لە شاری یەزدی ئێران ژنێک و ٢ پیاو لە سێدارەدران

راگەیەنرا کە دوێنی لە شاری یەزدی ئێران سێ زیندانی کە یەکێکیان ژنە لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە لەسێدارەدراون.

بەپێی زانیاریەکان ٣ زیندانی کە سزای لەسێدارەیان بەسەردا سەپێنرابوو، لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە لە یەزد لەسێدارەدراون.

ناوی سێ کەسەکە بەم شێوەیەیە: ئەمیر ئوجاغی، حەیدەر حیبۆزادە و ژنەکەش ناوی ڕۆبابەیە کە پاشناوی نەزانراوە.

بەپێی راگەیەنراوی فەرمی ئێران بەهۆی بازرگانیکردن بە مادەی هوشبەر و کوشتن سزاکەیان بەسەرداسەپێنراوە.

ف.ق