لە فەرەنسا گۆشەگیری و داگیرکردنی عەفرین  شەرمەزار کرا

لە شارەکانی مارسەی و مۆنپۆلییە-ی فەرەنسا گۆشەگیریی دژوار لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و داگیرکردنی عەفرین شەرمەزار کرا.

لە شارەکانی مارسەی و مۆنپۆلییە-ی فەرەنسا گۆشەگیریی دژوار لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و داگیرکردنی عەفرین شەرمەزار کرا.

کوردستانیان لە شارەکانی مارسەی و مۆنپۆلییە-ی فەرەنسا گۆشەگیری دژوار لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و داگیرکردنی عەفرین شەرمەزار کرا.

مارسەی:

چالاکی لە گۆڕەپانی ڤیەور پورت ئەنجامدار و بانگەوازی بایکۆتکردنی شتومەکی تورکیا کرا. سەدان کوردستانی بەشداری ئەو چالاکییە بوون ودروشمگەلی "ترۆریست ئەردۆغان" ، "عەفرین تەنیا نییە"، " تورکیای ترۆریست لە کوردستان بچۆ دەرەوە" و بژی سەرۆک ئاپۆ وترایەوە.

لە چالاکییەکەدا وێنەی هاووڵاتیانی مەدەنی کە لەعەفرین شەهید بوون بەرزکرایەوە و بۆ بایکۆتکردنى کاڵا و کەلوپەل و کەرتى گەشتیارى تورکیا بڵاڤۆک-یان بڵاو کرادەوە.

مۆنپۆلییە:

کوردستانیان لە شاری مۆنپۆلییەی فەرەنسا بە ئامانجی شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و داگیرکردنی عەفرین لە نێو شەقامەکاندا ڕێپێوانیان کرد.

ئەم ڕێپێوانە بەدەستیشخەریی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد ئەنجامدرا و چالاکوانان لە پارکی پەیرۆ پیتوتێ لە دەوری یەک کۆبونەوە و تا مەیدانی کۆمەد-ی ناەندی شار ڕێپێوانیان کرد.

 

لە ڕێپێوانەکەدا دروشمگەلی "بژی بەرخۆدانی عەفرین"، "هەموومان پەکەکەین"، "بژی بەرخۆدانی یەپەگە و یەپەژە" و "بکوژ ئەردۆغان" وترایەوە. هەروەها بڕێکی زۆر بڵاڤۆک-یان لە ناو ئامادە بوواندا بڵاو کردوەوە. دوای ڕێپێوانەکە خۆپیشاندەران لە مەیدانی کۆمەدی میتینگێکیان ڕێکخست و لەو میتینگەدا دەوڵەتی تورکیا شەرمەزار کرا. چالاکوانان دەستنیشانیانکرد، کە هەتاکو داگیرکەری تورکیا لە عەفرین دەر نەکەوێت بەردەوام دەبن لە چالاکی.