یەپەسە ژن لە سێ شار چالاکی ئەنجامدا

تیمەکانی تۆڵەی ڕۆژەڤین گارزانی یەپەسە ژن ڕایگەیاند کە لە ئەستەنبوڵ، ڕوحا و ئانتالیا لە چوارچێوەی 'هەنگاوی تۆڵەکردنەوەدا' چالاکیان ئەنجامداوە.

تیمەکانی تۆڵەی ڕۆژەڤین گارزانی یەپەسە ژن ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی هەنگاوی تۆڵەکردنەوەدا لەدژی سیخۆڕ و داگیرکەران لە ئەستەنبوڵ، ڕوحا و ئانتالیا چالاکیان ئەنجامداوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، ١٦ی ئاب بە شەو لە گەڕەکی وەقف ئەنساری ماڵتەپەی ئەستەنبوڵ، بانکەماتیکەکان سووتێنراون. لە چالاکیەکەدا هەموو بانکەماتیکەکان لەناوچوون.

هەروەها وتیشی، ١٤ی ئاب تیمەکانمان لە ناوچەی کاراکۆپروی ڕوحا لەدژی وێستگەی کارەبا کە کارەبای بە ماڵی پۆلیسەکان دەدا چالاکیان ئەنجامداوە، دوای چالاکیەکەدا چەندین کاتژمێر ئەو باڵەخانانە بێ کارەبا ماونەتەوە.

٤ی ئابیش لە ناوچەی ماناوگاتی ئەنتالیا کۆگایەکی کەسێکی فاشیست بە ناوی (ئەی – کەی) سووتێنراوە. لە چالاکیەکەدا نزیکەی ٢ ملیاری دۆلار زیان بەر کۆگاکە کەوتووە و بارهەڵگرێکی ئەو کەسەش سووتێنراوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هەروەها هاتووە:

" ژنان کە لە کوردستان پێشەنگایەتی پێشکەوتنی شۆڕشگێری دەکەن کۆیلایەتی قبوڵ ناکەن و لەسەر رێچکەی ئازادی بە قاڕەمانی شەڕ دەکەن. بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەری بە روحی فیدایی نووجان، ئاخین، ڕووکەن و هێڤی دروست بووە. ژنان لە گۆڕەپانەکان لە بەرەی پێشەوەدا جێگای خۆیان دەگرن و بەردەوامی بە تێکۆشانیان دەدەن. فاشیزمی دەوڵەتی تورک زیاتر لە ژنان دەترسێت. رژێمی ئاکەپە و مەهەپە دوژمنی ژنانە. ژنان پێویستە لە تێکۆشانی هاوبەشدا پێکەوەبن. لەبەرانبەر هێرشەکان لەدژی ئیرادە و ناسنامەی ژنان پێویستە دروشمی خۆبوون و خۆپاراستن هەڵبگیرێت و تێکۆشان بەهێز ببێت. ئێمە وەک یەپەسە ژن ڕایدەگەیەنین کە لە بەرانبەر دەزگا و ناوەندەکانی دەسەڵات چالاکیەکانمان بەردەوام دەبن. تا فاشیزمی دەوڵەت و پیاوان کۆتایی نەیەت چالاکیەکانیشمان کۆتاییان نایەت."

ف.ق