یەپەسە – یەپە ژن: ١٥ی تەباخ هیوایە!

یەپەسە – یەپەسە ژن: هەنگاوی ١٥ی تەباخ لە تێکۆشانی گەلانی ژێردەستە، ژن و گەنجاندا لەدژی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم و پیاواندا تەنها هاواری ڕاپەرین نییە، بەڵکو ناوی هیوایەکە بۆ سەرکەوتن.

کۆردیانسیۆنی یەپەسە – یەپەسە ژن بە بۆنەی ساڵیادی هەنگاوی ١٥ی تەباخدا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"لە ٣٦مین ساڵیادی شۆڕشی ژیانەوەدا کە دەکەوینە ٥مین ساڵیدای بەرخۆدانی بەڕێوەبەرایەتی دیموکراتیکدا، بەڕێزەوە یادی فەرماندەی گەورەی هەنگاوی شۆڕشگێری ١٥ی تەباخ ماحوسم کورکماز، فەرماندارانی بەرخۆدانی بەڕێوەبەرایەتی دیموکراتیک چیاگەر و زەریا، هەموو شەهیدانی بەرخۆدانەکە و گەریلا و فەرماندەکانمان دەکەینەوە.

جەژنی ژیانەوەی ١٥ی تەباخ لە شەڕڤانانی یەپەسە – پەیەسە ژن، گەلی کورد و دۆستانی تەڤگەری ئازادی پیرۆز دەکەین. لەم قۆناغەدا کە لە فیناڵی ئازادیداین بانگەوازیمان بۆ هەموو گەلەکەمان ئەوەیە کە بۆ ئازادی ڕێبەرمان، بۆ حەسابپرسین لە داگیرکەری و خیانەت، تێکۆشان و بەرخۆدان بەرز بکەینەوە."

'هەنگاوی ١٥ی تەباخ هیوایە'

باسی ئەوەشکراوە، "هەنگاوی ١٥ی تەباخ لەدژی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست و دیکتاتۆر و زاڵمان، بۆ تێکۆشانی گەلانی ژێردەستە، ئەو کۆمەڵگایانەی کە جیهانێکی ئازاد، یەکسان و دیموکراتیکیان دەوێت، بۆ ژنان و گەنجان نەک تەنها هاواری ڕاپەرینە، لە هەمانکاتدا  بووەتە هیوای سەرکەوتنی دۆزی رەوای ئەوان. لە کاتێکدا کە شەرەف و هیوای گەلەکەمان بۆ ئازادی کۆتایی دەبوو، لە کەشێکدا کە فاشیزمی ١٢ی ئەیلول بە توندی تەسلیمیەتی لەسەر گەلانی کوردستان و تورکیا سەپاندبوو، هەنگاوی ١٥ی تەباخ کە لە دهێ دەستیپێکرد، نە تەنها گورزی لە داگیرکەریدا، لە هەمانکاتدا وڵامی خیانەتی دایەوە کە لە گەڵ داگیرکەری کاری دەکرد. بەم شێوەیە ڕێگای گەلەکەمان لە لە هەرێمەکە بەرەو ئازادی ڕۆناک بووەوە و ڕێگای ژیانی نوێ تا کۆتایی کرایەوە."

'ئاگرەکەمان بەر دیوارەکانی کوشک دەکەوێت'

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەخرایەڕوو،" چیاگەر و زەریاکان ڕێچکەی فەرماندە عەگیدیان هەڵبژارد و پێشەنگایەتیان بۆ بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەرایەتی دیموکراتیک کرد کە هەنگاوی دووەمینی ١٥ی تەباخ بوو. لە ئێستاشا فینالی کۆتایی بە شێوەیەکی بێوێنە لە حەفتانین لە چوار پارچەی کوردستان، لە شار و شارە گەرەکانی داگیرکەران بە تێکۆشانێکی بەهێز بەردەوامە.

ئەو ئاگرەی ئەمڕۆ لە چیاکان داگیرساوە، گەش بووە و خۆی گەیاندووەتە دیوارەکانی قەلای ڕژێمی کوشت و هەموو دیکتاتۆرە داگیرکەرەکان.

'ئامانجەکانمان سەردەکەوێت'

لە کۆتاییدا کۆردیناسیۆنی یەپەسە و یەپەسە – ژن ڕایگەیاند، : لە کەسایەتی فەرماندە عەگیددا یادی هەموو شەهیدانی هەنگاوی ١٥ی تەباخ، لە کەسایەتی چیاگەر و زەریادا یادی هەموو شەهیدانی خۆبەڕێوەبەرایەتی دیموکراتیک و شەهیدانی تێکۆشانی دژی کوشک و دیکتاتۆری لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەینەوە  و دەڵێین، ئامانجەکانمان بە تەئکیدی سەردەکەون."

ف.ق