لە مەخموورساڵیادی شۆڕشی ١٩ی تەمووز پیرۆزکرا
لە وارگەی شەهید ڕووستەم جوودی لەمەخموورساڵیادی شۆڕشی ١٩ی تەمووزض٢٨ی پووشپەڕ بە مەراسیمیک پیرۆزکرا.
لە وارگەی شەهید ڕووستەم جوودی لەمەخموورساڵیادی شۆڕشی ١٩ی تەمووزض٢٨ی پووشپەڕ بە مەراسیمیک پیرۆزکرا.
بەبۆنەی شەشەمین ساڵی شۆڕشی ١٩ی تەمووز/ ٢٨ی پووشپەڕ-ی ڕۆژئاوای کوردستان لە وارگەی پەنابەرانی شەهید ڕووستەم جوودی (مەخموور) بە شاییەک پیرۆزکرا.
بە بەشداری سەدان هاووڵاتی مەخمووری لە مەیدانی ناوەندی کلتووروهونەری مەخموور و بە هەڵواسینی وێنەی ڕێبەری گەلی کوردعەبدولا ئۆجالان، ئارین میرکان، شەهیدانی شۆڕشی ڕۆژئاوا، ئاڵاکانی یەپەگە ویەپەژە وکەجەکە مەراسیمێک بەشکۆ بەڕێوە چوو.
مەراسیمەکە بە خولەکێک بێ دەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد. دواتر هاوسەرۆکی مەجلیسی گەل حسێن کارا لەسەر گرینگی ئەم ڕۆژە قسەی کرد.
'شۆڕشی ڕۆژئاوا هیوای گەلانە'
کارا دەستنیشانی کرد کە شۆڕشی ڕۆژئاوا ببێتە بناغەی شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی ناوین ووتی، " شۆڕشی ڕۆژئاوا بەماندوبوونی ڕێبەرئاپۆ و لەسەر ڕێبازی بریتانەکان گەییشتە ئەنجام. شۆڕشی ڕۆژئاوا هیوای گەلانە. ببێتە هیوای باکوور، باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان وڕۆژهەڵاتی ناوین."
گۆڕەپانی مەراسیمەکە پڕ بوو لە دروشمی " بژی سەرۆک ئاپۆ"، " بێ سەرۆک ژیان نابێت" و" بژی شۆڕشی ڕۆژئاوا".
مەراسیمەکە بە شایی و هەڵپەڕکێ تا درنگانی شەو درێژەی کێشا.
ک-ش