قەسەدە: لە دێرەزۆر چەتەیەک دەستگیرکرا

قەسەدە رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە دوێنێ لە ناوچەی شهێلی دێرەزۆر ئەنجامدراوە، چەتەیەک دەستگیرکراوە و دەست بە سەر ژمارەیەک ئامێر و بەڵگەدا گیراوە.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتی (قەسەدە) لەبارەی رووداوەکە راگەیەنراوێکی لەسەر ماڵپەری فەرمی خۆی بڵاوکردەوە.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"١٦ی نیسان لە هەرێمی شهێلی سەر بە دێرەزۆر، هێزەکانمان و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بەرانبەر شانەیەکی چەتەکانی داعش دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کردووە. لە ئەنجامدا چەتەیەک دەستگیرکراوە و دەست بە سەر ژمارەیەک بەڵگە و ئامێردا گیراوە."

ف،ق