سەرچەتەیەکی داعش لە فەرەنسا مافی پەنابەرێتیی وەرگرتووە

کەسێك کە ساڵی پارداوای مافی پەنابەریەتی لە فەرەنسا کردبوو، پاش ئەوەی کە ئاشکرابوو سەرچەتەی داعشە، دەستگیرکرا.

ڕووداوی دەستگیرکردنی کەسێک کە ساڵی پار مافی پەنابەرێتیی وەرگرتووە و لە ئێستادا بەتۆمەتی ئەوەی سەرچەتەی داعشە دەستگیرکراوە، لەلایەن داواکاری گشتیی پاریسەوە پشتڕاستکرایەوە. بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە داواکاری گشتیی پاریس بە ڕادیۆی 'فرانس ئینفۆ'ی داوە، کەسێک بەناوی ئەحمەد ئە، لە شاری سامەڕا و دەوروبەری، بەرپرسێکی پلەداری داعش بووە، ڕاگەیەندراوە کە چەتە ئەحمەد ئە، ساڵی ٢٠١٤ لە عێراق هاتۆتە دەرەوە، بەڵام زانیاری دەربارەی ئەوە نەخراوەتە ڕوو کە داخۆ کەی هاتۆتە ئەوروپا.

بەگوێرەی زانیاریەکان، سەرچەتەی داعش لە حوزەیران/پووشپەڕ ساڵێ ٢٠١٧ و پاش چاوپێکەوتن و لێوەرگرتنی وتە، لە فەرنەسا مافی پەنابەرێتیی پێ بەخشراوە. بەڵام دواتر سەرنجی دەزگای سیخوڕیی فەرەنسای بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە. باس لەوەش کراوە کە پاش چاودێریی ئەو سەرچەتەیە لەلایەن دەزگا سیخوڕیەکانی فەرەنساوە، ڕۆژی ٩ ی ئایاری ئەمساڵ دەستگیرکرا.

بانگەشەی ئەوەش دەکرێت کە سەرچەتەی داعش ئەحمەد ئە، ڕۆڵی لە کوشتنی هەزار و ٧٠٠ کەسدا هەبووە کە لە نزیکی شاری تکریتی عێراق کوژراون. دەگوترێت کە ئەحمەد ئە، بە تۆمەتەکانی تاوان لەدژی مرۆڤایەتیی، تاوانەکانی شەڕ، بەکارهێنانی ڕێبازی قەدەغەکراوی شەڕ و گەلێک تۆمەتی تر دادگایی دەکرێت.

ک-ش