تەندروستی جیهانی: کۆرۆنا لە عێراق لەکۆنترۆڵ دەرچووە

لە لێدوانێکیدا رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوەکرد کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق لەدەستی تەندروستی و حکومەتی عێراق دەرچووە و رۆژانە ژمارەکان لەزیادبووندان بەبێ بوونی رێکاری پێویست.

نوێنەری رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە عێراق ئەدهەم ئیسماعیل،  لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، ژمارەی نەخۆشەکان لە نەخۆشخانەکانی عێڕاق بە تایبەتی ئەوانەی پێویستییان بە چاودێریی چڕ هەیە، لە ئاستی خۆی تێپەڕیوە.

هەروەها ئەو نوێنەرەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق رایگەیاندووە، بارودۆخی تەندروستی لە عێراق زۆر خراپە و پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆنترۆڵ دەرچووە، تا ئێستا ٤٥ هەزار و ٤٠٢ کەس لە عێراق تووشی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، هەروەها لەسەرەتای دەرکەوتنی ئەو پەتایە لە عێڕاق هەزار و ٧٥٦ کەسیش گیانیان لەدەست داوە بەهۆی ئەو پەتایەوە.

ز.ش