یەپەژە: پیلانگێڕی ١٥ی شوبات بە بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ تێکچوو

یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) بە ڕاگەیەنراوێک گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردیان شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند، پیلانگێڕی ١٥ی شوبات بە بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ تێکچووە.

ڕاگەیەنراوی یەپەژە بەم شێوەیەیە:

"ئێمە ٢١مین سالیدای پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بە تۆڕەیەکی گەورەوە شەرمەزار دەکەن. ئەم پیلانگێڕیە بە بەرخۆدانی مێژوویی ڕێبەر ئاپۆ، بە تێکۆشانی شەهیدانی شۆرشی ئازادی و بە تێکۆشان کە بە پیشەنگایەتی ژنان بەڕێوەدەبرێت، پووچەڵکراوەتەوە.

پیلانگێڕی ١٥ی شوبات لە بەرانبەر ڕێبەر ئاپۆ، لە بناغەدا لە بەرانبەر هەبوون، ناسنامە و داهاتووی گەلان بوو. ئەم پیلانگێریە نە تەنها لە بەرانبەر گەلی کورد بەڵکو لە بەرانبەر هەموو ژنان، گەلان ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و مرۆڤایەتی ئەنجامدرا. هێزە پیلانگێڕەکان بە دیلگرتنی ڕێبەر ئاپۆ، هەوڵیاندا هزر و فەلسەفەی ژیانی ئازاد لەناوبەرن. هەوڵیاندا هەبوونی گەلێکی بەرخۆدێر و تێکۆشەر تێکبشکێنن. بەڵام ئەم پیلانگێریە بە هەڵوێستی بەرخۆدێری ڕێبەر ئاپۆ و تێکۆشانی گەلانی ئازادیخواز پووچەڵکرایەوە.

ڕۆژی ١٥ی شوبات لە مێژووی تێکۆشانی گەلی کورد و هەموو مرۆڤایەتیدا وەک ڕۆژێکی ڕەشە. هێزە کاپیتالیست و سەردەستەکان بۆ دەسەڵاتداری خۆیان لەسەر گەلان بسەپێنن، ڕێبەر ئاپۆیان وەک ئاستەنگ بینی. بۆ ئەوەی کاریگەری ڕێبەر ئاپۆ لەسەر کۆمەڵگا نەهێڵن، رێبەر ئاپۆیان بە شێوەیەکی خایین دەستگیرکرد و ڕادەستی تورکیایان کرد. ڕێبەر ئاپۆ بە تێکۆشانی سیاسی، پۆلیتیک و بیردۆزی هەموو پیلانگێڕیی هێزە سەردەستەکانی ئاشکرا کرد. ڕووڕەشی ئەم هێزانە لە بەرانبەر مرۆڤایەتی، بە شیکردنەوە مێژوویی، سیاسی و پۆلیتیک و بە بۆچوونی فەلسەفی ئاشکرا کرد. لە بەرانبەر عەقلیەتی سەردەست و هەڵویستی نەتەوە دەوڵەتی ڕێبەر ئاپۆ. ژیانی ئازاد و یەکسانی بەرەو پێشەوەبرد. لە بەرانبەر بێچارەیی هێزە سەردەستەکان کە لە سەر گەلان دەسەپێنرێت، ڕێبەر ئاپۆ پارادیگمای نەتەوەی دیموکراتیک هەموو چارەسەریەکی بۆ کۆمەڵگا دۆزیەوە. شۆرشی باکوور – ڕۆژهەڵاتی سوریا کە بە پێشەنگایەتی ژنان بەڕێوەبرا لە ڕۆژی ئەمڕۆماندا ئەم سیستمە دیموکراتەی جێبەجێ کرد. یەکگرتنی گەلی کورد، عەرەب و ئاشووری و سوریانی نیشانەی ئەم ڕاستیەیە، ئێدی سیستمی دیموکراتیکی گەلەکەمان لە ڕۆژی ئەمڕۆماندا وەک تاکە هیوای چارەسەری کێشەکانی کۆمەڵگا دەبینرێت. بەو هۆیەوە سەرنجی هەموو جیهانی ڕاکێشاوە. ئەم ڕاستیەی کە ئەمڕۆ گەل لە دەوریدا بوونەتە بازنەیەکی پاراستن بە ڕەنج و خەباتی ڕێبەر ئاپۆ بەدیهاتووە.

لە بەرانبەر هەڵوێستی بەرخۆدێری ڕێبەر ئاپۆ، سەرەتا دەوڵەتی تورک، هێزە داگیرکەرەکان و هەموو هێزە کاپیتالیست و داگیرکەرەکان لە ڕۆژی ئەمڕۆماندا شکستیان هێناوە، لەبەرئەوەش بەدوای فێڵکردنەوەن. هێرشی سەر شۆرشی گەلان باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەم ڕاستیە پیشان دەدات. لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا بڕیاری داگیرکردنی ڕۆژئاوا و هەموو باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریاش بڕیارێکی ڕێکەوت نییە. ئەم بڕیارە لە سەر مێزی هێزە پیلانگێڕەکان و بە دەستی تورک جێبەجێکرا. بەم ‌هێرشە پەیامێکی وایان دابە گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەت ژنان، ئەگەر ئێوە بە ئیرادەی خۆتان بجوولێنەوە، ڕووبەڕووی قڕکردنتان دەکەینەوە. دەوڵەتی تورک بۆ خەون و خەیاڵی عوسمانی نوێ لە ڕؤژهەڵاتی ناوەڕاست جێبەجێ بکات هەموو ڕێ و رێبازێکی قێزەونی دڕندانەی تاقیکردەوە.داگیرکردنی عەفرین، سەرێکانی و گرێ سپی وەک بەردەوامی پیلانگێڕی ١٥ شوبات و سەرەتای پەیامەکە بوو. بەڵام هێرشەکان یەکێتی گەلانی بەهێزتر کرد. لە ڕاستی بەرخۆدانی شەرەفدا گەلەکەمان بە یەک دەنگ دژایەتی خۆی بەرانبەر ئەم داگیرکەریە پیشاندا. ئەمەش ڕاستی هیز و سەرکەوتنی گەل بوو. ئەو هیزانەی سیستمی کۆمەڵگای دیموکراتیک دەپارێزن دەڵێن، تا هزر و فەلسەفەی ژیانی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، جێبەجێ نەکرێت، تێکۆشانمان تا سەرکەوتن بەردەوام دەبێت.

لەسەر ئەم بناغەیە، ئێمە جارێکیتر پیلانگێرێ نێودەولەتی لەبەرانبەر ڕێبەر ئاپۆ بە تۆڕەیی و نەفرەتێکی گەورە شەرمەزار دەکەین. هەموو تێکۆشەران کە لە هێلێ ئازادیدا گیانیان بەخت کردووە، یادیان دەکەینەوە  و بەڵێنی فراوانکردنی تێکۆشان و پێکهێنانی کیانێکی ئازاد بۆ هەموو ژنان و گەلان دووبارە دەکەینەوە."

ف.ق