منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵ شوێن پێی دایناسۆڕێکی دۆزیەوە

منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵ لە کەنارئاوەکانی وێڵزی بەریتانیا شوێن پێی دایناسۆڕێکی دۆزییەوە، کە تەمەنی شوێن پێیەکە بۆ ٢٢٠ ملیۆن ساڵ لەوە پێش دەگەڕێتەوە.

مۆزخانەى نەتەوەیی کاردیف رایگەیاندووە، شوێن پێی دایناسۆڕەکە بە ئەندازەی ١٠ سانیتمەتەرە و تەمەنی شوێن پێکە بۆ ٢٢٠ ملیۆن دەگەڕێتەوە و زانایان لە هەوڵی ئەوەدان، کە بزانن ئەو شوێن پێیە چۆن لەو شوێنەدا دۆزراوەتەوە.

بەپێی لێکۆڵینەوەى زاناکان، شوێن پێکە هی جۆرێکی دایناسۆڕە، کە بەرزیی قاچەکانی ٧٥ سانتیمەتر بووە و درێژییەکەشی ٢ مەتر و نیو بووە، بەڵام هێشتا جۆرەکەیان بە تەواوی بۆ روون نەبووەتەوە.

بە وتەى دێرینناسانی مۆزەخانەى نەتەوەی سیندی هۆوێڵ ئەو شوێن پێیە، روونترین و باشترین جۆری شوێن پێی دایناسۆڕە، کە لە شانشینی یەکگرتوودا دۆزراوەتەوە. لە داهاتوودا ئەو شوێن پێیە لە مۆزەخانەدا نمایش دەکرێت.

ژ.ت