قەسەدە ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک ڕایگەیاند، هێرشی داگیرکەری و تۆپباران بەردەوامە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هیزەکانی سوریای دیموکراتیک ئاماری ٢٤ کاتژمێری بەرخۆدانی شەرەفی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بەردەوامە.

ڕاگەیەنراوەکەی قەسەدە بەم شێوەیەیە:

"تل تەمر

دوێنی دوای نیوەڕۆ سەنگەرەکانی ئەنجومەی سەربازی سوریانی لە گوندی ئوم ئەل کێفێ بۆمبەباران کران.

عەین عیسا

سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی دەوروبەری گوندی کۆرل و ئەل کوردیان تۆپباران کرد. لە ئەنجامی تۆپباراندا ژیانی مادی بەر ناوچەی نیشتەجێبوونی خەڵکی مەدەنی کەوت."

ف.ق