جارێکیتر هێرش لەبەرانبەر هێزەکانی ئەمریکالە عێراق ئەنجامدرا

هێرشێكی مووشەكی كرایە سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار.

سەرچاوەیەكی ئەمنیی بە میدیاكانی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ دوو مووشەکی جۆری کاتیۆشا، ئاڕاستەی بنکەی عەین ئەسەد كراون لە پارێزگای ئەنبار، کە بنکەی سەربازیی هێزەکانی ئەمریکایە.

سەرچاوەكە هیچ ئاماژەیەكی بە‌ زەرەرو زیانەكانی هێرشە مووشەكییەكە نەكردوە، بەڵام بە وتەی شانەی ڕایگەیاندنی جەنگی: هێرشەكە، هیچ زەرەرو زیانێكی لێ‌ نەكەوتوەتەوە.

ئەوەیش لەكاتێكدایە، شەوی ڕابردوویش، چەند مووشەکێكی جۆری کاتیۆشا، ئاڕاستەی بنکەی ئاسمانیی بەلەد كران لە پارێزگای سەڵاحەدین ‌و شەوی دووشەممەیش، پێنج مووشەك ئاڕاستەی بنکەی سەربازیی ڤیکتۆریای ئەمریکی لە نزیك فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کران ‌و ڕۆژی ١٤ی مانگی ڕابردوویش، لە ڕێگەی فڕۆکەی بیفڕۆکەوانەوە، هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتیی هەولێر.

ف.ق