یەپەسە – ژن لە ئامەد و سەمسوور سێ چالاکی ئەنجامدا
تیمەکانی وڵامدانەوەی شەهید ساریا ڕۆزەرینی یەپەسە – ژن لە ئامەد فڕۆشیارانی مادەی هۆشبەر و مارکێتێک و لە سەمسووریش کارگەیەکیان کردە ئامانج.
تیمەکانی وڵامدانەوەی شەهید ساریا ڕۆزەرینی یەپەسە – ژن لە ئامەد فڕۆشیارانی مادەی هۆشبەر و مارکێتێک و لە سەمسووریش کارگەیەکیان کردە ئامانج.
تیمەکانی وڵامدانەوە ڕایگەیاند کە یەکینەکانیان لە چوارچێوەی هەنگاوی تۆڵەی دژی داگیرکەری و سیخۆڕ و نۆکەراندا لە ئامەد و سەمسوور چالاکیان ئەنجامداوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، تیمەکانیان ٢٥ی ئاب کاتژمێر ٢٢:٣٠ لە گەڕەکی شەهیدلکی ئامەد لەدژی فڕۆشیارانی مادەی هۆشبەر چالاکیان ئەنجامداوە و لە ئەنجامی چالاکیەکەدا فڕۆشیارانی مادەی هۆشبەر بە خێرایی لە شوێنی چالاکیەکە هەڵهاتوون.
تیمەکانی وڵامدانەوە لە ٢٣ی ئاب کاتژمێر ٢١:٣٠ دا لە ناوچەی سەیرانتەپەی ئامەدیش بە بۆمب چالاکیان لەدژی مارکێتێک ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا مارکێتی داگیرکەران سووتێنراوە و ناتوانرێت بەکار بهێنرێت.
لە بەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکراوە کە ٢٤ی ئاب لە شاری سەمسوور لە گەڕەکی ئاڵتنشەهیر لە ناوچەی پیشەسازی کارگەیەکی بچووکی ئاکەپەییەکان سووتێنراوە و لە ئەنجامدا کارگەکە بە تەواوی سووتاوە و لەکار کەوتووە.
تیمەکانی وڵامدانەوەی شەهید ساریا ڕۆزەرینی یەپەسە – ژن لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەیدا باسی ئەوەی کرد کە لەدژی ئەو کەسانەی کۆمەڵگا تێک دەدەن چالاکیەکانیان بەردەوام دەبێت و داوایان لە کۆمەڵگا کرد لەدژی کاری نابەجێ، مادەی هۆشبەر و خیانەت هەڵوێست وەربگرن.
ف.ق