لە حەسەکە و دێرزور ٦ چەتەی داعش دەستگیر کران

یەکە تایبەتەکانی سەر بە هێزەکانی قەسەدە بە هاوکاری لەگەڵ هێزەکانی ئاسایش لە گوندەکانی حەسەکە و دێرزور ٦ چەتەی رێکخراوی تیرۆرستی داعشیان دەستگیر کرد.

بە پێی راگەیێنراوێکی ناوەندی راگەیاندی هێزەکانی سوریای دیمۆراتیک-قەسەدە، هێزە تایبەتەکانیان بە هاوکاری لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە بەرواری ١٢ی کانوونی دووەم لە دژی شانە نووستووەکانی داعش دوو ئۆپڕاسیۆنیان ئەنجام داوە.

بە پێی راگەیێنراوەکە، ئۆپڕاسیۆنی یەکەم لە گوندی ئەلبسێرا کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی دێرزور ئەنجام دراوە و لە ئەنجامدا ٣ چەتەی داعش دەستگیر کراون. هاوکات چەندین چەک و کەلوپەلی سەربازی و چەند بەڵگەیەکیش دەستی بەسەردا گیراوە.

دووهەم ئۆپڕاسیۆنیش لە شارۆچکەی شەداد کە دەکەوێتە باشوری شاری حەسەکە، نزیک لە سووری سوریا و عیڕاق ئەنجام دراوە. لەو ئۆپڕاسیۆنەشدا ٣ چەتەی تری داعش دەستگیر کراون و دەست بەسەر چەندین چەک و کەلوپەلی سەربازیدا گیراوە.

ز.ش