پێشبڕکێی تۆپی پێی گەنجانی کورد لە روسیا

گەنجانی کورد لە هەرێمی ستاڤراپۆلی رووسیا بە بۆنەى رۆژبوونی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد خولی پێشبڕکێی تۆپی پێیان بەڕێوەبرد.

پێشبڕکێی تۆپی پێی گەنجانی کورد لە ناوچەى نۆڤالیسکاندرۆڤسکایا لە هەرێمی ستافراپۆلی رووسیا بەڕێوەدەچێت.

پێشبڕکێکە بە دروشمی "کات کاتی ئازادییە" بە بۆنەى رۆژبوونی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە رۆژانی ١ بۆ ٦ی نیسان رێکخرابوو.

لە پێشبڕکێکەدا تیپی ئامەد، تیپی کۆبانێ، تیپی ئامارا و تیپی عەفرین بۆ بوون بە یەکەمین لە پێشبڕکێدا بوون.

لە ئەنجامی پێشبڕکێکاندا تیپی ئامەد بووە یەکەم و سەرکەوت.

لە کۆتایی پێشبڕکێکەدا گەنجانی کوردی بەشداربووی پێشبڕکێکە راگەیاندراویان بڵاوکردەوە و گۆشەگیری قورسی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان ئیدانە کرد.

ژ.ت