڵانكردن و له‌ناوبردنی شوێنه‌واره مێژوویی و كولتوورییه‌كان.
s.m