كۆمیته‌ی په‌روه‌رده‌ی كه‌ژه‌كه له باره‌ی چالاكییه‌كانی من داوای مافی خۆم بۆ په‌روه‌رده به كوردی ده‌كه‌م‘ راگه‌یه‌نراوێكی نوسراوی بڵاوكرده‌وه. له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كه‌ژه‌كه‌دا ئه‌و بابه‌تانه باسیان لێكراوه:
" ده‌وڵه‌تی ئێران سزای پێنج ساڵ زیندانی به‌سه‌ر مامۆستا زارا محه‌مه‌دیدا سه‌پاند، كه وانه‌ی كوردی ده‌وته‌وه. ئه‌و بڕیاره، له دژی زمانی كوردی، هه‌بوون و ناسنامه‌ی ئێمه‌ی كورد بڕیارێكی سیاسی نادادپه‌روه‌رانه، نایاسایی و نكۆڵیكردنه له ئێمه‌ی كورد. مافی په‌روه‌رده مافێكی گه‌ردونییه. مافی په‌روه‌رده كه بۆ هه‌موو گه‌لێك، هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌كی فره‌ره‌نگی كولتوری، گوزارشته له ناسنامه، مافێكی ژیانه. رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به زمانێكی زۆر روون و زانستی ده‌ڵێت: "په‌روه‌رده، ئه‌زمونه‌كانی كۆمه‌ڵگا به شێوه‌ی زانیاری تیۆری و پراكتیك بۆ ئه‌ندامانی، به تایبه‌تی گه‌نجه‌كانی فێر بكات. به‌و جۆره خاوه‌نی واتایه‌كی ژیانه. به‌كۆمه‌ڵایه‌تی كردنی منداڵان، به چالاكی په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵگا به‌ڕێوه‌ده‌برێت. په‌روه‌رده‌ی منداڵان ئه‌ركی ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت نییه، گرنگترین ئه‌ركی كۆمه‌ڵگایه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی منداڵان و گه‌نجانی خودی كۆمه‌ڵگان. هه‌م وه‌ك ماف، هه‌م وه‌ك ئه‌ركێك منداڵ و گه‌نجانی خۆیان به گوێره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه سروشتییه‌كانی كۆمه‌ڵگا و نه‌ریته‌كانی خۆیان گه‌وره ده‌كه‌ن، گۆڕیویانه بۆ بابه‌تێكی ژیان، پرسی به‌رده‌وامیدانه به هه‌بوونی خۆی. هیچ كۆمه‌ڵگایه‌ك مافی هه‌بوونی خۆی و بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌ركی په‌روه‌رده‌كردنی گه‌نجانی خۆی له‌گه‌ڵ هێزێكی جیاواز هاوبه‌شی پێناكات، ئه‌و ئه‌ركه بۆ هێزێكی جیاواز جێناهێڵێت. هێزی ئاماژه پێكراو ده‌وڵه‌ت یان كه‌ره‌سته‌كانی ده‌سه‌ڵاتیش بن، نابێت ئه‌و ئه‌رك و مافه‌یان پێبسپێردرێت. له دۆخێكی پێچه‌وانه‌دا، ئه‌وه به‌و واتایه دێت كه خۆی راده‌ستی یه‌كده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات كردووه. پیرۆزی مافی په‌روه‌رده سه‌رچاوه‌كه‌ی له هه‌بوونه‌وه وه‌رده‌گرێت. له‌سه‌ره‌تادا دایك-باوك هیچ هێزێك نه‌یده‌توانی هێنده‌ی كۆمه‌ڵگا له منداڵ و گه‌نجانی خۆیان نزیك ببنه‌وه، نه‌ك به هێنده‌ی ئه‌وان له پێویستییه‌كانی خۆیان نزیك ببنه‌وه. له ته‌واوی مێژوودا هۆشمه‌ندی نه‌ته‌وه-ده‌وڵه‌ت خۆی سپرادوهتهوه هۆشمه‌ندی تاكپه‌رستی. ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه یه‌ك له هه‌ره گه‌وره‌ترین دوژمنانی كۆمه‌ڵگایه. ئه‌و چالاكیانه كۆمه‌ڵگا له منداڵ و گه‌نجان بێبه‌ش ده‌كه‌ن".
گه‌له‌كه‌مان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه له‌م رۆژانه‌دا به پێشه‌نگایه‌تی ژنان له چالاكی "من داوای مافی په‌روه‌رده‌ی خۆم به كوردی ده‌كه‌م" به‌ڕێوه‌ده‌بات، مافێكی گهرودوونی هه‌بوونه. چالاكی هه‌ره شكۆمه‌ندانه و خاوه‌ندارییه له زمان، كو‌لتور، ئازادی و دیموكراسی. مامۆستا زارا محه‌مه‌دی، به پێی توانای خۆی خاوه‌نداری له زمانی خۆی كردووه. زیندانكردنی مامۆستا زارا به پاساوی په‌روه‌رده‌كردن به زمانی كوردی، ده‌ریده‌خات كه رژێمی ئێران دیموكراتیك ناكرێت، له ئێران ماف و یاسایه‌ك كه هه‌موو گه‌لێك به زمانی دایكی خۆیان بخوێنن، نییه.
په‌روه‌رده بۆ كۆمه‌ڵگا واتابه‌خشی هه‌بوون، ئازادی و ناسنامه‌یه.
تا ئازادبوونی مامۆستا زارا محه‌مه‌دی، له‌سه‌ره‌تادا ژنانی كوردی ئافرێنه‌ری كۆمه‌ڵگا، ئه‌وانه‌ی ناسنامه و كولتوری كۆمه‌ڵگا ساز ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و گه‌نجانه‌ی مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه به زمانی دایكی خۆیان بخوێنن و بنوسن، پێویسته چالاكی دیموكراتی جۆراوجۆر به‌ڕێوه‌ببه‌ن. نابێت تا به‌ده‌ستهێنانی مافی په‌روه‌رده به زمانی دایكی بسره‌ون. هه‌موو جۆره سیاسه‌تێكی نكۆڵیكار، پاكتاوكه‌ر و داپڵۆسێنه‌رانه له دژی هه‌بوون، كو‌لتور و زمانی كوردی ده‌گیرێنه‌به‌ر، پێویسته به هێزی پێكه‌وه‌یی و یه‌كگرتووی كۆمه‌ڵگا پوچه‌ڵ بكرێته‌وه.
به‌ر له چه‌ند رۆژ له توركیا گه‌نجێك به ناوی ئه‌نه‌س كارا له دیمه‌نێكدا به به‌رچاوی هه‌موو جیهان ئاشكرای كرد، كه ئه‌و به هۆی سیستمی په‌روه‌رده‌ی فاشیست، پاكتاوكه‌ری ئاكه‌په- مه‌هه‌په ناتوانێت به ئازادی بخوێنێت و بژی، بۆیه كۆتایی به ژیانی خۆی ده‌هێنێت. ئه‌ردۆغان- باخچه‌لی و ئه‌وانه‌ی ده‌وروپشتیان گه‌نجانی ئێمه، مرۆڤه‌كانی ئێمه بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسیه چه‌په‌ڵه‌كانیان ده‌كه‌ن به قوربانی. یه‌كێك له هه‌ر گرنگترین ئامانجه‌كانی شه‌ڕه‌كان، هه‌وڵ ده‌ده‌ن وه‌ك به نرخترین موڵك منداڵان، كچان و گه‌نجان له ناو خۆیاندا بتوێننه‌وه. بۆ ئه‌وه له رێگه‌ی ئه‌و خوێندگایانه‌ی كه منداڵانیان تێدا هه‌ڵده‌بژێرن و كۆیان ده‌كه‌نه‌وه. زیاتر له 4000 هه‌زار خوێندنگه‌ی جه‌ماعه‌ت هه‌وڵده‌ده‌ن گه‌نجانی كورد بكه‌ن به رۆبۆتی بێ ئیراده، بێهۆش كه له هیچ شتێك ناپرسنه‌وه و ئه‌وانه ده‌كه‌نه مرۆڤی بێ هه‌ڵوێست و بێ هه‌ڵوێست و بێ مێشك. ئامانجی هه‌ره سه‌ره‌كی فاشیزمی ئاكه‌په ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵگایه‌ك له دژی كۆمه‌ڵگا ساز بكات، مافی په‌روه‌رده له‌ده‌ست كۆمه‌ڵگا بهێنێته ده‌ره‌وه، كۆمه‌ڵگای ده‌سه‌ڵاتدار و ده‌وڵه‌ت ساز بكات. بۆ ئه‌وه‌ش قه‌یومه‌كان له زانكۆكاندا جێگیر ده‌كات. هه‌وڵ ده‌دات هۆش و مێشكی ئه‌و گه‌نجانه‌ی داهاتووی كۆمه‌ڵگای ئازاد، دیموكراتیكن بكوژێت. بۆ ئه‌وه زمان، كو‌لتور و مێژوویه‌كی زۆر جیاواز فێری منداڵ و ئه‌و گه‌نجانه ده‌كات كه له راستی كۆمه‌ڵگا، ئیراده‌ی ئازاد دوورخراونه‌ته‌وه، ده‌كه‌ن. له‌و په‌روه‌رده‌یه‌دا له گه‌وهه‌ری خۆیان نامۆكردن، ئامانجی سه‌ره‌كیه. هه‌م له رووی تیۆری، هه‌م له رووی ماددییه‌وه ناسنامه‌یه‌كی هه‌ره ده‌وڵه‌ت په‌ره‌ستیان پێده‌ده‌ن. به‌و جۆره واده‌كه‌ن، ئه‌وان به بێ ده‌سه‌ڵات نه‌توانن بژین. ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌وان ده‌كه‌ن به تاكه رێگه‌ی هه‌بوون و جێی متمانه. ئه‌و به‌شانه‌ی ئاماده‌كراون، هه‌م خۆیان وه‌ك ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات داده‌نێن، هه‌م به‌و شێوه ده‌بنه دوژمنی كۆمه‌ڵگای سروشتی. ده‌سه‌ڵاتدار كه ده‌ست به‌سه‌ر په‌روه‌رده‌دا بگرن، له ژێر ئه‌وه‌دا ئه‌و راستیه مێژوویانه هه‌ن. سه‌رمایه‌دارێك كرێكارانی خۆی چۆن په‌روه‌رده ده‌كات، ده‌سه‌ڵاتداریش عه‌بد-كرێكاره‌كانیان له ژێر حوكمی خۆیان به‌و بیركردنه‌وه‌وه په‌روه‌رده ده‌كه‌ن. هه‌رچه‌نده ناوه‌كه‌شی بروكراسی بێت، تاكه‌كانیان له خوارترین ئاسته‌وه تاكوو سه‌ره‌وه هه‌موویان وه‌ك كۆیله و عه‌بد گه‌وره ده‌كه‌ن.
به‌تایبه‌تی ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه- ده‌وڵه‌ت یه‌كده‌ستكردنی خۆیان له‌سه‌ر ته‌واوی منداڵان و گه‌نجانی كۆمه‌ڵگا، سه‌ره‌تا به رێگه‌ی په‌روه‌رده‌وه رێكده‌خه‌نه‌وه. ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر هۆشمه‌ندی مێژوویی و هونه‌ری خۆیان، به هۆشمه‌ندی ئایینی و فه‌لسه‌فی جیاده‌كرێنه‌وه، ئیتر نابنه كه‌سانی بنه‌ماڵه‌كانی پێشوویان، ده‌بنه منداڵ و موڵكی خاوه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات. له‌خۆنامۆبوونی گه‌وره به‌و جۆره رێكده‌خه‌ن. بورژوازی، له رووی په‌روه‌رده‌وه چینێكه كه له سه‌ر ته‌واوی گه‌ل و كۆمه‌ڵگا یه‌كده‌ستكردنی هه‌ره گه‌وره ساز ده‌كات. په‌روه‌رده‌ی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی ده‌سه‌پێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت كارێك بۆخۆیان بدۆزنه‌وه، بڕوانامه‌ی زانكۆیان به بیرده‌هێننه‌وه. به‌و جۆره گه‌نجانی كۆمه‌ڵگا ده‌خه‌نه به‌ر دهستاری بێگانه‌بوون و وابه‌سته‌بوون و قۆناغی خستنه‌ناو قه‌فه‌زی ناچاركردن. له‌و دۆخه‌دا زه‌خت و زۆرداری، هێزی ماددی و په‌روه‌رده بۆ داگیركاری كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌نه به‌هێزترین چه‌ك.
به‌و هۆیه‌وه مرۆڤ ده‌توانێت به ئاسانی بڵێت، له ته‌واوی مێژووی شارستانیه‌تدا ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداران له رێگه‌ی په‌روه‌رده‌وه له به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگا شه‌ڕێكیان به‌ڕێوه‌بردووه و كۆمه‌ڵگا زه‌بری هه‌ره كوشنده‌ی به‌ركه‌وتووه. مافی په‌روه‌رده‌ی جڤاك، مافێكی پێكهێنانی هه‌ره دژواره. له‌به‌رده‌م هێزی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه-ده‌وڵه‌ت و قۆرغكاری ئابوری، پێویسته كۆمه‌ڵگا به رێگه‌ی په‌روه‌رده‌وه به‌دڵنیاییه‌وه هه‌بوونی خۆی ده‌سته‌به‌ر بكات. له‌و واتایه‌دا كۆمه‌ڵگا كه‌وتوه‌ته هه‌ره دژوارترین سه‌رده‌می مێژوویی خۆیه‌وه. هه‌ژمۆنی بیردۆزی به شۆڕشی دانوستاندی ئه‌م داییه له‌سه‌ر ته‌واوی كۆمه‌ڵگا شه‌ڕێكی ماددی به‌ڕێوه‌ده‌چێت. داگیركردن وێڕای لایه‌نی سه‌ربازی و ئابوری، بگره له‌وه‌ش زیاتر له رێگه‌ی ماددی، هه‌م بێ ئه‌وه‌ی مرۆڤ هه‌ستی پێبكات به‌ڕێوه ده‌بات. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و داگیركارییه، پێویسته كۆمه‌ڵگا وه‌ك ئامێره هه‌ر بنچینهییهكان بۆ هه‌بوونی خۆی، به ره‌وشت و تێكۆشانی سیاسی خۆی خۆڕاگری بكات. ئه‌وه تاكه رێگه‌ی ئازادی و رزگارییه. ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی گه‌نجانی خۆی له ده‌ست بدات، یان به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌و گه‌نجانه‌ی كۆمه‌ڵگای خۆیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن له‌ناو ده‌چن. ته‌نانه‌ت مرۆڤ هه‌بوونی خۆیان له ده‌ستده‌ده‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی ناپاكی لێده‌كه‌ن. هه‌موو رۆژێك گه‌نجانی ئێمه ده‌بنه قوربانی ئه‌و سیاسه‌ته نامرۆییه قێزه‌ونانه. ئه‌وه‌ی به‌ری پێبگرێت و ئاسته‌نگی بۆ دروست بكات، ته‌نیا هۆشمه‌ندی مۆدێرنیته‌ی دیموكراتیكه، به ئیراده‌ی كۆله‌كتیڤ و پێكه‌وه‌یی هزری كۆمه‌ڵگای ئیكۆلۆژیك، ئازادیخوازی ژن، مافی په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵگا به‌ده‌ستخستنه. ئه‌وه‌ش كاتێك ئێمه له هه‌موو گۆڕه‌پانێكدا خاوه‌نداری له مافه گه‌ردونییه‌كانی خۆمان بكه‌ین ئه‌وه ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت".
هـ . ب