په‌كه‌كه: شه‌هیدان، تێكۆشانی هێڵی سه‌ركه‌وتن له‌سه‌ر ئێمه فه‌رز ده‌كه‌ن
په‌كه‌كه به‌بۆنه‌ی ١٨ی گوڵان (١٨ی ئایار) ساڵیادی شه‌هیدبوونی حه‌قی قه‌رار و ئیبراهیم كایپاككایا به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
په‌كه‌كه به‌بۆنه‌ی ١٨ی گوڵان (١٨ی ئایار) ساڵیادی شه‌هیدبوونی حه‌قی قه‌رار و ئیبراهیم كایپاككایا به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی كرێكارانی كوردستان - په‌كه‌كه به‌بۆنه‌ی ١٨ی گوڵان (١٨ی ئایار) ساڵیادی شه‌هیدبوونی یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی په‌كه‌كه «حه‌قی قه‌رار» و یه‌كێك له ڕێبه‌رانی شۆڕشی توركیا ئیبراهیم كایپاككایا به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی په‌كه‌كه له به‌یاننامه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند: وه‌ك گه‌ل و بزووتنه‌وه، ئێمه پێشوازی له ڕۆژ و مانگێكی نوێی شه‌هیدان ده‌كه‌ین. ١٨ی گوڵان (ئایار) هه‌م ڕۆژی شه‌هیدبوونی حه‌قی قه‌رار شه‌هیدی ده‌ستپێكی شۆڕشی كوردستانه كه ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان پێی ده‌گوت: «هاوشێوه‌ی ڕۆحی شاراوه‌ی من بوو»، هه‌میش ڕۆژی شه‌هیدبوونی یه‌كێك له ڕێبه‌رانی شۆڕشی توركیا «ئیبراهیم كایپاككایا»یه. به‌م شێوه‌یه ئێمه له ٤١ ساڵه‌ی ڕۆژی شه‌هیدان و مانگی شه‌هیدان داین و ده‌چینه ساڵی ٤٢ هه‌مینی شه‌هیدان. له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه:
ئێمه یادی هه‌موو شه‌هیدانی شۆڕش ده‌كه‌ینه‌وه
ئێمه ده‌ڵێین، له ساڵی چل و دوویه‌میندا به شوێنپێی شه‌هیدانی خۆماندا، له هێڵی سه‌ركه‌وتندا به‌رده‌وام ده‌بین له تێكۆشانی خۆمان و ئامانجه‌كانی ئه‌وان سه‌رده‌خه‌ین. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، له ساڵیادی ٤١هه‌میندا، به ڕێزداری، خۆشه‌ویستی و منه‌تدارییه‌وه یادی شۆڕشگێڕی گه‌وره، شه‌هیدی ده‌ستپێكی خۆمان و یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی پارته‌كه‌مان هاوڕێ حه‌قی قه‌رار و له كه‌سایه‌تی ئه‌ویشدا یادی هه‌موو شه‌یدانی پارته‌كه‌مان و تێكۆشانی ئازادی ده‌كه‌ینه‌وه. جارێكی دیكه ئه‌و به‌ڵێنه دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه له‌پێناو ئافراندنی توركیای دیموكراتی و كوردستانی ئازاد به شه‌هیده قاره‌مانه‌كانی خۆمان داوه.
كاروانی شه‌هیدان به حه‌قی قه‌رار ده‌ستیپێكرد
ئێمه ده‌بینین تۆوی ده‌ستپێكی شۆڕش كه به هاوڕێ حه‌قی قه‌رار كه‌وته نێو خاك، شین بووه و به ناوی په‌كه‌كه‌وه وه‌رچه‌رخاوه بۆ پارتێكی پێشه‌نگ. به ناوی هه‌په‌گه بووه به‌و سوپایه‌ی گه‌ریلا كه شكست ناهێنێت. به ناوی كه‌جه‌كه-ش وه‌رچه‌رخاوه بۆ نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیی نوێ. ئێمه هه‌موومان ده‌زانین كاروانی شه‌هیدان كه به حه‌قی قه‌رار ده‌ستیپێكرد، له ماوه‌ی ٤١ ساڵدا گه‌وره بوو و وه‌رچه‌رخا بۆ سوپای ٤٠ هه‌زاره‌ی شه‌هیدانی قاره‌مان. له كه‌سایه‌تی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالاندا كه ڕاستینه‌ی شه‌هیدان باش تێده‌گات و هه‌رگیز له‌سه‌ر هێڵی شه‌هیدان لاینه‌داوه، هه‌موومان تێده‌گه‌ین كه وه‌ك وته‌بێژایه‌تیی شه‌هیدان، ڕێبه‌رایه‌تیی گه‌لان، ژن و لاوان ئافرێنراوه. له كه‌سایه‌تیی ئه‌م مرۆڤه بوێر و قاره‌مانانه كه له توركیا له‌دایكبوون و له كوردستان له دژی فاشیزم و مێتینگه‌ری شه‌ڕیان كرد و شه‌هید بوون، ده‌بینین كه په‌یوه‌ندیی نێوان كورد و توركه‌كان و هه‌موو گه‌لان وه‌رچه‌رخاوه بۆ په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه، هاوڕێیه‌تی و خوشك و برایه‌تی. ئێمه به ڕاشكاوی ئاشكرای ده‌كه‌ین كه هه‌موو ڕاستیی نوێ ئه‌مه‌یه و سه‌ده‌ی داهاتووش له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
تێگه‌یشتن و خاوه‌نداریكردن
ڕێبه‌ر ئۆجالان ده‌ستنیشانی كرد كه په‌كه‌كه پارتێكی شه‌هیدانه، یادی هاوڕێ حه‌قی قه‌رار پێویسته وه‌رچه‌رخێت بۆ ڕێكخستن و چالاكی. شه‌هیدانی قاره‌مانی ئێمه به شێوازی په‌كه‌كه و پاژك ده‌ژین. تێگه‌یشتن له ڕاستیی شه‌هیدان و خاوه‌نداریكردن له یادی ئه‌وان، بوو به هۆكار كه له هه‌موو ساڵیادێكدا تێكۆشین گه‌شتر بكرێت و شه‌هیدی نوێ بدرێت. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه له هه‌موو ڕۆژێكی مانگی ئایاردا ده‌یان كه‌س شه‌هید بوون و بزووتنه‌وه‌یه‌كی شۆڕشگێڕ سه‌ریهه‌ڵدا كه له هه‌موو ڕۆژێكی ساڵ شه‌هیدی خۆی هه‌ن. به‌م بۆنه‌یه‌وه ئێمه به ڕێزداری و منه‌تدارییه‌وه، له ساڵیادی چله‌مینی شه‌هیدبوونیدا یادی هاوڕێ هالیل چاڤگوون كه له ١٩ی ئایاری ١٩٧٨ له هیلوان له چالاكییه‌كدا شه‌هید بوو، له ساڵیادی ٣٦هه‌میندا یادی فه‌رهاد كورتای و هه‌ر چوار هاوڕێكه‌ی كه له زیندانی ئامه‌د-دا تاریكی ١٢ی ئه‌یلوولیان نه‌هێشت، له ساڵیادی بیست و یه‌كه‌میندا له كه‌سایه‌تیی هاوڕێ ساڵح و هێلن-دا یادی هه‌موو ئه‌و هاوڕێیانه‌ی كه له ١٦ی ئایاری ١٩٩٧ له هه‌ولێر كوژران، ده‌كه‌ینه‌وه. له هه‌موو ڕۆژه‌كانی مانگی ئایاردا ده‌یان شه‌هیدمان هه‌یه، ئێمه یادی هه‌موو ئه‌و شه‌هیدانه‌مان به ڕێزداری و خۆشه‌ویستییه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه. داوا له هه‌موو هاوڕێیانی خۆمان، ژن، لاوان، ته‌واوی گه‌لی خۆمان و هێزه‌شۆڕشگێڕه دیموكراتییه‌كان ده‌كه‌ین كه له مانگی ئایاردا هه‌موو ڕۆژێك یادی شه‌هیدان بكه‌نه‌وه. بۆ یادی ئه‌وان، كۆبوونه‌وه، ڕێپێوان و چالاكیی جیاواز ساز بكه‌ن و له هێڵی شه‌هیداندا خۆتان نوێ بكه‌نه‌وه.
بوێرترین و فیداكارترین كۆمه‌ڵی پارته‌كه‌مان؛ سوپای شه‌هیدان
وه‌ك گه‌ل و وه‌ك بزووتنه‌وه، ئێمه به‌باشی ئه‌و ڕاستییه ده‌زانین؛ ئه‌گه‌ر سوپایه‌كی مرۆڤه‌شه‌هیده‌كان هه‌بێت، ئه‌و كاته مرۆڤ خاوه‌ن گه‌وره‌ترین هێزه و شكست ناهێنێت. چونكه ڕاستیی شه‌هیدان، ڕاستییه‌كی وه‌هایه كه هه‌میشه ڕۆح و هۆشمه‌ندی به ئێمه ده‌دات، له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاست ده‌مانهێڵێته‌وه، هه‌میشه و له هه‌موو شوێنێك ده‌بێته گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی هێزی ئێمه. شه‌هیدانی ئێمه ناو و ده‌لیلی هه‌بوون، ئازادی و سه‌ركه‌وتنی ئێمه‌ن. ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی له‌نێو فاشیزم و ڕاده‌ستبوون ده‌رخست و گه‌یاندینییه ئه‌م ئاسته، ئه‌وه‌ی كه ئێمه‌ی په‌روه‌رده كرد و ڕێكیخستین و وه‌های كرد كه له دژی فاشیزمی كۆماری توركیای مێتینگه‌ر-قڕكه‌ر قاره‌مانانه به‌رخۆدان بكه‌ین، ڕاستیی شه‌هیدانه. بوێرترین و فیداكارترین كۆمه‌ڵی پارت و گه‌له‌كه‌مان، سوپای شه‌هیدانه. گه‌له‌كه‌مان به شه‌هیده‌كانی خۆیه‌وه هه‌یه و بزووتنه‌وه‌ی ژنان و لاوان به هێزی شه‌هیدان به‌ڕێوه‌ده‌چێت. شه‌هیده‌كانمان ڕێگه‌یان له به‌رده‌م ئێمه كرده‌وه و ڕێی ڕاستی ژیانی ئازاد و مرۆڤایه‌تییان پیشانی ئێمه دا. بوونه بانگی ئه‌وه‌ی به‌بوێری به‌م ڕێگه‌یه‌دا بڕۆین. بزووتنه‌وه و گه‌لێك كه به فه‌رمانی سوپای شه‌هیدان به‌ڕێوه‌بچێت، هه‌رگیز شكست ناهێنێت. گه‌لێك كه پێشه‌نگه‌كه‌ی سوپای شه‌هیدان بێت، سه‌ركه‌وتنی مسۆگه‌ر كردووه.
فه‌رمانی تێكۆشین له‌سه‌ر هێڵی سه‌ركه‌وتن
بێگومان ڕاستیی شه‌هیدان كه هێز به بزووتنه‌وه و گه‌له‌كه‌مان ده‌به‌خشێت، هه‌روه‌ها ئه‌ركیش ده‌خاته سه‌ر شانی ئێمه كه ده‌بێت سه‌ریبخه‌ین. به‌ر له هه‌ر شتێك پێویسته ڕاستیی شه‌هیدان و په‌یوه‌ندیی شه‌هیدان - ڕێبه‌رایه‌تی به‌باشی تێبگه‌ین. شه‌هیدانی ئێمه ڕێی ڕاستی ئازادییان پیشانی ئێمه دا. هه‌روه‌ها فه‌رمانمان پێده‌كات كه به‌بڕیارداری به‌م ڕێگه‌یه‌دا بڕۆین و سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر بكه‌ین. داوامان لێ ده‌كه‌ن كه به‌بڕیارداری به‌و ڕێگه‌یه‌دا بڕۆین كه ئه‌وان ڕوناكی ده‌كه‌ن. داوامان لێ ده‌كه‌ن كه ببینه میلیتانی فیدایی سه‌ركه‌وتوو و وه‌ڵاتپارێزی یه‌كگرتوو. ئه‌وان هه‌موو شتێكیان فیدا كردووه و هه‌بوون و ژیانی ئازادی كوردانیان گه‌یاندۆته ئه‌م ئاسته. داوامان لێ ده‌كه‌ن كه ئه‌م ڕاستییه به‌هه‌میشه‌یی بكه‌ین. فه‌رمانمان پێده‌ده‌ن كه له دژی هه‌موو شێوه دواكه‌تووییه‌ك و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌می، له هێڵی سه‌ركه‌وتندا تێ‌بكۆشین.
بێگومان داواكاریی شه‌هیدانی قاره‌مانی ئێمه، ده‌توانرێت جێبه‌جێ بكرێن و به‌دڵنیاییشه‌وه ده‌بێ جێبه‌جێ بكرێن. بۆ ئه‌مه‌ش تێگه‌یشتن له ڕاستیی شه‌هیدان مه‌رجه، له ڕاستیی شه‌هیداندا فێر ببین و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه خۆمان له‌سه‌ر هه‌موو شێوه هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی تاكه‌كه‌سی ڕزگار بكه‌ین و خۆمان بكه‌ینه وه‌ڵاتپارێز، دیموكرات و شۆڕشگێڕی ڕاسته‌قینه. بێگومان گله‌یی گازنده به كه‌ڵكی هیچ شتێك نایه‌ت. هه‌روه‌ها مه‌ترسیداره كه به چاوی به‌رژه‌وه‌ندیی مادی سه‌یری ڕاستیی شه‌هیدان بكرێت. شه‌هیدانی ئێمه؛ سه‌رچاوه‌ی بۆچوون و جوانترین هه‌ستی ئێمه‌ن، پێوه‌ر و ئافرێنه‌ری فیداكاری و بوێریی ئێمه‌ن، ده‌لیل و دڵنیایی سه‌ركه‌وتنی ئێمه‌ن. ئه‌گه‌ر ئێمه فێرببین كه له ڕاستیی شه‌هیداندا، به ڕاستی تێبگه‌ین، ئه‌و كاته ئێمه هه‌موو شێوه‌كانی سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر ده‌كه‌ین.
پێویسته نوێبوونه‌وه به ڕه‌خنه و ڕه‌خنه‌گرتن بكرێت
به‌م بیر و باوه‌ڕه‌وه ئێمه ده‌توانین به‌ئاسانی بڵێین كه له ساڵیادی چل و دوویه‌مینی ساڵی شه‌هیداندا، وه‌ك گه‌ل و بزووتنه‌وه‌ی خاوه‌نی پته‌وترین هێزی مێژوویی و پێشه‌نگایه‌تیی دینامیكیانه‌ی شه‌هیدان، له هه‌موو كات زیاتر پته‌و و به‌بانگه‌شه‌ین. له ساڵیادی چل و دوویه‌مینی ساڵی شه‌هیداندا، ئێمه شكست به فاشیزمی كۆماری توركیای مێتینگه‌ر-قڕكه‌ر دێنین و ئه‌و به‌ڵێنی سه‌ركه‌وتنه جێبه‌جێ ده‌كه‌ین كه به شه‌هیدانمان داوه. ئه‌مه‌ش به تێكۆشانی قاره‌مانانه‌ی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات ده‌كه‌ین. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ئێمه شۆڕشی ئازادیی كوردستان سه‌رده‌خه‌ین و هه‌لومه‌رجی ئازادی ژیان بۆ ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌ئافرێنین.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، له ساڵیادی ٤١هه‌مینی شه‌هیدبوونی ئه‌ودا، ئێمه جارێكی دیكه به ڕێزداری و منه‌تدارییه‌وه یادی میلیتانی شۆڕشگێڕی گه‌وره و ڕێبه‌ری گه‌لان هاوڕێ حه‌قی قه‌رار ده‌كه‌ینه‌وه و داوا له هه‌موو هاوڕێیانی خۆمان و گه‌لی وه‌ڵاتپارێزی خۆمان ده‌كه‌ین كه له‌سه‌ر ڕاستیی شه‌هیدان زیاتر قووڵ ببنه‌وه، له هێڵی ڕێبه‌رایه‌تی و شه‌هیداندا به ڕه‌خنه‌كردن و ڕه‌خنه‌له‌خۆگرتن خۆتان نوێ بكه‌نه‌وه و به تێكشكاندنی فاشیزم، سه‌ركه‌وتنی شۆڕش مسۆگه‌ر بكه‌ن.
s.m