لە پاریس یادی ئەحمەد کایا کرایەوە

یادی هونەرمەند ئەحمەد کایا لە ١٩مین ساڵیادی کۆچی دواییدا لە پاریس لەسەر گۆڕەکەی کرایەوە.

خانەوادەی کایا، هاوژینی تاهر ئەلچی کە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ لە ئامەد لە لایەن هێزەکانی پۆلیسەوە شەهیدکرا، تورکان ئەلچی نوێنەری دەستەی کوردی دیموکراتیکی فەڕەنسا و ئەندامانی ناوەندی کلتوری کوردی ئەحمەد کایا، ئینیستیتوی کورد لە پاریس و ژمارەیەک هەواداری لە گۆڕستانی لاچاسی پاریس ئامادە بوون.
لە یادەکەدا گولتەن کایا، تورکان ئەلچی، نەجمەدین دەمیرکاپی هاوسەرۆکی ناوەندی کلتوری کوردی دیموکراتیک و کەندال نەزان لەسەرناوی ئینیستیتوی کوردان لە پاریس قسەیان کرد.
لە قسەکاندا ڕاگەیەنرا، بە داواکاری و خەیاڵی هونەرمەند ئەحمەد کایا و شەهیدەکان تێکۆشان بەردەوام دەبێت.
یادەکە دوای سەردانی گۆڕی ییڵماز گونەی هونەرمەند و دەرهێنەری سینەمای کورد کۆتایی هات.