ژنێکی ئێزدی لە پارێزگای دهۆک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

كچێكی ئێزدی لە كۆمەڵگەی بریسڤی سەر بە شارۆچكەی زاخۆ-ی پارێزگای دهۆك، لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا. ئەمە سێهەمین حاڵەتی خۆکوشتنی ژنانی ئێزدیە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا.

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی رۆژنیوز، ئەمڕۆ كچێكی ئێزدی بەناوی سەلما سوعاد كە تەمەنی ١٥ ساڵ ‌و خەڵكی كۆمەڵگەی گرعوزێر بووە، لە كۆمەڵگەی بریسڤی، لە رێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. ئەوەش سێیەم حاڵەتی خۆكوشتنی كچانی ئێزدییە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا.

ک-ش