تەرمی گەزەر لە نەخۆشخانە وەرگیرایەوە

تەرمی غەریبە گەزەر کە لە گرتوخانەی تورک بە گۆماناوەی گیانی لەدەستدابوو، لەلایەن ژنانەوە بە دروشمی 'شەهید نامرن' لە پزیشکی داد وەرگیرایەوە.

تەرمی غەریبە گەزەر کە لە گرتوخانەی بەشی سیاسی ژمارە یەکی کاندرا ئەشکەنجەی لێکرابوو و بە شێوەیەکی گۆماناوی گیانی لەدەستدابوو، لە پزیشکی دادی نەخۆشخانەی دەوڵەت لە شاری کۆجائەلی لەلایەن ژنانەوە وەرگیرایەوە.

ئەندامانی دایکانی ئاشتی، تەڤگەری ژنانی ئازاد، کۆمەڵەی هاوکاری ماڵباتی گیراوان و سزادراوان، پارتی دیموکراتی گەلان و رێکخستنی ژنان و جەماوەرێکی زۆر، تەرمی غەریبە گەزەر کە لە گرتوخانەی بەشی سیاسی ژمارە یەکی کاندرا ئەشکەنجەی لێکرابوو و بە شێوەیەکی گۆماناوی گیانی لەدەستدابوو، لە پزیشکی دادی نەخۆشخانەی دەوڵەت لە شاری کۆجائەلی وەرگیرایەوە.

تەرمی گەزەر بە دروشمی 'شەهید نامرن' وەرگیرایەوە. پۆلیسی تورک بەهۆی دروشمی 'شەهید نامرن' ویستی دەستوەردان بکات. بەڵام ژنان لە بەردەم نەخۆشخانە بە بەردەوامی دروشمیان وتەوە. تەرمی گەزەر لە ناوچەی کەربۆرانی مێردین بەخاکدەسپێردرێت.

ف.ق