ڕێپێوانی ژنانی عەفرین ؛لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا

لە عەفرین بە هەزاران هاوڵاتی بە دروشمی ((ژن ژیان ئازادی)) لە دژی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک لە شەقامەکانن.

لە شاری عەفرین بۆ دژایەتی کردنی هێرشەکانی سوپای تورکیا کە ئەمە ٢٥ ڕۆژە بە هەمو هێزی خۆیانەوە هێرشی هاوڵاتیان ئەکەن بە دەیان هەزار کەس ڕژانەتە ناو شەقامەکان وهێرشەکانی سوپای توریکا شەرمەزار ئەکەن.

 

ژنانی عەفرین بە دروشمی ژن ژیان ئازادی، بژی سەرۆک ئاپۆ،بژی بەرخۆدانی عەفرین، بەرەو نەخۆشخانەی دێرسیم رێپێوان ئەکەن.

ژنان بە هەڵگرتنی ئاڵای یەپەگە ویەپەژە و وێنەی شەهید ئەڤێستا خابۆر، پشتگیری خۆیان بۆ شەڕڤانان دەربڕی