لاوان له لاڤریۆ گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالانیان ئیدانه كرد
لاوان له شاری لاڤریۆی یۆنان به ڕێپێوانێك گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالانیان ئیدانه كرد.
لاوان له شاری لاڤریۆی یۆنان به ڕێپێوانێك گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالانیان ئیدانه كرد.
ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی لاوان له شاری لاڤریۆی یۆنان ڕێپێوانێكیان ساز كرد و ئیدانه‌ی گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالانیان كرد. هه‌روه‌ها لاوان ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك و بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكایان كرد دژ به شۆڕشگێڕانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كورد.
ڕێپێوانه‌كه له كه‌مپی لاڤریۆ ده‌ستی پێكرد و پۆسته‌ره‌كانی ئۆجالان و ئاڵاكانی په‌كه‌كه، كه‌جه‌كه و یه‌په‌گه به‌رزكرانه‌وه. هه‌روه‌ها درووشمه‌كانی «بژی سه‌رۆك ئاپۆ»، «بژی به‌رخۆدانی ئیمڕاڵی»، «بێ سه‌رۆك ژیان نابێت» و «بژی به‌رخۆدانی ڕۆژاڤا» گوترانه‌وه.
ڕێپێوانه‌كه له مه‌یدانی لاڤریۆ بوو به میتینگ. میتینگه‌كه به خوله‌كێك ڕێزگرتن له شه‌هیدان ده‌ستی پێكرد و به ناوی ئه‌نجومه‌نی لاوانی لاڤریۆ به‌یاننامه‌یه‌ك خوێنرایه‌وه.
s.m