باییک: پەکەکە فیداکاریی گەل و ئازادیە –بەشی یەکەم-

جەمیل باییک: تایبەتمەندی کادرەکانی پەکەکە خزمەتکردنی گەل و ڕێزگرتنە لە بەهاکانی گەل. هیچ کاتێک وەک کادرێک خۆی لە کەسانی تر گەورەتر نابینێت، خاوەنی ژیانێکی سادەیە، فیداکاری ئازادیە.

جەمیل باییک هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بە بۆنەی ٤١مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد.

سیاسەتی کادرەکانی تەڤگەری ئاپۆیی چۆن دروست بوو؟ تایبەتمەندیەکانی چینی، کۆمەڵایەتی و کەسایەتی کادرەکانی چۆنە؟ تایبەتمەندیەکان کاریگەریەکی چۆنیان لەسەر پێشکەوتنی گرۆپی ئاپۆیی و تێکۆشان کرد؟ لەو نێوەندەدا ڕۆڵی رێباز و کەسایەتی رێبەر ئاپۆ چۆن بوو؟

هەر لە سەرەتاوە رێبەر ئاپۆ وەک ڕێبەر پەسەندکرا. کەس نەیوت ڕێبەر ئاپۆ پەسەند بکەن. ئەویش نەیوت 'من وەک ڕێبەر قبوڵ بکەن'. بە عەقلیەتی خۆی، بە ڕێکخستنی خۆی، بە ژیانی دیسیپلینی خۆی، بە ڕێبازی کارکردنی، بە تەمپۆی خۆی و بە فیداکاری خۆی بۆ ئازادی، بە نرخەکانی کە خوڵقاندی، بە هەڵوێستی بەرامبەر ڕووداوەکان، بە دڵسۆزی خۆی بەرامبەر هاوڕێ و گەل ئەوە پەسەند کرا. ئەوەی کردە بناغە کە بە خوڵقاندنی خۆی و هاورێ و گەلەکەی، خۆی بخولقێنێت. لە کەسایەتیەکەیدا چی خوڵقاند، هەروەها هەوڵیدا هەمان شت لە ناو گەل و هاوڕێکانیشیدا بخوڵقێنێت. هەموو شتەکانی لەگەڵ هاوڕێ و گەلەکەی دابەشکرد، ئەمەی کرد بە بەرپرسیاریەکی ڕیشەیی و لە هەموو هەلومەرجێکدا هەوڵی بەجێهێهێنانی دا. لەبەر ئەوەش هێشتا ٥ – ٦ کادر بوون، رێبەر ئاپۆیان وەک رێبەر بۆخۆیان پەسەند کرد.

ئەرکی بەرپرسیاری کادربوون لە شێوەی ئاپۆیی، ڕێبەر ئاپۆ خۆی هەڵیگرت، خۆی هەموو کادرەکانی پەروەردە کرد. هەم خۆی پەروەردە کرد و هەم کادرەکانی پەروەردە کرد. پەیوەندی ئەو و هەڤاڵان لەسەر بناغەی پەروەردە بوو. ژیانی خۆی کردبوو بە پەروەردە. خاوەنی تێگەیشتنێکی مێژوویی بەهێز بوو. دەرسی گەورەی لە مێژوو وەرگرتبوو. ئەوانەی ئەم ڕاستیە لە کەسایەتی خۆیاندا جێبەجێ بکەن و خۆیان بەرەو پێشەوە ببەن، سەردەکەون. ڕێبەر ئاپۆ کاتێک کادرەکانی پەروەردە دەکرد، لەسەر ئەساسی دەرسوەرگرتن لە مێژوو پەروەردەی دەدا. ڕاستی مرۆڤ و کۆمەڵگا لە کوردستان، ئەو ستاتۆیەی لەسەر کوردستان سەپێنراوە، سیاسەتەکەنا کە بەڕێوەدەبرێن، دۆخی کۆمەڵایەتی و مرۆیی، ڕاستی دوژمن بە قوڵی بە مرۆڤەکان دەوتەوە. بە تایبەتی لەسەر کەسایەتی، کۆمەڵگا، ڕێکخستن و رێبازی تێکۆشان کاری دەکرد کە بەرامبەر دوژمن چۆن هەڵویستێک نیشان بدرێت. بە فراوانی ئەوەی دەخستەڕوو کە مرۆڤ و کۆمەڵگای کورد چۆن لە ڕاستی خۆی دوورخراوەتەوە، سیاسەتێکی قڕکەر و داگیرکەری لەدژی بەڕێوەدەبرێت، جیهان کورد و کوردستان قبوڵ ناکات، خاوەندارێتیکردن لە کورد و کوردستان بە واتای وەستانەوە لەدژی جیهان دێت. ئەمە گەورەترین تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی جیهانە.ئەمەی فێری مرۆڤەکان دەکرد، تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی لە وڵاتێکی بەم شیوەیەدا، ئەنجاموەرگرتن بە ڕێگەیەک دەبێت کە پێویستە مرۆڤ پەیوەندی خۆی لەگەڵ مۆدێرنیتەی کاپیتالیست، داگیرکەری و قڕکەری بە تەماوی بپچڕێنێت، ئەوانەی دەیانەوێت ئەم تێکۆشانە بەڕێوەبەرن، پێویستە لە خۆیانەوە دەست پێبکەن و دەست لە حەزی ژیانی تاکەکەسی هەڵگرن. ژیانیان بۆ هەبوونی کورد و تێکۆشانی ئازادی بەخت بکەن، میلیتانێک لە دەرەوەی ئەمە هیچ کاتێک سەرناکەوێت. لەبەرئەوەی لەسەراتوە ڕێبەرایەتیەکی فیدایی لە کەسایەتی خۆیدا خوڵقاند و بۆ ئەوەی کدر، رێکخستن و کۆمەڵگایەکی فیدایی بخوڵقێنێت بخوڵقێنێت دڵ و مێشکی خۆی بەکارهێنا. کادرەکان لەسەر بناغەی فیداکاری خوڵقێنرا. بە کادری بەم شێوەیە هەوڵدرا ڕێکخستن و تێکۆشان بەڕێوەببرێت.

کادرانی پەکەکە قسەکانیان لە ژیانی خۆیاندا جێبەجێ دەکەن

کادرانی پەکەکە نە تەنیا لە ڕووی ئایدۆلۆژی و سیاسی لە دەوری یەک کۆبوونەوە. ئەو مرۆڤانە ژیانێکی نوێیان خوڵقاند و بەم ئامانجە لە دەوری یەکتری کۆبوونەوە. ئەو شتانەی کە لە دەستپێکدا دەیانوت، لە کەسایەتی خۆیاندا جێبەجێیان کرد. لەبەرئەوەی تێکەڵ بە ڕاستی ڕێبەر ئاپۆ بوون. ئامانجی ڕاستی ڕێبەر ئاپۆ ئەوەیە، لەسەرەتادا لە کەسایەتی خۆیاندا جێبەجێی بکەن و دواتر بۆ بەجێکردنی ئەو شتانە لە کەسایەتی هاوڕێ و گەلدا تێبکۆشن. ئەوانەی ویستیان ببن بە هاوڕێی رێبەر ئاپۆ ئەم سیستم و هەڵویستەیان بۆخۆیان کردە بناغە. هەوڵیاندا ئەمە لە هەموو جێیەک و لە هەموو دۆخێکدا جێبەجێ بکەن. ئەمەش کاریگەریەکی ئەرێنی لە کۆمەڵگا کرد. بەو هۆیەوە ڕێبەر ئاپۆ وتی، "گەل زیاتر لە قسەکانیان سەیری ژیان و کردەوەکانیان دەکەن. ڕێبەر ئاپۆ ژیانی خۆی لەسەر ڕێبازی کۆمونی دیموکراتیک بەڕێکخستنکرد. کادرەکانی لە ماڵەکانی کۆمۆن بەڕێکخستن کرد. بەو هۆیەوە کادرەکان خاوەن کارەکتەرێکی کۆمینالە. لای کادرەکان وشەی (من) نییە. خاوەن ژیانێکی دلنزمن. وەک گەل دەژی. کادرەکان دوور لە ماددیەت، مەعنەویەتیان بۆخۆیان کرد بە بناغە. لەبەر ئەوە گەل ڕاستیەکەی لە کادرەکاندا بینی و کادرەکانی پەسەند کرد. زۆربەی بەشەکانی کۆمەڵگا لەگەڵ ئەوەی بە قوڵی پەکەکەیان نەناسی بەڵام وتیان"من پەکەکەم".

کادرانی پەکەکە بۆ دەرفەتی خۆیان نەجولانەوە، بە پێی دەرفەتەکان تێکۆشانیان نەکرد. خۆیان سپاردە هێزی خۆیان و کەسایەتی و بۆجۆنی میلیتانی خۆیان. پشتیان بە دەرفەت یان نەبوونی دەرفەتەکان نەبەست، بە تێکۆشانیان دەرفەتیان خوڵقاند، دەرفەتیان گەورە کرد و بۆ خۆیان کردیانە بناغە کە بە تێکۆشان کیشەکان چارەسەر بکەن و لە کەسایەتی خۆیاندا بەدوای چارەسەری گەڕان. بە هیچ شێوەیەک پاشەکشێیان لەم پێوانەیە نەکرد. تەنازولیان بۆ کەس نەکرد، نەکەوتنە ژێر کاریگەری هیچ هێزێکی تر، لە ڕووی ئایدۆلۆژی، سیاسەت، ڕێکخستنەوە هەرموو کاتێک سەربەخۆ بوون. گەل لەسەرەتادا دەیوت، "ئێوە منداڵی فەقیرن، هیچ کەسێکتان نییە، خاوەنی عەشرەت نین کە پشتی پێببەستن، دەوڵەتێکتان نییە، ئەوانەی خاوەنی ئەم شتانەش بوون سەرنەکەوتن و لەناوچوون، ئێوە چۆن سەردەکەون؟ هێشتا درەنگ نەبووە واز بێنن، ئێوە ئێمە و خۆشتان دەسووتێنن." بەڵام سووربوون لەسەر بڕیارەکان لە لایەن کادرەکانمان لەم پێوانەیەدا و جێبەجێکردنی، کاریگەری لەسەر گەل دروست لرد، گەلیش پشتگیری لە کادر و تێکۆشان کرد. ئاپۆییەکان سووربوون لەسەر بۆچوونیان و بە ئیرادەوە خەباتیان کرد. ئەمەش کاریگەری لەسەر گەل دروست کرد.

ئاپۆییەکان سەردەستانی کورد، ئاغا و بەگیان رەخنە کرد. کۆنەپەرستی ناو کوردیان رەخنە کرد. لەناو کۆمەڵگای کورد دا ، بە شێوەیەکی ئاشکرا بۆ یەکەمجار سەردەست، ئاغا و بەگیان ڕەخنە کرد. بەم شیوەیە گەل زیاتر بوێر بوو. بە شێوەیەکی ئاشکرا پیشانیاندا بزوتنەوەکە لایەنگری سەردەستەکان نییە و لایەنگری گەلە. ئەم رەخنەیە لە پراتیکدا پیشاندرا. بەم شێوەیەش گەل پشتراست بوو و بەشداری لە تێکۆشان کرد.

رێبەر ئاپۆ کادروبوونی سپاردە ئەو کەسانەی لەناو چینی ژێردەست و هەژار هاتبوون. دەتوانین بڵێین هەموو کادرەکانی سەرەتای ئاپۆیی لە کەسانی خەباتکار و هەژار بوون. گروپی ئاپۆیی لەم جورە کەسانە پێکدەهات. لە رووی کۆمەڵایەتی خۆشەویست بوون، پەسەند دەکران، کەدکار، فیداکار، بوێر، بە بڕیار و گەلپارێز و پاک بوون. کادرەکان کە بە فەلسەفە ، ئایدۆلۆژی، ئوسلوب، رێباز و تەمپۆی رێبەرایەتی پەروەردە ببوون ئەو کادرانە بوون کە بەدوای چارەسەری کورت و ئاسان نەبوون، بەدوای نەخۆشی دەسەڵات نەبوون،  بۆ خۆیان ژیانێکی شەخسیان هەڵنەبژارد. خۆیان لە گەل و هاوڕێکانیان جیا نەکردەوە، لەدژی ئاستەنگی، زەعمەتی و بێدەرفەتیەکان تێکۆشانیان کرد و لەناو هەموو دۆخێکدا ئەو شتەیان کرد. تێکۆشان لە ناو دۆخێکی قوڕسدا بۆ ڕێبازی ئاپۆیی گۆڕا. لەبەر ئەوە مرۆڤ دەتوانێت بڵێت، زەحمەتی شۆڕشی کوردستان وایکرد رێبازی ئاپۆیی دابمەزرێت. لە دەڤەرێکی قوڕس ئاپۆیی خوڵقێنرا و واتادار بوو. بۆ بە خاوەن ڕێچکەیەک کە هەموو کاتێک بەرەو سەرکەوتن رووی، جگە لە سەرکەوتن هیچ شتێکیان قبوڵ نەکرد، بە سەرکەوتنیش نەوەستان ، ئەوەی کە بەدەستیان هێنا بە تێکەریان نەزانی، بەدوای سەرکوتنی ترەوە ڕوویشتن، هەموو شتێکیان بە تێکۆشان کرد. هەموو شتێک کە بەدەستیان هێنا کردیان بە بناغە و دەرفەتی بەهێزکردنی تێکۆشان.

کادران بە هۆی ئەوەی لە هەموو دەڤەرێک لە ناو هەموو دۆخێکدا تێکۆشانی ئایدۆلۆژیان بە بڕیار و بوێری بەڕێوەبرد و جیاوازی خۆیان بە هەموو شێوەیەک نیشاندا. بوون بە خاوەنی سەروەری ئایدۆلۆژی. هەڵوێستی ئایدۆلۆژی خۆیان بە باوەڕی بۆ وتن، هەڵوێستیان نیشانی هەموو کەسێکدا. ئەوانەی تێکۆشانی ئازادی سەردەکەوێنن، ئەنجام وەردەگرن. لەبەرئەوە پەکەکە بە خێرایی پێشکەوت.

پەیوەندی هاوڕێیەتی و کەلتوری ژیانی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام سەرنجراکێشە. ئێوە دەتوانن ئەوە هەڵسەنگێنن؟

هەندێک پێوەری حزبیبوونی پەکەکە هەن. یەکێکیان پێوەری هاوڕێیەتییە. بۆ ئەوەی خەڵک بزانێت کەسێک پەکەکەیە یان نا، دەبێت سەرنجی ئەوە بدات کە بە پێوەری هاوڕێیەتی دەژیت یان نا. ڕێبەر ئاپۆ وتی "ژیان بۆ هاوڕێکانی خۆی، دوور کەوتنەوە لە ناپاکیکردن لە هاورێکانی خۆی، ژیان لەگەڵ هاوڕێیانی خۆی، ژیانی هاوڕێکانە." هاوڕی ئەو مرۆڤانەن کە نێوچەوانی هاوڕێکەیان دەگەیننە ئەستێرەکان. بە پەکەکەکردنی بزووتنەوە وەڵامی شەهیدبوونی حەقی قەرار. بۆ ئەوانەی لە حەقی قەراریان دەپرسی دەیوت، "بە شێ,ەی پەکەکە دەژیا، پەکەکە حەقییە." لەبەر ئەوە پەکەکە پارتی شەهیدانە، ئێمەش لەژێر ئەمری ئەوان داین، ئەوان فەرمانداری ئێمەن، ئێمە لەبەردەستی رێنماییەکانی ئەوانین، بۆ وەدیهێنانی خەون و هیواکانیان تێدەکۆشین. هەوڵ دەدەین ببینە هاوڕێی شەهیدان، ببینە شەڕڤانی ئازادییەکانی پەکەکە و رێبەر ئاپۆ.

رێبەر ئاپۆ هەر شەهیدبوونیکی کردە بیانووی گەورەکردنی تێڕوانینەکان، رێکخستن و تێکۆشان. بەو شێوەیە خاوەنداری لە شەهیدان کرد. ئەوەش کاریگەریییەکی گەورەی بەسەر گەلەوە هەبوو. گەل بووە خاوەن ئەو هەڵسەنگاندانە کە بتوانێت خۆی بسەلمێنێت. بە گەورەکردنی ئەو نرخانە ویستی خۆی گەورە بکات. هەبوون و ئازادی خۆی لەسەر ئەو بنەمایە جێەبەجێ کرد. بۆیە وتی "شەهید نامرن". هەمیشە باسی لەوە کرد بەبێ رێبەر ئاپۆ ژیان نابێت کە رێبەر ئاپۆ ئەو راستییە خوڵقاند. وتی "پەگەگە گەلە، گەل لێرەیە". رێبەر ئاپۆ کەلتوری ئوتانتیکی گەلی کوردی هێنایەگۆڕێ، ئەوەی لەگەڵ گەل یەکخست. لەدژی کەلتووری مۆدێرنیتە و سەرمایەداری قرکەر کە دەتوێنێتەوە لەناو دەبات، تێکۆشانی بەڕێوە برد. لەسەر بنەمای فەلسەفە و ئایدۆلۆژیای خۆی بۆ ۆمەڵگەی کوردی و ژیانێکی تازە، کەلتوور، ئەخلاق و کەسایەتییەکی نوێ خەلقاند. ئەوە لە کەسایەتی هاوڕێ حەقی قەراردا ئاشکرا کرد و بە شەهیدبوونەکەی کردیە کەلتووری ئەم بزووتنەوەیە. بە فەلسەفەی "خرقە یەک و پاریەک" ژیانی خۆی رێکخست. رێبەر ئاپۆ وتی "پیازێک، ساوار و دۆ هەبێت، شتێکی دیکەم ناوێت". ئاماژەی بەوە کرد کە سیاسەتی تورکیای فاشیست و قرکەر و داگیرکەر هەموو رۆژێ کورد دەکوژێت و بۆ کورد نابێتە ژیان. "ژیان ئەگەر هەبێت دەبێت ئازاد بێتن نامانەوێت ئەو ژیانەی بەسەرماندا دەسەپێندرێت بژین، قەبولی ناکەین". ژیان مردنی لە کۆمەڵگەی کوردی گەیاند. بە بەرفراوانی نیشان یدا کە مردن چییە، ژیان چییە. وەڵامی پرسیاری "دەبێت چۆن بژین، بۆچی بژین"ی دایەوە. لە مالان کۆمۆن و بناغەی ژیانی چۆن و بۆچی دەستنیشان کرد. هەڤال حەقی قەرار هەتا دوایین ساتی ئەوەی جیبەجێ کرد. هیچ کا ژیانێکی جگە لە هاوڕێ و گەلەکەی قەبول نەکرد، لەخۆی حەرام کرد. ئەوە کەم و سەخت بوو بۆ خۆی دانا و ئەوەی زۆر و ئاسان بوو بۆ هاوڕێکانی دانا. وەکو دەروێش ژیا. بەردەوام زاتی خۆی پەروەردە کرد. ئەوە خولقاندنی ژیانی دەروێشانەیە، ئەولیاکانە، کەلتوور و کەسایەتی ئەوانە. لەبەر ئەوە ژیان، کەلتوور و کەسایەتی پەکەکە هێندە کاریگەری هەیە.

لە پەیوەندی نێوان کادیر و گەل، شیوازی پەیوەندی رێبەر ئاپۆ شێوازی پەیوەندی کادیرەکانی پەکەکەپە. پەیوەندییەکەی وەهایە کە هاوڕێکانی خۆی خشدەوێت، بەڕێزەوە سەیریان دەکات، پێشیان دەخات، سەریان دەخات، ژیانێکی جیاواز لەوان قبوڵ ناکات، سەرکەوتنی خۆی لە سەرکەوتنی هاوڕێکانی و گەل دەبینێت. تایبەتمەندە بنەڕەتییەکانی کادیر ئەوەیە کە خزمەتی گەل دەکات، خزمەتی کەموکوڕییەکان ناکات، بە هەستیارییەوە لە بەهاکای گەل دەڕوانێت، گەلپارێزن، بەردەوام خۆیان پەروەردە دەکەن و خاوەن ئیرادەن. لەگەل گەل دەژی، پێکەوە کار دەکەن، رەنجدەرە، هیچ کات خۆی بە جیاواز و سەرووی کەسی دیکە نابینێت، ژیانێکی سادە دەژیت، بە بڕیار و جەسوورە، خۆی بە فیدای ئازادی دەکات. ئەوەش کەلتوریکی خولقاندووە. کاریگەری بەسەر گەلەوە کردووە، گەل کەسایەتی و کەلتووری رێبەر ئاپۆی بۆ خۆووە کردوەتەوە نمونە. رێبە ئاپۆ وتی "کارکردن ئازادییە". لە کوردستان ئەوانەی خاوەن ئامانجی ئازادیین بە شێوەیەکی بێسنوور کاردەکەن. سنووردارکردنی کار و تیکۆشان بە واتای نەویستنی ئازادییە.

ف.ق