سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا دووپاتیدەکاتەوە کە ئەردۆغان دیکتاتۆرە

ماریۆ دراگی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا دووپاتیکردەوە کە ئەردۆغان دیکتاتۆرە و هیچ فشارێکیش وای لێناکات لەو قسەیە پەشیمان ببێتەوە.

دوابەدوای بانگهێشتکردنی لویگی ماسیۆلۆ باڵیۆزی پێشووی ئیتاڵیا لە ئەنقەرە لەلایەن تورکیاوە بۆ ڕوونکردنەوەی ئەو قسەیەی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا کە سەرۆک کۆماری تورکیای بە دیکتاتۆر وەسف کردبوو، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا دووپاتیکردەوە کە ئێستاش سورە لەسەر قسەکەی.

دراگی ڕاشیگەیاند: “تورکیا هانی باڵیۆزەکەمانی داوە کە ڕوونکردنەوە لەسەر ئەو قسەیە بدەم، ئەگەر نا ئەنجامی جدی بەدوای خۆیدا دەهێنێت و ئەو قسەیە ڕاست بکرێتەوە، بەڵام لە ڕاستیدا من هیچ شتێک لەوبارەیەوە ڕاست ناکەمەوە، چونکە ئەردۆغان دیکتاتۆرە”.

لای خۆیەوە ماتیۆ سالڤینی، سەرۆکی پارتی لالیگای ڕاستی ئیتالیا لە تویتێکدا وتی: ئەمڕۆ لە هەموو کات زیاتر لەگەڵ سەرۆک دراغی هاوڕایە.

بە هەمانشێوە نیکۆلاس فراتویانی، سکرتێری نەتەوەیی ئیتالیا وتی: “ئەردۆغان کە بەرپرسانی ئۆپۆزسیۆن دەستگیر دەکات و گوندە کوردییەکان بۆردومان دەکات، دەیەوێت وانەی ڕەوشت بە سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا بدات، ئەوە پێکەنیناوییە”.

 

دراگی لە وەڵامی پرسیاری ئەو هەڵەیەی کە لە مامەڵەی خراپ لەگەڵ سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا لە تورکیا دروست بووە، وتی: ئەردۆغان لە ناو لیستی ئەو دیکتاتۆرانەدایە کە پێویستیان بە هاوکاری ئێمەیە”.

دراگی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا لە ڕۆما وتی: “زۆر تووڕە بووم لە بێڕێزیکردن بە سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا لە ئەنقەرە، هەربۆیە وەک خۆیان منیش ناوم هێنان بە دیکتاتۆر”.

هەروەها ئەوەشی وت، هەرگیز پشتگیری لە ڕەفتارەکانی سەرۆکی تورکیا بەرامبەر بە سەرۆکی کۆمیسیۆنەکە ناکات، ” ئەوە رەفتارێکی گونجاو نەبوو، ئەش وادەکات ئەردۆغان لە بەردەم کۆمەڵێک پرسدا بهێڵێتەوە”.

ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو، ئەردۆغان بۆ یەکەمجار بێدەنگی خۆی لەسەر ئەو قسانەی دراغی شکاندو ڕایگەیاند، دراغی تەورێکی کێشا بە پەیوەندیەکانی هەردوو وڵات.

هەروەها ڕۆژی ٩ی ئەم مانگە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە ئەنقەرە، ماسیمۆ گایانی، بانگھێشتی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کرا بۆ ڕوونکردنەوەی وتەکانی دراگی.

ف.ق