ژنانی تیشکی رۆژ لە پێنج شار چالاکی ئەنجامدا

ژنانی تیشکی رۆژ رایگەیاند، یەکینەکانیان لە ئەستەنبوڵ، تەکرداغ، ئەدرنە، یالۆڤۆ و ساکاریا، ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێڵ و کارگای فاشیستەکانی ئاکەپە و مەهەپەیان سووتاند.

بەپێی راگەیەنراوەکە، ٩ی کانونی دوەم لە تەکرداغی چۆرلو، باڵەخانەیەکی فاشیستەکانی ئاکەپە و لە ئەدرنە کۆگایەکی جلوبەرگی کارسازێکی مەهەپە و سێ ئۆتۆمبێڵی لەناو کۆگاکەدا سووتێنران.

لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا، ١٠ی کانونی دوەم لە ناوچەی شیلەی ئەستەنبوڵ، کۆگایەکی سوپەرماکێتێک، لە بویوکچەکمەجەی هەمان شار ٢ بارهەڵگر و بەرهەمی جلوبەرگی کارسازێکی مەهەپەیی سووتێنران.

لە بەردەوامی راگەیەنراوەکەدا، باسی ئەوە دەکرێت، ١١ی کانونی دووەم لە چنارچیکی یاڵۆڤا لەدژی مالێک کە کاری نائەخلاوی و مادەی هوشبەری تێدا دەکرا، چالاکی ئەنجامدرا و کەسێک بەناوی مەتین کە ئاکەپەیی یە و ژنان بە زۆر بۆ کاری نابەجێ ناچار دەکات و تریاک دەفرۆشێت، سزادرا.

یەکینەکانی تۆڵە باسی ئەوەشی کرد، ١١ی کانونی دوەم لە ساکاریا، سێ ئۆتۆمبێڵی مۆدێل بەرزی فاشیستەکانی ئاکەپە و مەهەپە سووتێنران و ١٢ی کانونی دوەمیش، ١٢ ئۆتۆمبێڵی "ژمارەیەک کوردی خایین کە هاوکاری ئاکەپە دەکەن لە ناوچەی گۆکتورکی ئەستەنبوڵ سووتێنران.

لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا هاتوە، تا گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد هەڵنەگیرێت، بەردەوامی بە چالاکیەکانیان دەدەن.

ف.ق