تەرمی شەڕڤانی یەپەگە فەرهاد عەفرین سپێردرایە خاک

لە حەلەب تەرمی شەڕڤانی یەپەگە فەرهادعەفرین کە بەهۆی کێشەی دڵ شەهید ببوو سپێردرایە خاک.

هاووڵاتیانی گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە تەرمی شەهید فەرهاد عەفرین-یان کە لە ڕۆژی ١٦ی کانووندا بەهۆی نەخۆشی شەهید بوو، لە گۆڕستانی شەهیدانی بەرخۆدانی شێخ مەقسوود وئەشرەفیە لە گەڕەکی شیقەف سپاردە خاک.

هاووڵاتیان،ئەندامانی ڕێکخراوەکانی سێڤیل و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە بەردەم نەخۆشخانەی خالید فەجر-ی ڕۆژئاوای شێخ مەقسوود کۆبوونەوە و ئاڵاکانی یەپەگە و یەپەژە، ئاسایش وخانەوادەی شەهیدانیان بەرزکردەوە. ئاپۆڕای جەماوەردوای وەرگرتنی تەرمی شەهید بەرەو گۆڕستانی شەهیدان بەڕێکەوتن.

لە گۆڕستان ئامادەبووان بۆڕێزگرتن لە شەهیدان خولەکێک بە بێدەنگی ڕاوەستان، دواتر فیدان حەسەن لە سەرناوی مەجلسی خانەوادەی شەهیدان قسەیکرد و وتی: "ئێمە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید دەکەین و بەلێن دەدەین کە درێژەدەری ڕێبازی شەهیدان بین."

دواترزیلان شێخۆ لە مامۆستایانی زمانی کوردی وەسیقەی شەهادەتی ڕادەستی بنەماڵەی شەهید فەرهاد کرد.

هاووڵاتیان بە دروشمی شەهید نامرێت تەرمی شەهیدیان سپاردە خاک.

ک-ش