چەتەکانی داعش لە دیالە ٤ کەسیان کوشت

چەتەکانی داعش لە شاری دیالەی عێراق هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی پۆلیس. بەهۆی هێرشەکە ٤ کەس گیانیان لەدەستدا.

بە پێی ڕاگەیەنراوی تۆڕی هاوکاری عێراق، چەتەکانی داعش هێرشیان کردە بنکەی پۆلیس لە دیالە. بەهۆی هێرشەکە ٣ پۆلیس  و کەسێکی مەدەنی گیانیان لەدەستدا و ٢ پۆلیس و ٣ مەدەنیش برینداربوون.

بانگەوازی بۆ فواستنەوەی هێزە سەربازیەکان.

هومان تەمیمی پەرلەمانتاری دیالە داوای لە سوپای کرد کە هێزێکی گەورەتر لە بەغداوە بۆ دیالە بنێرن بۆ ڕێگریکردن لە جموجووڵ و هێرشەکانی داعش.

ف.ق