دەوڵەتی تورک لە قوبرس و سوید و ئەلمانیا ئیدانە کرا

هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە قوبرس و سوید و ئەلمانیا ئیدانە کران.

ئیماسول

کوردستانیان لە شاری لیماسولی قوبرس، لە بەردەم ناوەندی کۆمەڵایەتی کورد گردبوونەوەیەکیان ساز کرد و دواتر تا بەردەم باڵەخانەی شارەوانی شارەکە بە رێپێوان رێیان کرد. لە چالاکیەکەدا بڵاوکراوە بڵاو کرانەوە و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئیدانە کران.

ستوکهولم

لە شاری ستوکهولمی پایتەختی سوید، هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باشور کوردستان و رۆژئاوای کوردستان رسوا و شەرمەزار کران.

هێلبورن

لە شاری هێلبورمنی ئەلمانیاش هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ئیدانە کران.

چالاکیەکە لە ناوەندی شارەکە بەڕێوە چوو. لە چالاکیەکەدا پانکارت کرانەوە و بڵاوکراوە بڵاو کرانەوە. هاوکات بێدەنگیی دەوڵەتانی ئەوروپا لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرا.

ز.ش