یەپەسە لە وان لەدژی وێستگەی تۆڕی ئەنتەرنێت و تەلەفۆن چالاکی ئەنجامدا

تیمەکانی وڵامدانەوەی یەپەسەی شەهید داستان سەرهاد ڕایگەیاند، ئەوان لە وان لەدژی وێستگەی تۆڕی تورکسێل چالاکیان ئەنجامداوە. لە ئایدنیش پێشانگایەکی قەنەفەیان سووتاندووە.

تیمەکانی وڵامدانەوە ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە چوارچێوەی هەنگاوی تۆڵەی دژی داگیرکەر و سیخۆڕ و نۆکەران لەدژی وێستگەی تورکسێڵ چالاکیان ئەنجامداوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، یەکینەکانی وڵامدانەوە ٢٩ی ئاب نیوە شەو لەدژی وێستگەی تورکسێڵ لە نێوان گوندی گولیۆلۆ و قاندیلی ناوچەی پایزاوای وان چالاکیان ئەنجامداوە و وێستگەکەیان بە تەواوی سووتاندوە.

لە ٣١ی ئابیشدا لە ناوچەی ئەفەلەری ئایدین پێشانگایەکی قەنەفە سوتێنراوە و پێشانگاکە بە تەواوی سوتاوە و ناتوانرێت بەکاربهێنرێت.

لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، بڕمان وایە تا دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە باکوری کوردستان گۆڕی ون نەکات، بە هاوکاری گەلەکەمان لەسەر هێڵی بەرخۆدان لە هەموو جێگایەک چالاکیەکانمان بەردەوام دەبێت.

ف.ق