یەکێک لە هێرشبەرەکانى سەر بیناى پارێزگاى هەولێر خۆى تەقاندەوە

سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ کەسانێک بە چەکەوە هێرشیان کردبووە سەر بیناى پارێزگاى هەولێر. راگەیاندرا، یەکێک لەو کەسە هێرشبەرانە پشتوێنەیەکى بۆمبڕێژکراوى بە خۆیەوە بەستبووە و بۆمبەکەى بە خۆیدا تەقاندووەتەوە.

هێزە ئەمنییەکان رایانگەیاندبوو، یەکێک لە هێرشبەرەکان کە چووەتە ناو بیناى پارێزگاى هەولێرەوە خۆى تەقاندووەتەوە.

بۆ ئەوەى هێرشبەرەکان لە نهۆمى سێیەمى بیناى پارێزگاى هەولێردا دەستگیربکرێن، هێزە ئەمنییەکان تاوەکو ئێستا چوونەتە نهۆمەکانى یەکەم و دووەمی بیناى پارێزگاى هەولێر.

تا ئێستا دەنگى و چەک و تەقە لە ناوى بیناى پارێزگاى هەولێر دەبیسترێت.

ر.م