یەپەسە و یەپەسە ژن: پێویستە لە هەموو شوێنێک بەرخۆدان ڕێکبخرێتەوە

کۆردیناسیۆنی یەپەسە و یەپەسە ژن بە بۆنەی ٢١مین سڵیادی پیلانگێڕێ ١٥ی شوبات ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە لە هەموو گوند، شار و کۆڵانەکان بەرخۆدان ڕێکبخرێتەوە.

کۆردیناسیۆنی یەپەسە و یەپەسە ژن بە بۆنەی ٢١مین ساڵیادی پیلانگێڕێ ١٥ی شوبات ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"ئێمە لە ٢٢مین ساڵی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوباتدا هێزە پیلانگێڕەکان ڕسوا و شەرمەزار دەکەین و سەرەتا خالید ئۆڕال، سەلامەت مەنتەش، ئاینوور ئارتان، دایکە هاتیجە کە بە دروشمی 'ئێوە ناتوانن خۆرمان تاریک بکەن' ئاگریان لە جەستەیان بەردا، یادی هەموو شەهیدانی شۆڕش دەکەینەوە. بەڵێن دەدەین، خەیاڵەکانیان لە سەر بناغەی کۆمەڵگای ئازاد لەگەڵ رێبەر ئاپۆ لە وڵاتێکی ئازاددا بەدیبهێنین.

بە دیلگرتنی ڕێبەرایەتی سەرەتا ویستیان تەڤگەری ئازادی کورد لەناوببەن. بەڵام ئەو شتەی هێزە نێودەوڵەتیە پیلانگێڕەکان نەیاندەزانی، ئەوەبوو لە سەرەتادا گەل خاوەنداری کرد و پیلانگێڕی پووچەڵکرایەوە. لە مێژوودا نەبینراوە بە ئەندازەی گەلی کورد خاوەنداری لە ڕێبەرایەتی خۆیان بکرێت. گەلی کورد بۆ خاوەنداریکردن لە ڕێبەرایەتی خۆی بە ئەرکی خۆیان هەستان و لە کوردستان و لە هەر جێگایەک کە لێی بوون، هەستانە سەر پێ. بەرخۆدان بە دروشمی 'ئێوە ناتوانن خۆرەکەمان تاریک بکەن' بەڕێوەبرا و لە دەوری رێبەر ئاپۆ بازنەیەک لە ئاگر دروست کرا. گەلەکەمان کە لە قۆناغی پیلانگێڕیەکەدا هەستایە سەرپێ و ئەو کەسانەی لەم بەرخۆدانەدا شەهید بوون، لە ڕۆژی یەکەمدا بۆ هەموو جیهان پیشانیاندا، پیلانگێڕیەکە نەگەیشتووە ئامانجەکەی و سەرنەکەوتووە.

ڕێبەر ئاپۆ لەدژی سیستمی ئەشکەنجە و هێڕشی دڕندانە و لەدژی مرۆڤایەتی لە ئیمڕالی، گەلی کورد لە هەموو گۆڕەپانێکی ژیان باجی زۆر گەورەیاندا و بە بەرخۆدانی گەورەی ٢٢ ساڵ بێوەستان تێکۆشانیان کرد. ئەم تێکۆشانە گەورەیە، مۆڕاڵ و بوێری دا بە هەموو بەشەکان کە لەدژی فاشیزم بەرخۆدان بکەن و بناغەی تێکۆشانی هاوبەش بەهێز بکەن.

ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئەوەی هەموو کەسێک ئازاد و یەکسان بژی لە ئیمڕالی بەرخۆدان دەکات. هاوپەیمانی فاشیستی ئاکەپە//مەهەپە و ئەو هێزانەی بە بێدەنگی خۆیان هێز بە هێرشی فاشیزم دەدەن، بە گۆشەگیری ئیمڕالی بە ئەندازەی گەلی کورد دەیانەوێت هیواکانی هەموو بەشەکانی دیموکراسی و ئاشتیخواز بشکێنن. بەم شێوەیە لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆ هەموو کەسێک لە ژێر گۆشەگیریدایە. بەو هۆیەوە لەدژی گۆشەگیری ئیمڕالی تێکۆشانکردن، لەهەمانکات بۆ داهاتووی ئازاد، بە ژیرانە ئەرکی خۆپاراستن، تێکۆشانە. تا گۆشەگیری ئیمڕالی کۆتایی نەیەت، کێشەی کورد چارەسەر نابێت، گێژاوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆتایی نایەت. بۆیە پێویستە سەرەتا گەنج و ژنان و ئەو کەسانەی هیوایان بە داهاتوو هەیە و خاوەن ئامانجن لەدژی گۆشەگیری ئیمرالی تێبکۆشن.

نە گەلی کورد و نە ئەو هێزانەی ئەرکی خۆپاراستنیان لەسەر شانە ژیانێکی بێ رێبەر ئاپۆ تەحەمول ناکەن و قبوڵیناکەن. لە ٢٢مین ساڵی پیلانگێڕی دا بە ژیرانە ئەرکی خۆپاراستن و ئەرکی کۆتاییهێنان بە سیستمی ئەشکەنجەی ئیمڕالی لە سەر شانی ئێمەیە. بەم هۆیەوە، لەدژی سیستمی سەردەستی تورک لە هەموو کۆڵان، گەڕەک، گوند و شارەکان بە بەهێزی و کورمانجی لەدژی سەردەستی تورک بەرخۆدان رێکبخەنەوە و ئەوەش سەرەتای سەرکەوتنە. لەسەر ئەم بناغەیە پێویستە سەرەتا ژن و گەنجان و هەموو گەلەکەمان بە پێشەنگایەتی ئەو بەرخۆدانەی کە رێبەر ئاپۆ رێکیخستووە، بانگی پاراستنی ناسنامە، ئازادی و کۆمەڵایەتیبوونی خۆمان بکەین. پاراستنی ناسنامەی ئازادی وابەستەی کۆمەڵایەتیبوون دەبێتە خاڵی کۆتاییهاتنی پیلانگێڕیەکە.

لە ٢٢مین ساڵی دژایەتیکردنی  پیلانگێڕیدا ئێمە بە دروشمی 'ئێمە فێری ژیانی بێسەرۆک نەبووین و نابین و بێ سەرۆک ژیان نابێت و ئازادی رێبەر ئاپۆ ئازادی ئێمەیە' لەسەر بناغەی ناسنامەی رێکخستنکراو، ژیرانە و بە چالاکیەکانمان، تێکۆشان گەورەتر و فراوانتر دەکەین. ئێمە وەک ئەرکی خۆپاراستنی گەلی کورد یەپەسە و یەپەسە ژن بەڵێن دەدەین، بە ڕوحی بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەری لە هەموو گۆرەپانەکانی ژیان بە شێوەی شەڕی زەریاکان و چیاگەران بەرخۆدان بکەین، تا سیستمی ئیمرالی پارچە نەکەین، دەست لە تێکۆشان هەڵناگرین."

ف.ق