سەردار ستار لە بابەتێکدا لە ژێر ناونیشانی "بەرخودانی حەفتانین و قۆناغێکی نوێ لە تێکۆشان"دا باس لە هەوڵ و هەنگاوە یەک لە دوای یەکەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورکیا دەکات بۆ داگیرکردنی خاکی کوردستان و رێگریکردن لە هەوڵی سەرکەوتن و پێگەی گەلی کورد.
به‌رخودانی حه‌فتانین و قۆناغێكی نوێ له تێكۆشان
"له ١٥ی حوزیرانه‌وه ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك هێرشێكی ئاسمانی و زه‌مینی بۆ سه‌ر باشووری كوردستان ده‌ستپێكردووه. له ١٧ی حوزیرانه‌وه هێرشه داگیركه‌ریه‌كه‌ی له رێگه‌ی زه‌مینیه‌وه بۆ سه‌ر حه‌فتانین له سنوری شارۆچكه‌ی زاخۆ درێژه‌ی پێده‌دات، تا رۆژی ئه‌مڕۆكه به‌هه‌موو هێز و توانای له‌شكری به‌رده‌وام ده‌كات. ئه‌و هێرشه‌ی دوژمن هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه له هه‌مان رێكه‌وت هێرشی كردۆته سه‌ر شارۆچكه‌ی شه‌نگال و وارگه‌ی شه‌هید رۆسته‌م جودی له شارۆچكه‌ی مخمور. جێگای دڵخۆشی بوو له یه‌كه‌م هێرشی ئاسمانی دوژمن، له شه‌نگال و مخمور و هه‌رێمی پاراستنی میدیا زیانی گیانی نه‌بوو. دوژمن ئاماده‌كاری بۆ هێرشی زه‌مینیش كردبوو، ئه‌ویش به ئاماده‌كردنی وه‌ك خۆیان گووتیان؛ په‌نجا فڕۆكه‌ی F16 له فڕۆكه‌خانه‌ی ئامه‌د و كۆكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له ئامبوڵانس له شارۆچكه‌ی سڵۆپیای نزیك زاخۆ، له‌گه‌ڵ هێنانه ژووره‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له چه‌ك و جبخانه بۆ هێزه‌كانی ئۆپه‌راسیۆن، به رێگای ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیلی زاخۆ.
مه‌رامی دوژمن له‌م هێرشه داگیركه‌ریه‌ی دیاره، چونكه ئه‌و هێرشه‌ش ته‌واوكه‌ری هێرشه‌كانی داگیركردنی عه‌فرین و سه‌رێكانی و گرێ سپی و برادۆسته. ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌ك ستراتیژ نایه‌وێت هیچ شتێك به‌ناوی كورد و كوردستانه‌وه هه‌بێ، واتا پابه‌ندی ئه‌و ستراتیژییه شۆڤێنیه‌ییه كه ماوه‌ی ٩٧ ساڵه به‌ڕێوه‌ی ده‌بات. له رۆژی ئه‌مڕۆشدا ده‌یه‌وێت، ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی گه‌لی كوردستان، له ئه‌نجامی به‌رخودان و تێكۆشانی به‌ڕێوه‌ی بردووه‌و هه‌ندێك ده‌رفه‌ت و ده‌سكه‌وتی به‌ده‌ستخستوون، ئه‌وانه‌شه‌ی قۆناخ به قۆناخ له‌ده‌ستی ده‌ربێنێ. به خه‌یاڵی خۆی تاكو ٢٠٢٣ شتێك به‌ناوی خۆبه‌ڕێوه‌بردنی كورد له باشوور و رۆژئاوا نه‌هێڵێت و به‌رخودانی باكووریش تێكبشكێنێت.
گه‌ریلای ئازادی كوردستان، ٣٦ ساڵه له حه‌فتانین له شه‌ڕو به‌رخودانی مان و نه‌ماندایه، له‌پێناو گه‌یاندنی گه‌له‌كه‌ی به ئازادی و خۆبه‌ڕێوه‌بردنی دیموكراتیانه‌دا. هه‌موو گه‌ریلای كوردستان حه‌فتانینیان زۆر خۆشده‌وێت، چونكه شوێن پێی فه‌رمانداره مه‌زنه‌كانی پێوه‌یه، شه‌هید ڤیان جاف زۆر جوان وه‌سفی حه‌فتانینی كردووه‌و ده‌ڵێت، سرووشتی ئه‌و هه‌رێمه‌م زۆر خۆشده‌وێت، چونكه زۆر دڵگیره، بۆیه حه‌فتانینیش بووه بە مه‌نزڵگه‌ی چالاكیه شكۆداره‌كه‌ی له ساڵی ٢٠٠٦.
دوژمن به‌هاوكاری ته‌كنیك و ته‌كنه‌لۆژیای زلهێزه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و به رۆحی فاشیزمیانه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رستیایه‌تی مه‌هه‌په و داعشی ئه‌كه‌په، ده‌یانه‌وێت بیری ئازادی و شۆڕشگێڕی و دیموكراتیخوازی رێبه‌ر ئاپۆ نه‌مێنێت، بۆیه‌ش ده‌ست له‌هیچ ناپارێزن، ژن، منداڵ، گه‌وره، بچووك، شوان، گاوان، ره‌ز و باخ و دار‌و به‌ردی كوردستان، هه‌مووی به دوژمن ده‌زانێ و شه‌و و رۆژ بوردەمان دەکات و ده‌یسوتێنێ. گه‌ریلا وه‌ك هه‌موو كاتێك، چه‌كی هه‌ره گه‌وره‌ی، بیروباوه‌ڕ و فه‌لسه‌فه و ئایدیۆلۆژیایه‌كه‌یه‌تی كه رێبه‌ر ئاپۆ سه‌رچاوه و داڕێژه‌ریه‌تی، هه‌روه‌ها خوڵقكاریه له شه‌ڕی گه‌ریلایه‌تیدا، له‌به‌رامبه‌ر ته‌كنیك و ته‌كنه‌لۆژیای دوژمن، خۆپاراستن و هێرش كردنه سه‌ر سوپا دۆڕاوه‌كه‌ی دوژمن و په‌رشو بڵاوكردنی.
سوپای ده‌وڵه‌تی تورك، سوپایه‌كی ترسنۆك و بێ زراوه، بۆیه‌ش شه‌و و رۆژ له رێگای فڕۆكه‌ی سیخوڕی و كۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی جه‌نگیه‌وه ده‌پارێزرێت، هه‌روه‌ها به‌بێ پشتیوانی هێزه ئاسمانیه‌كانیان ناتوانێ له‌هیچ شوێنێك رووبه‌ڕووی هێزه‌كانی گه‌ریلا ببێته‌وه. به‌ئاشكرا له داستانی جه‌نگی حه‌فتانین له ئه‌نجامی ٤٠ رۆژی شه‌ڕدا بینیمان و به شایه‌تی سه‌رجه‌م خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری سندی و گولیان، گه‌وره‌ی هێرشی دوژمن و به‌رخودانی شكۆدارانه‌ی گه‌ریلا چۆن بووه. فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌لیش ئاماری شه‌ڕی راگه‌یاند، ٢٤٠ كوژراوی دوژمن، به‌رامبه‌ر ٢٦ شه‌هید له هێزه‌كانی گه‌ریلا. ده‌بێ ئه‌وه بزانین دوژمن شوێنێك نه‌ماوه بۆمببارانی نه‌كات، سه‌رجه‌م فه‌رمانداریه‌تی سوپاكه‌ی به زه‌مینی و ئاسمانی و تۆپهاوێژه‌كانی له‌و سنوره خستۆته جوڵه، له‌به‌رامبه‌ر چه‌كی سوكی گه‌ریلا و به ژماره‌یه‌كی دیاری كرا‌و، له‌جوگرافیایه‌كی سنورداردا.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له هه‌ر گۆڕه‌پانێك، به‌رخودانی ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر هێرشی داگیركه‌ری ده‌وڵه‌تی تورك، ئه‌وا لاپه‌ڕه‌ی پڕشنگداری بۆ خۆی و گه‌له‌كه‌ی ده‌نوسێته‌وه، له‌سه‌رووی هه‌موویان ئه‌و شه‌ره‌فه بڕاوه‌ته گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان، له‌كه‌سایه‌تی فه‌رماندارنی جه‌نگی حه‌فتانین، رۆسته‌م جودی، ئه‌سمه‌ر و نوجان و ژێهات و هه‌موو ئه‌و گه‌ریلایانه‌ی له‌سه‌نگه‌ری به‌خوداندان.
له هه‌رێمی بادینان تا ئێستا له‌ماوه‌ی ئه‌و دوو مانگه‌ی رابردوو حه‌وت گه‌نج به هێرشی ئاسمانی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی سوپای تورك شه‌هیدبوون، خه‌ڵكی بادینان چاره‌ی سوپای داگیركه‌ریان ناوێت، ئه‌مه‌ش له گه‌ڵ ته‌قاندنی یه‌كه‌م فیشه‌كی گه‌ریلا له ١٩٨٤ له كه‌سایه‌تی شه‌هید سادق عومه‌ردا ئه‌وه سه‌لمێندراوه ، ساڵانی نەوەدەکانیش به‌ده‌یان گه‌نج و لاوی بادینان له كچ و كوڕ ئه‌وه‌یان زیاتر دووپات كردووه. له ساڵانی دوای دوو هه‌زاریش تا رۆژی ئه‌مڕۆ شه‌رڤانانی هه‌رێمی بادینان له ریزه‌كانی گه‌ریلای ئازادی ئه‌و رۆحه فیداكاریه‌یان نیشانداوه و چه‌ندین هه‌ڤاڵی وه‌ك ده‌مهات رێكانی و هه‌ڤاڵانی وه‌كو ئه‌و، له‌و كاروانه رۆحی پاكیان پێشكه‌ش كردووه. خه‌ڵكی هه‌رێمی بادینان، ماوه‌ی نزیكه‌ی ٤٠ ساڵه، له‌گه‌ڵ گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان، شان به شانی یه‌كتری پێكه‌وه دژی دوژمن هاوسه‌نگه‌رن. ساڵی ٢٠٠٨ ئه‌و به‌رخودانیه‌یی به رێگریكردن له تێپه‌ڕینی سوپای دوژمن به‌ناویندا له بامه‌ڕنێ و ئامێدی نیشانیاندا، له زستانی ٢٠١٩ش به‌هێرشی خه‌ڵكی ده‌شتا زێ له دێره‌لوك و شێلادزێ و سیریێ، واتا له خه‌ڵكی عه‌شیره‌ته‌كانی رێكانی، زێباری و دۆسكی و هێتوتی، هه‌ڵوێسته وڵاتپارێز و شۆڕشگێڕێیه‌كه‌یان نیشاندایه‌وه، ئه‌ویش به‌هێرش كردنه سه‌ر مۆڵگه‌كانی دوژمن له ناوچه‌كه‌یان و سووتاندنی. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆش چه‌كداره‌كانی په‌ده‌كه، به‌ناوی ئاسایش و زێره‌ڤانی، سوپای دوژمن نه‌پارێزن، ئه‌وا خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره له ٢٤ كاتژمێردا سوپای دوژمن له ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان شار به‌ده‌ر ده‌كات. به‌ڕاستی تاوانه ئه‌و خاكه‌ی به‌خوێنی رۆڵه‌ی ئه‌و گه‌لە له به‌عس ئازاد كرابێت، ئه‌مڕۆكه جارێكی‌تر سوپای داگیركه‌ر تورك به‌ده‌ستی حكومه‌تی كوردی له‌و ده‌ڤه‌ره به‌جێبكرێ و به گه‌نج و لاوی چه‌كداری كوردیش پاسه‌وانی لێبكرێت.
رۆژنامه‌نووسێكی وه‌ك قاره‌مان شوكریش له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕه‌زایی خه‌ڵكی گواستۆته‌وه و له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی به‌رخودانی گه‌له‌كه‌ی دابووه، نه‌بۆته پارچه‌یه‌ك له هێزی دوژمن و سیخوڕ و نۆكه‌ر، بۆیه ئه‌وا مانگێكه كه‌وتۆته زیندانی "دۆستانی ئه‌ردۆغان". سیخوڕ و به‌كرێگیراو و نۆكه‌ری دوژمنیش به سه‌ربه‌ستی ده‌سوڕێنه‌وه و له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه رێگایان بۆ خۆشده‌كرێت تاكو به‌ره‌ی به‌رخودان لاواز بكه‌ن و كچان و كوڕانی لێ ته‌سلیم به دوژمن بكرێن و بڵێن؛ " لێیانگه‌ڕێن با بۆخۆیان بژین". لای ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌رێمی بادینان تاوانبار ئه‌و كه‌س و لایه‌ن و رۆژنامه‌نوس و جه‌ماوه‌ره‌یه كه له به‌رامبه‌ر دوژمن به‌رخودانی ده‌كات و ناڕازیه كه دوژمن دێته سه‌ر ئاو و خاك و وڵاته‌كه‌ی. به باوه‌ڕو هه‌ست و راگه‌یاندنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بوایه ده‌بوا به‌گوڵ پێشوازی له‌سوپای داگیركه‌ر بكرابوایه، چونكه دۆست و پشتیوان و هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ریانن. وه‌ك ده‌گوترێت، ئه‌وه‌تا خه‌ریكن به زۆر و به هێزی پاره‌ی دزراوی ده‌می منداڵی خه‌ڵكی باشوور كه ئه‌وا شه‌ش مانگه مووچه‌یان پێنه‌داون جاش بۆ ده‌وڵه‌تی تورك له شێلادزێ و برادۆست داده‌مه‌زرێنن!.
په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ٢٧ی ته‌مووز كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌كه‌ی زۆر لاوازبوو، هه‌مانكات نه‌یتوانی خاوه‌نداریه‌تی له بڕیاری ساڵی ٢٠٠٣ شی بكات كه گووتبووی ده‌بێت سوپای توركیا له كوردستان بچێته ده‌ره‌وه. هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه‌یان هیچ ئامار و ژماره‌یه‌كی دیاری كراوی تێدانه‌بوو، جا یان ئه‌وه‌تا ئه‌و ناحیه و قه‌زایانه‌ی كه هێرشه‌كانی دوژمنی تێدا ئه‌نجامده‌درێت ئه‌رشیف ناكرێن، یان ئه‌وه‌تا هێزه چه‌كداره‌كانی په‌ده‌كه خۆی ئه‌و راپۆرته‌ی داوه‌ته ده‌ست لێژنه‌كانی په‌رله‌مان، چونكه ئه‌و راپۆرته‌ی په‌رله‌مان به‌ر له خوێندنه‌وه‌ی له په‌رله‌مان له راگه‌یاندنه‌كانی په‌ده‌كه بڵاوكرایه‌وه. ده‌بێت پرسیارێك بكه‌ین، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان و حكومه‌تێك نه‌ده‌توانێ وڵات بپارێزێت و نه‌ده‌توانێت هاوڵاتیانی بژینێت، ئه‌رێ بێزه‌حمه‌ت ئه‌و په‌رله‌مان و حكومه‌ته بۆچیه؟. بۆیه ده‌بێت په‌رله‌مان و حكومه‌ت بزانن كه بوونه‌ته دوو ده‌زگای ره‌زا قورسی بارگران به‌سه‌ر سه‌ری خه‌ڵكه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌بێ خه‌ڵكی باشووریش چاوه‌ڕێی ئه‌وه نه‌بێت حكومه‌ت و په‌رله‌مان پارێزگاریان لێ بكات، یان نانیان بۆ په‌یدا بكات. خه‌ڵك وه‌ك چۆن له به‌رامبه‌ر رژێمه‌كانی پاشایه‌تی و قومی و به‌عه‌سیه‌كان به‌رخودانی كرد، ئه‌مڕۆش پێویسته به‌و رۆح و هه‌ست و باوه‌ڕیه، شانبه‌شانی گه‌ریلای ئازادی كوردستان رووبه‌ڕووی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك بوه‌ستێته‌وه.
به‌رخودانی پڕ شكۆی گه‌ریلای ئازادی كوردستان له ٤٠مین رۆژی‌دا به تاكتیك و رۆح و باوه‌ڕی گه‌ریلای سه‌رده‌م سه‌ركه‌وتووه، به‌ڵام به ته‌نها هه‌موو ئه‌و باره ناكرێ له‌سه‌ر شانی گه‌ریلابێ، پێویسته گه‌نجان و ژنان و هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كان پشتیوانی له به‌رخودانی گه‌ریلا بكه‌ن و یه‌ك ده‌ست رووبه‌ڕووی دوژمن ببینیه‌وه، چونكه دوژمن یه‌ك پارچه هێرشی سه‌رجه‌م گه‌لی كورد ده‌كات، ئه‌و كات پێویسته به‌رخودانی ئێمه‌ش یه‌ك پارچه‌بێ، جوانترین نمونه‌ش ئه‌وه‌یه كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه پێویسته شانبه‌شانی گه‌ریلا بكه‌ونه سه‌نگه‌ری به‌رخودانه‌وه."
ز.ش