دوژمن دەرگای سەرەکی کۆنتڕۆڵ کرد. لە دەرگای شانشینیشەوە لەبەر ئەوەی کە ئەنجامیان بەدەست نەدەهێنا ئیتر نارجۆکیان هەڵدەدا بەڵام ئەنجامیان بەدەستنەدەهێنا. کاتێک دەهاتنە سەر هێڵی سه‌نگه‌ره‌كان داوای خۆبەدەستەوەدانیان دەکرد. ئامانجی سەربازەکان ئەوەبوو کە لەرێگەی دیالۆگ و گفتوگۆوە سەرنجی گەریلاکان په‌رش و بڵاوبکەن و لەو کاتەدا نارنجۆک هەڵبدەن.
سوپای تورک شەوی ٢٤ی نیسان هێرشی داگیرکەری بۆ سەر زاپ، مەتینا و ئاڤاشین دەستپێکرد. لەناوەندەکانی بەرخۆدانی زاپ، مەتینا و ئاڤاشین یەکێکیان شاخەسوور بوو. ئەوێ هەم سەنگەرێکی شەڕ و هەم پەرەستگەیەکیش بوو، کە پڕبوو لە ورە و لایەنی رۆحانی. بەرخۆدانی شاخە سوور کە ماوەی ٨٠ رۆژ بەردەوامبوو، ئێمە لە گێڕانەوەکانی مزگین، داڵاهۆ، ئارمانج سمکۆ و تێکۆشین دەڤریم ئامادەکرد، کە خۆیان لەناو بەرخۆدانەکەدابوون. بەشی چوارەم بەم جۆرەیە:
لەبەشی سەنگەرەکاندا زۆر تەقینەوە دەکران، لەبەر ئەوە نەیاندەتوانی زۆر نزیک ببنەوە. جیالەوە بە مووشەکیش لێیان دەدا. لەبەشی سەنگەرەکەدا ئاراستەی هەوا بەرەو دەرەوە بوو، لەبەر ئەوە لەو بەشەدا ئەو گاز و کیمیاییەی هەڵیاندەدا هەر هەموو بۆ ئەوان دەگەڕایەوە.هەر بەو هۆشەوە لەو سەنگەرانەدا هەرگیز گازیان بەکار نەدەهێنا و ئەوەش بە ئیمتیاز و خاڵێکی ئەرێنی بۆ گەریلا دادەنرا. لە دەرگای سەرەکیەوە بە ئار پی جی و بۆمبەهاوێژ نەیاندەهێشت دووژمن سەنگەر لێبدات.
خاڵی نه‌رێنی سەنگەرەکان ئەوە بوو کە یەکتریان نەدەپاراست، بەردەوام لەپەنای یەکترەوەبوون. شانشینیش دەرگاکەی دیکەی نەدەپاراست، دەروازەکان بە رێکی دروست نەکرابوون و ئەوەش خاڵێکی دیکەی نەرینی بوو. لەو کاتانەدا زۆر جار داوای خۆبەدەستەوەدان دەکرا. هەندێک جار بە کوردی قسەیان دەکرد، باز بیستبووی کە هەندێک سەرباز بە عەرەبیش قسەیان کردوە. جاشەکان دەهاتنە سەر شاخەکەوە و دەنگەدەنگیان دەکرد. لەکاتی ئێشکگری زنارين و ئۆزگوردا هاتبوون. بەکوردی قسەیان دەکرد، بەڵام کوردییەکەیان لە کوردی هێڵی سەمسور دەچوو. میچی شانشینەکە بەرزبوو، لەوێوە هاواریان دەکرد، . بەم جۆرە "ئێمە فیدایی رێبەر ئاپۆین، ئێمە هەرگیز خۆمان بەدەستەوە نادەین. ئێمە فیدایی گەلەکەمانین، خۆبەدەستەوەدان ناپاکییە" وەڵامیان دەدایەوە بە داواکارییەکان بۆ خۆبەدەستەوەدان.
دوژمن دوای ماوەیەک سەنگەری شەهید تیکۆشینی کە پێشتر داخرابوو بە تەقەمەنی کردەوە. خۆی لە خۆیدا ئیتر بە گاڵتە دەوترا،"ئەمە چییە، ئێمە سەنگەر دەکەینەوە دوژمن دایدەخات، دوژمن سەنگەرەکان دادەخات ئێمە دەیکەینەوە".
روویان لە نهۆمی ژێرەوە کرد
هێزەکانی تورک لە دوای دەرگای سەنگەر ویستیان بێنە نهۆمی خوارەوە و هێرش بکەن. لە دەرگای سەرەکی چوونە دەرەوە و دوو جار بە ئار پی جی لەبەشی سەرەوەیان دا. هەروەها بە چەکی زاگرۆس لە کۆبراکانیاندا. لەبەر ئەوەی لەوێوە رێگە نەدەدرا کە دوژمن لە لوتکەدا سەنگەر لێبدات، دەیانویست کە بێنە ئەو شوێنە. دەیانویست کە لە شوێنە بەرزەکان سەنگەری خۆیان قایم بکەن، بەڵام نەیاندەتوانی لە دەرگاکە نزیک ببنەوە. مەوداکەشیان ئەوەندە نەبوو کە بتوانن نارنجۆک یان گاز بەکاربهێنن. تەنیا بە پەت و گوریس دەیانتوانی تەقەمەنی بنێرن. ئامانجی ئەوان ئەوەبوو کە لە دوورەوە کۆنتڕۆڵی بکەن و نەهێڵن کە گەریلا لەوێ بێنە دەرەوە و چالاکی بکەن. دوژمن ئەو کاتەی هاتە ئەوێ گەریلا یەکەم گورزی لێدا. لەبەر ئەوە بە شێوەیەکی شاراوە لەوێ جێگیر ببوون و نیشانشکێنیان لەوێ جێگیر کردبوو.گەریلا چیتر نەیاندەتوانی لەوێوە بچنە دەرەوە. ١٥٠ مەتر لە نزیک دەرگاکە گۆڕەپانێکی دارستانی هەبوو. دوژمن لەوێدابوو. دوای چەند رۆژ نیشانشکێنەکانی خۆیان لە بەردەم دەرگای سەرەکیدا دانابوو. ئۆزگور کاتێک لە دەرگای گشتییەوە بە دووربین روانیبووی بینیبووی کە دوو نیشانشکێن بە شاراوەیی لەوێ جێگیر بوون. ٨ی ئاب بوو.
بەرلەئێستا لەو شوێنە دۆشکا بەکاردەهێنرا. بۆتان دەیگوت، ئەگەر ئێوە نەشیانپێکن لێیان بدەن، لەبەر ئەوەی دەیویست سەربازەکان بڵێن، 'ئێمە له سه‌روو ئەوانەوەین، ئەوان چۆن دەتوانن تەقە بکەن'. نەیدەویست کە لە باری دەرونیەوە ئارام ئاسودە بن. کاتێک هەلیکۆپتەرەکانی هێرشبەرگورزیان بەردەکەوت ئاراستەی خۆیان دەگۆڕی. کاتێک لە مام رەشۆش جموجۆڵ دەستیپێدەکرد لەوێش دیسان لێیان دەدرا. بەئاسانی مرۆڤ دەیتوانی لەوێ بێتەدەرەوە، هەندێک جار بۆ ئاگرکردنەوە داریان دەهێنا. ئەو چالاکیانەی لەوێوە دەکران دەستکەوتیان هەبوو لەبەر ئەوەش دوژمن روویکردە ئەوێ. تەنانەت وترا ئەگەر دوژمن هاتبێتە نهۆمی ژێرەوە ئێمە دۆشکاکە دەبەینە نهۆمی ناوەڕاست و لەوێوە لێیان دەدەین.
یەکەم رۆژبوو کە هاتبوونە نهۆمی ژێرەوە سەنگەری خۆیان قایم نەکردبوو. لەبەر ئەوە گەریلاکان ئەو رۆژە زۆر هێرشیان کردنەسەر.هەوڵیاندا کە نەتوانن بە ئاسودەیی بێن و لەوێ جێگیر بن. ئیتر زیاتر سەرنجیان خستەسەر نهۆمی خوارەوە و ژمارەی ئێشکگرییەکانیان لەوێ زیاتر کرد. هەندێک جار دوژمن تەقەمەنیشی بۆ نهۆمی خوارەوە هەڵدەدا و درۆنیشیان دەهێنا. گەریلاکانیش بەردەوام تەقەیان دەکرد و نەیاندەویست دوژمن وابیربکاتەوە کە ئەو شوێنەیان جێهێشتووە. جارێکیان دیسان بە گوریس فەردەی پڕ لە تەقەمەنیان لەبەر دەرگاکە دانابوو. تێکۆشین هاتە لای بۆتان و وتی، "ئەو تەقەمەنیە زۆر دوورە لە دەرگاکەوە، تەنیا بۆ ئەوەی لە رووی دەرونیەوە کاریگەریمان لەسەر دابنێت لەوێ دانراوە". دواتر چووبوو چەند گولەی تێگرتوو بەڵام نەتەقیبوەوە.هەموو کودی و باروتی ناو فەردەکە رژا. بۆتان دەیگوت، "ئێستا سەربازەکان ببینن فەردەکەیان کون کون بووە شێت دەبن". بۆتان کاتێک هاتەناوەوە تێکۆشین و ئارمانج ئێشکگر بوون. لەکاتی ئێشکگری ئەواندا دوژمن تەقەمەنی هەڵدا. بۆتان ئەمجارە وتی، "ئێمە شتی نالۆژیکی بۆ دراوسێکانمان ده‌كه‌ین، هەندێک کەس بیبیستنەوە کە ئێمە تەقەمان لە تەقەمەنیەکانیان کردوە دەڵێن ئەوانە مێشکیان لەدەستداوە".
بەهەڕەمەکی بۆمبیان هەڵدەدا
داهۆڵێکیان لەسەر شێوەی مرۆڤ دروست کرد. جامانەیەکیشیان لەسەری پێچا.کاتێک لە دەروازەی سەرەکیەوە دەیانخستە دەرەوە سەربازانی تورک لێیان دەدا. ئەو فیشەکانەی دەهاتن کاتێک بەر بەردەکان دەکەوتن پارچەیان لەبەردەکان دەکردەوە. دەلال رۆژێک لەو کاتەیدا داهۆڵەکەی خستبووە دەرەوە، بەهۆی گولەوە پارچەیەک بەرد لێببوەوە و بەر روخساری کەوتبوو. بۆتان بە گاڵتەوە دەیگوت، "ئەڵائەڵا، ئیتر تۆش برینداربوویت، ئیتر شوێنەواری شەڕ لە سەر روخساری تۆش هەیە، ئیتر هەموو کەس دەزانێت کە تۆ شەڕت کردوە". دواتر دەلالیان ناردە نهۆمی ناوەڕاست و ئەویش بەردەوام دەیگوت، "من لە نهۆمی خوارەوە خوێنم لێڕژاوە، دەبێت بچمەوە ئەوێ".
مزگین لە ١١ی ئابدا لەو کاتەی دەیویست چاودێری بکات چووە دەرەوە و هەندێک کیسە و فەردەی بینی. سەنگەریان لێدەدا، ئەگەر بیانهێشتایە سەنگەر لێبدەن ئیتر هێرشەکانیان زیاتر دەکرد. مزگینیش بۆ ئەوەی تێبگات کە چی روودەدات ویستی کە بچێت و وێنەیان بگرێت، لەبەر ئەوەی نەیدەتوانی بەتەواوی سەر بباتە دەرەوە بە تەواوی کامێراکەی بردە دەرەوە، لەلای دوژمنەوە بە چەکی نیشانشکێن لە کامێراکە درا و مزگین لە دەستیەوە برینداربوو. تێکۆشینیش کاتێک بە دووربین چاودێری دەرەوەی دەکرد گولە بەر قاچی کەوت. بە ئاستەم رووشابوو. بەو جۆرە بەسوکی بریندار دەبوون. سەریان زۆر نەدەبردە دەرەوە و بە شێوەی هەڕەمەکی بە بۆمبەهاوێژ لە دوژمنیان دەدا. زۆر دەخوازرا دوژمن لە دەرگای سەرەکیەوە هێرش بکات بەڵام زۆر لە دەرگاکە نزیک نەدەبوونەوە. خۆی دوای ئەوەی بە فڕۆکە لە دەرگاکە درابوو لەبەر دەرگاکە جێپێیەک دروست ببوو. ئەگەر دوژمن بیویستیایە بهاتبایە دەبوو بە تەواوەتی بهاتبایە، بەڵام ئەو بوێریەی نەبوو. تەنیا لە دوورەوە کۆنترۆڵی دەکرد، تا دوایین رۆژیش لەو حاڵەتەدا مایەوە.
هەواگۆڕکێی تونێلەکان زۆر باش بوو
خاڵی ئەرێنی تونێلەکان ئەوە بوو، سەرباری ئەوە زۆربەی دەرگاکانیان داخستبوو هەواگۆڕکێکەی زۆر باشبوو. گازەکە زۆر کاریگەری نەدەما. زۆرینەش لە تەقینەوەکاندا بریندارببوون، زۆرێکیان پێداویستیشیان کەم بوو، بەڵام کەس ئەوەی بۆ خۆی نەکردە کێشە. لەبەر ئەوەی ژمارەی بریندارەکان زۆربوو، هەموو کەس رۆژانە ٨-١٢ کاتژمێر ئێشکگری دەکرد. ماندووبوونیش دەهاتە ئاراوە. بەپێی گەورەیی ئەشکەوتەکە ژمارەی کەسەکان کەم بوو، بەڵام کاتێک مرۆڤ لە خۆراکەکەی دەڕوانی بەو جۆرە باشتر بوو.لەو بابەتەدا هەندێک دژواری و قورسایی دروست دەبوو، بەڵام بۆ ئەوەی گورز لە دوژمن بدرێت بەردەوام پرۆژە دادەنرا، دەچوونە لای بۆتان پێشنیازیان دەخستەڕوو.
قژی هەمووان کورتکرایەوە
لەبەر ماندوویەتی و هیلاکی هیچ پێداویستییەکی کەسی جێبەجێ نەدەکرا. هەر لەبەر ئەوەش ئەوەی زۆرترین دژواری بۆ گەریلا ژنەکان دروستکردبوو قژە درێژەکانیان بوو. کەزیەکانیان تا رادەیەک لە پشتێنەکانیان تێپەڕیبوون و درێژببوون. لەبەر ئەوەی دەرفەت نەبوو سەریان بشۆن، لەناو ئەو هەموو کیمیایی و گازەدا نەیاندەتوانی قژیان شانە بکەن.بڕیاردرا کە قژیان کورت بکەنەوە، زنارین لەسەرەتا نەیهێشت بەڵام دواتر ئەویش هاوڕابوو. کەسیش نەیدەزانی کە قژ کورتبکاتەوە. زنارین وەک سەرتاشێکی نەشارەزا دەستی بۆ هەر قژێک برد شێواندی. قوربانیانی دیکەی مین ناڕەزایەتیان دەربڕی. دەلال قژی زنارین و ئۆزگوری کورت کردەوە، بەڵام لە قژەکەدا ئاست نەما. بانگی ئارگەشیان کرد، ئارگەش سەرەتا قژی تێکۆشین و دەلال و دواتر قژی هەموو ژنانی کورتکردەوە. قژی هەموویان وەک مۆدێلی قژی پیاوانی لێهات. پیاوەکانیش سەری خۆیان تاشی. هەموویان لە یەکتر دەچوون. ئەنجامی ئەو شەڕە نادادە بۆ هەمووان قورس بوو، بەڵام لەلایەکیشەوە ئەو بابەتە دەبووە مایەی گاڵتە و گەپ و بە نەبینراو دادەنرا. هەوڵ دەدرا ئەو بارودۆخەی لەناوژیاندا هاتوەتە ئاراوە نەبێتە ئاستەنگ لەبەردەم تێکۆشان‌دا.تاکاتی شەهیدبوونیش ئەو ژیانە، بە شێوەیەک فێری کەشی شەڕ بوون، بەردەوام بوو. لەگەڵ شەڕ و چالاکیشدا جارجار کتێبیش دەخوێندرایەوە. ئەو کەلوپەلانەی رێکخستن کە ئەگەر پێویستی بکردایە لەناوببرانایە ئامادەکران. کەمپەکەمان دەسپاردە یەکتر و بە بریندارەکانەوە سەرقاڵ دەبووین. هەندێکجاریش رێڕەوەکان خاوێن دەکرانەوە. بۆ ئەوەی نەکەونە دەست دوژمن هەندێک لە کتێبەکان سووتێنران. تاکۆتا رۆژ بارودۆخەکە بەو جۆرە بەردەوام بوو.
زۆرت لێ زیاد كرد، هیچ نەبێت بتوتایە ٢٠
دوژمن دەرگای سەرەکی کۆنتڕۆڵ کردبوو. لە دەرگای شانشینیشەوە لەبەر ئەوەی بە تەقەمەنی نەیاندەتوانی ئەنجام بەدەستبهێنن نارنجۆکیان هەڵدەدا بەڵام بی ئەنجام بوون. کاتێک دەهاتنە سەر هێڵی سەنگەرەکان داوای خۆبەدەستەوەدانیان دەکرد. ئامانجی سەربازەکان ئەوەبوو کە بە گفتوگۆ سەرنجی گەریلاکان پرس و بڵاوبکەن و لەو کاتەدا نارنجۆک هەڵبدەن. بۆتان کە بەوەی دەزانی دەیوت، 'کاتێک قسەیان لەگەڵدا کردن گولـلە بتەقێنن". چەند جار ویستیان کەو بەو جۆرە شەڕی دەروونی بکەن. کاتێک ئارگەش ئێشکگر بوو، کاتێک وترا ' فەرماندەکانتان خۆیان بەدەستەوە داوە، ئێوەش وەرن خۆان بەدەستەوە بدەن، ئێمە دەزانین خۆراکتان نییە، لەوێ خواردن نییە، نان نییە، خۆی ژمارەشتان کەمە، ئێوە پێنج کەس ماونەتەوە، ئێوە چەند کەسن؟" ارگەش وتی، 'ئێمە ٥٠ کەسین، ٥٠"، لەسەر ئەوەش بە ئارگەش وترا، "ئێ تۆش زۆرت لێ زیاد کرد، لانیکەم بتگوتایە ٢٠" هەمووان بەو وەڵامە زیادکراوەی ئارگەش پێکەنین. بەڵێ، ئیتر ٩ کەس بوون بەڵام ئامادەبوونی ئەو ویست و بەبڕیاربوونەوە بەشی هەموو شتێکی دەکرد. دوژمن لەوە دەترسا. دوژمن لە دووری دەرگای سەرەکی جێگیر ببوو. لە لای شانسینیشەوە زۆر سەرئێشە دەکرا، لەبەر ئەوەی زۆرجار بەرد دەکەوتنە خوار. هەم لە سەنگەری شەهید تێکۆشینەوە و هەم لە شانشینەوە تەقەمەنیان دەتەقاند، هەندێکجار نارنجۆکیان هەڵدەدا و هەندێک جاریش رۆکێتی ئار پی جییان دەهاویشت. ئەو هێرشەی دوژمن و بەرخۆدانی گەریلاکان تا ٣ی ئەیلول بەردەوام بوو.
هەڵسەنگاندنی رێکخستن بۆ ئێمە بەسە
لە ئامێری بێتەلی گەورەوە دەنگی ئامەد دەهات، بەڵام بەهۆی ئەوەی وایەرەکە لە ناوەوە لێببوەوە دەنگ نەدەگەیشتە لایەنی بەرامبەر. کاتێک گوێیان لە دەنگی ئەو بوو ورە و هێزێکی گەورە هاتەئاراوە. روانینی ئەو لە بڕیارگەی وەرخەلێ و شاخەسوور و هەڵسەنگاندنەکانی زۆر جیاواز بوون. کاتێک گوێیان لە هەڵسەنگاندنی بەرخۆدانەکە ده‌گرت دەیانگوت، "بەراستی ئەوە لەبارەی ئێمەوە دەگوترێت؟". لەبەر ئەوەی ئەوان خۆیان لە ناو دۆخەکەدا بوون لەوانەوە ئەوەندە دژوار و قورس دیار نەبوو. هەڵسەنگاندن لەسەر بەرخۆدانەکە زۆر مەزن بوو. دەگوترا، "هەڤاڵان بە شێوەیەکی مەزنی لەو جۆرە هەڵماندەسەنگێنن، ئێمە چۆن شایستە و شیاوی ئەوە بین". بە بڕیاربوونی بۆتان بە راستیش زۆر جیاواز بوو. بەم جۆرەی دەگوت: "رێکخستن ئێمە بە زیلان و بێریتان و هێڵی بەرخۆدانی زیندانەکان هەڵدەسەنگێنێتت، چی دەبێت با ببێت ئێمە ئەم شاخە چۆڵ ناکەین. ئەگەر رێکخستن بەو جۆرە هەڵسەنگاندنمان بۆ دەکات ئەوە بۆ ئێمە بەسە. ئێمە بشمرین و پارچە پارچەش بین ئیتر خەمی لێناخۆین و بۆی داناچین".
ده‌وترا چی ده‌بێت با ببێت ده‌ست له‌م شوێنه هه‌ڵناگرین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌ك كه‌سیش بێت ده‌بێت لێره بچێته ده‌ره‌وه‌وه و به‌رخودانه‌كه بگێڕێته‌وه و رووداوه‌كان له‌گه‌ڵ رێكخستن هاوبه‌شی پێبكات. تاكه بیركردنه‌وه ئه‌وه‌بوو، رێكخستن ئه‌گه‌ر به‌و رووداوانه نه‌زانێت، ره‌نگه ئه‌و كاته زیانی به‌ربكه‌وێت. جیا له‌وه هه‌موو شتێكیان خستبوه به‌رچاو. له رۆحی هه‌موویاندا ئه‌و ویست و ئیراده‌یه هه‌بوو وه‌ك یه‌ك ده‌ست وابوون.
به‌رخودان و بوێری ژنان یه‌كلاكه‌ره‌وه بوو
وه‌ك هه‌موو شوێنه‌كانی به‌رخودان له ئاڤاشین، له به‌رخودانی شاخهسووریشدا ژنان به ره‌نج و ماندوبوون و به شێوه‌ی خۆیان مۆریان له بهرخودانهكهدا. ئه‌مه‌ش به شێوه‌یه‌ك بوو كه گه‌ریلا پیاوه‌كان له سه‌ر شاخه‌كه هێزیان لێوه‌رده‌گرت و له باره‌ی ره‌نج و ماندوبوونی ئه‌وان له‌و به‌رخودانه‌دا قسه‌یان ده‌كرد. ئارمانج دوای قۆناغی به‌رخودانه‌كه له باره‌ی گه‌ریلا ژنه‌كانه‌وه ئه‌مه‌ی گوت، "زستانیش ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی ژن مابووینه‌وه، جار جار كێشه‌ش ده‌هاته ئاراوه و ره‌خنه‌مان ده‌گرت. ئێمه یه‌كترمان ناسیبوو و له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی یه‌كتر تێگه‌یشتبووین. كاتێك دوژمن هاته شاخه‌كه، هه‌ڤاڵانی ژن له به‌ره‌كان جێگیر بوون. زۆربه‌یان خاوه‌ن لێهاتوویی و ئه‌زمون بوون. هه‌موو سه‌نگه‌ره‌كانمان تێكه‌ڵ بوون و سه‌ره‌تای هه‌ڤالانی ژن ده‌چوونه سه‌ر دوژمن و هێرشیان ده‌كرده سه‌ر دوژمن، زۆر بوێر بوون. كاتێك ئه‌و بوێریه‌ی ئه‌وانمان ده‌بینی، بوێری و ئازایه‌تی له‌لای ئێمه‌ش دروست ده‌بوو و وره‌مان به‌رزده‌بوه‌وه. بۆ وێنه كاتێك هه‌ڤاڵێكی ژن هه‌ڵمه‌تی ده‌برده سه‌ر دوژمن، به بوێرییه‌وه ده‌چووه سه‌ر دوژمن، بوێرییه‌كی گه‌وره به ئێمه ده‌به‌خشرا.
رۆژێكیان له‌و كاته‌دا كه له به‌شی سه‌ره‌وه بووین، پلانمان هه‌بوو كه به بۆمبهاوێژ و چه‌كی كه‌سیی له دوژمن بده‌ین. ده‌بوایه من و هه‌ڤاڵ زنارین بچوینایه. زنارین پڕ جۆش و خرۆش و تامه‌زرۆ بوو. ئه‌وه وره‌ی مرۆڤی به‌رزده‌كرده‌وه. دوای چالاكیه‌كه مرۆڤ ده‌یگوت ره‌نگه و په‌ڕ و باڵی هه‌بوایه بفڕیایه، ئه‌وه‌نده به وره‌بوو. راستی مرۆڤ له‌و كاته دژوار و ئه‌سته‌مانه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت. له‌و كاته پڕ مه‌ترسیانه‌دا كه له‌لای تۆ بێت هاوڕێی تۆیه، ئه‌وه راستییه. هاوڕێیه‌تی راسته‌قینه له كاتی شه‌ڕدا خۆی نیشان ده‌دات. هه‌ڤاڵانی ژن بیریان له خۆیان نه‌ده‌كرده‌وه و سڵیان نه‌ده‌كرده‌وه. ترس نه‌بوو. تایبه‌تمه‌ندییه‌كی هه‌ڤاڵانی ژنه، كولتورێكه له بێریتان و زیلانهكانهوه هاتووه.تا كۆتا فیشه‌ك شه‌ڕ ده‌كات، ئه‌گه‌ر پێویست بێت نارنجۆك به خۆیدا ده‌ته‌قێنێته‌وه و خۆی راده‌ست ناكات. هه‌ڤاڵانی ژن له‌وێش به‌و جۆره بوون. ئێمه ده‌مانزانی كه یه‌ك كه‌سیشیان خۆی به‌ده‌سته‌وه نادات. من زۆر وره و ئازایه‌تیمان له‌وانه‌وه وه‌رگرت. به به‌شداری، گاڵته و گه‌پ، هاوكاری و یارمه‌تییه‌كانیان به‌شداری و هیوای ئێمه زیاتر ده‌بوو.
هه‌ڵكشانێكی گه‌وره‌بوو
بۆ وێنه كاتێك بریندارببووم تێكۆشین به كۆڵی خۆی منی گواسته‌وه بۆ شوێنی حه‌وانه‌وه. زۆربه‌ی جله‌كانم دڕابوون. هه‌ڤاڵ زنارین فه‌رمانده‌ی تیم بوو، پێڵاوه‌كانیشیان شوشتبووم و گۆرهویهكانیشیان كردبوه پێم. ئه‌وه كاریگه‌ری گه‌وره داده‌نێت. مرۆڤ كاتێك شان به شانی هاوڕێی له‌و جۆره شه‌ڕ ده‌كات، ده‌ڵێت له گۆڕه‌پانی شه‌ڕ تا مردنیش مرۆڤ ده‌توانێت شه‌ڕ بكات. یاخود ره‌وایه كه مرۆڤ له‌گه‌ڵ ئه‌و مرۆڤانه‌دا شه‌هیدیش بێت. هه‌ڵكشانێكی زۆر گه‌وره بوو. هه‌ڤاڵ ده‌لال تازه به‌شدار ببوو. یه‌كه‌م ساڵی له شاخه‌سوور تێپه‌ڕاند. ٢٠رۆژ به‌ر له ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنه‌كه ساڵیادی به‌شداربوونی بوو. هه‌رچه‌نده ئه‌زمونیشی كه‌مبوو زۆر ئازا و بوێر بوو. كاتێك یه‌كه‌م گولـله‌ی به‌ره‌و دوژمن ته‌قاند، ئێمه له شادی ناو چاوه‌كانی و روانینی ئه‌و وره‌مان وه‌رگرت. هه‌ركات له‌وانمان ده‌ڕوانی، ئێمه ده‌مانگوت ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ش بێت ێمه تا كۆتایی شه‌ڕ ده‌كه‌ین. كاتێك هه‌ڤاڵ ئۆزگور برینداربوو بۆ رۆژێكیش وره‌ی به‌رنه‌دا. ئه‌و وره‌ی به ئێمه ده‌دا.له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گوێم نه‌یده‌بیست ئێمه به دوو كه‌س ئێشكگریمان ده‌كرد. له‌به‌رئه‌وه له كاتی ئێشكگریدا ئه‌وانه‌ی سه‌نگه‌ره‌كانیان كۆنتڕۆڵ ده‌كرد به‌رده‌وام هه‌ڤاڵانی ژن بوون. به‌رده‌وام ده‌چوونه پێشه‌وه، له كوێ مه‌ترسی هه‌بووایه ده‌یانگوت ئه‌وان ده‌چن. به به‌شداری، شێواز و ئاهه‌نگی خۆیان به‌شداربوون. بۆ نمونه جار جار هه‌ڵده‌چووم به‌ڵام ئه‌وان له‌گه‌ڵ من گفتوگۆیان ده‌كرد. وره و هێزیان پێده‌داین. زۆر شت هه‌یه كه مرۆڤ بیڵێت، به‌ڵام ناوترێت، پێویسته مرۆڤ تێیاندا بژیێت.
هـ . ب