زیندانییەکی ٧٣ ساڵان دیالیزی هەیە و ئازادی ناکەن

زیندانییەکی نەخۆش بە ناوی مەلەس تەکین، بۆئەوەی کە ئازاد بکرێت، ماوەی دوو مانگە لە چاوەڕوانی ڕاپۆرتێکی دەزگای پزیشکی دادوەریی ئەدەنە دایە. بارودۆخی مەلەس تەکین قورس و سەخت بووە. ئاشکرا بوو کە لە زینداندا، مەلەس تەکین تووشی نەخۆشیى دیالیز بووە.

مەلەس تەکینی تەمەن ٧٣ ساڵ، بە بیانووی ئەوەی سزای ٤ ساڵ و ٢ مانگ زیندانیکردنى بەسەردا ساخبووەتەوە، بەو تەمەنەیەوە و بە نەخۆشیى دیالیزەوە، کە بە بەردەوامى پێویستى بە شۆردنى گورچیلە و گۆڕینى خوێن هەیە لە زینداندا راگیراوە.

مەلەس مانگی نیسان لە مێردین دەستگیر کرا و پاشان ڕاگوێزرا بۆ زیندانی خارپێت. مەلەس تەکین کە بەهۆی نەخۆشییەوە هەمیشە دەیانبرد بۆ دەرمانگەى زیندانەکە، بۆ ڕاپۆرتی پزیشکی دادوەریی ناردیانە ئەدەنە. بە بەپێى ئەنجامی ئەو ڕاپۆرتە دەردەکەوێت مەلەس تەکین ئازاد دەکرێت یان نا. ماوەی ٢ مانگە مەلەس تەکین بۆ ئەو ڕاپۆرتە لە چاوەڕوانیدایە.

مەلەس تەکین نەخۆشییەکانی دڵ، سنگ و شەکرەی هەیە. هەروەها نەخۆشی درێژخایەنی ئێسکی هەیە. بنەماڵەکەی ڕایانگەیاند، بە تایبەتی نەخۆشی درێژخایەنی ئێسک، هەندێک جار زیاد دەکات و هەموو ڕۆژێک دەیبەن بۆ نەخۆشخانە.

ئەوەش ئاشکرا بووە، مەلەس تەکین بە هاوکاریی زیندانییەکانی تر بەردەوامیی بە ژیانی دەدات. هەروەها گوترا کە جەستەی مەلەس تەکین دەئاوسێت.

 مەلەس تەکین بەهۆی کێشەی جگەرییەوە، زۆر لە خۆی دەکات بۆ ئەوەى بڕوات بە ڕێیا. لە زینداندا مەلەس تەکین تووشی نەخۆشی دیالیزەش بووە.

هەم لە زیندانی مێردین و هەم لە زیندانی خارپێت، بەمەبەستی ئازادکردنی بە مەرجی مانەوە لەژێر چاودێریدا سەردانیان کردبوو، بەڵام بە بیانووی نەبوونی ڕاپۆرتی پزیشکی دادوەریی، داواکەیان پەسەند نەکرا.

ر.م