لە چین کارەساتی لافاو: بەنداوێک تەقێنرایەوە

لە ڕۆژهەڵاتی چین بەهۆی زیادبوونی ئاستی ئاو، بەشێک لە بەنداوێکی گەورە بە تەقەمەنی تەقێنرایەوە. لە هەرێمەکانی ناوەڕاست و ڕٶژهەڵاتی چین بەهۆی لافاوەوە ١٤٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

بارینی بارانێکی زۆر لە هەفتەی ڕابردوودا کاریگەریەکی زۆری لەسەر هەرێمەکانی ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی چین داناوە. ئاستی ئاوی ڕووباری یەنگز بەرزبووەتەوە. بەرپرسانی چین ڕایانگەیاند، بەهۆی لافاوە کاریگەری نەرێنی لەسەر ٢٤ ملیۆن کەس دروست بووە.

بە پێی ئامارەکان تا ئێستا ١٤٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

لە شاری ئانهوی ڕۆژهەڵات بەهۆی ئەوەی ئاستی ئاوی بەنداوێک زۆر بووە، بەشێک لە بەنداوەکە بە تەقەمەنی تەقێنراوەتەوە.

ف.ق