لە سیستان و بەلوچستان هێرشکرایە سەر بنکەیەکى بەسیج

ئەمڕۆ لە شاری نیکشەهر لە پارێزگاى سیستان و بەلوچستان هێرشکرایە سەر بنکەیەکى بەسیج و بەسیجێک کوژرا و ٥ بەسیجی تریش بریندار بوون.

موحسین گوڵ محەمەدی داواکارى گشتیى نیکشەهر رایگەیاند، ئەمڕۆ ٢ کەس هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکى بەسیج.

ئاماژە بەوەکراوە، لەو هێرشەدا بەسیجێک بە ناوی مورتەزا عەلی ئەحمەدی کوژراوە و ٥ بەسیجی تریش برینداربوون، کە برینى ٢ کەسان قورسە.

بە وتەى گوڵ محەمەدی، ٢ کەسی چەکدار چوونەتە ناو ئەو بنکەیەى بەسیج و دەستیان بە تەقەکردووە و دواتر هەڵهاتوون و لە ئێستادا کار بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنى ئەو هێرشبەرانە دەکرێت.

هاوکات جەیشی عەدل بە بڵاوکردنەوەى راگەیاندراوێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیى تێلگرام بەرپرسیارێتیى ئەو هێرشەى لە ئەستۆ گرتووە.

ر.م