لە قامیشلوو لە نیوان هێزەکانی ئاسایش ناوخۆ وچەکدارانی رژیمی سووریا شەڕ ڕوویدا

لە قامیشلوو چەکدارانی رژیمی سووریا دەسرێژی گولەیان کردە سەرهێزەکانی ئاسایش و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ وڵامیان دایەوە.

بە پێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ لە کاتی نیوەڕۆدا لە گەڕەکی حلکۆی شاری قامیشلوو چەکدارەکانی رژیمی سووریا تەقەیان لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کرد.

لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا، لە ئەنجامی وڵامدانەوەی هیزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شەڕ هاتە ئاراوە.

هەتا ئیستا دەربارەی دۆخەکە هیچ ڕاگەیەنراوێکی فەرمی لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بڵاو نەکراوەتەوە.

ک-ش