فه‌رمانداره‌تیی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی یه‌ژا ستار پیرۆزبایی له گه‌ریلاكانی یه‌ژا ستار ده‌كات به‌بۆنه‌وه‌ی ئه‌و چالاكییه كاریگه‌ره‌ی له ده‌رێی شكه‌فتا دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر ئه‌نجامیان داوه.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
«به‌ر له هه‌ر شتێك له كه‌سایه‌تیی ئێوه‌دا سڵاو له هه‌موو هێزه‌كانمان له بۆتان ده‌كه‌ین كه به ڕۆحی ئاپۆیی تێده‌كۆشن. ئێمه دڵنیاین و باوه‌ڕمان وه‌هایه كه ئێوه له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ده‌لال ئامه‌د و شه‌هیدانی به‌ستا-دا، به گوێره‌ی سه‌رده‌می نوێ جێده‌ستتان له سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌تردا ده‌بێت.
له ده‌ریێ شكه‌فتا، وه‌ستایانه و پسپۆڕانه له تاكتیك و ته‌كنیكدا، له دژی ئۆپه‌راسیۆنی قڕكاری دوژمن ڕۆڵێكی گه‌وره‌تان پیشان دا. به ناوی فه‌رمانداره‌تیی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی یه‌ژا ستار پیرۆزبایی ئه‌و چالاكییهتان لێ ده‌كه‌ین كه له ده‌ریێ شكه‌فتا ئه‌نجامتان دا. به دڵسۆزیی یادكردنه‌وه‌ی هاوڕێ ده‌لال و ئه‌و هاوڕێیانه‌ی كه له‌م دواییانه‌دا له جوودی شه‌هیدبوون كه پێشه‌نگایه‌تیی ژنانی ئازادیخوازیان ده‌كرد، باوه‌ڕمان وایه كه له ئافراندنی ژیانی گه‌ریلا و هێڵی شه‌ڕی هاوچه‌رخدا به ئه‌ركی پێشهنگانهتان هه‌ڵده‌ستن. له به‌رده‌م هه‌ر میلیتانێكی ئاپۆییدا ئه‌ركی هاوچه‌رخ ڕاست تێگه‌یشتن و جێبه‌جێ كردنیه‌تی. هه‌موو هێزه‌كانی دوژمن كه پشت به ته‌كنیك ده‌به‌ستن، ناچارن شكست بێنن. به‌و ڕۆڵه‌ی له‌م دواییه‌دا گێڕاتان، ئێوه ئه‌مه‌تان سه‌لماند.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، له كه‌سایه‌تیی ئێوه‌دا جارێكی دیكه به ڕێز و خۆشه‌ویستییه‌وه سڵاو له هه‌موو هاوڕێیان ده‌كه‌ین و هیوادارین هه‌میشه سه‌ركه‌وتوو بن.»
s.m