لە مێردین ٥ کەس دەستگیرکران و یەکێکیان تەمەن ٧٤ ساڵە

سەربازانی سوپای تورک لە مێردین ٥ کەسیان دەستگیرکرد، کە یەکێکیان هاووڵاتییەکی تەمەن ٧٤ ساڵە.

سەربازانی سوپای تورک لە بەردەوامیی هەڵکوتان و دەستگیرکردنەکانیاندا لە مێردینی باکووری کوردستان ئەمینە گەڤجان تەمەن ٦٦ ساڵ، کوڕەکەى بە ناوی حەکیم گەڤجان تەمەن ٣٣ ساڵ، نەزیر دومان تەمەن ٥٥ ساڵ و فەخری ئەرجان تەمەن٧٤ ساڵیان بە پاساوی ئەوەى لێکۆڵینەوە و سکاڵایان لەسەرە، دەستگیریان کردن.

هەروەها بۆ ئەو لێکۆڵینەوەیە ئارژین گەڤجانی تەمەن ٢٤ ساڵ کچی ئەمینە گەڤجان، لە قۆسەر لەلایەن پۆلیسەکانی دەوڵەتی تورکەوە دەستگیرکرا.

ژ.ت