لە تەل رەفعەت و دێرک دەوڵەتی تورک بە درۆن هێرشی کرد

سوپای داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چەکهەڵگر لە تەل رەفعەت و دێرک هێرشی کرد. ٢ کەس بریندار بوون.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک کاتژمێر ٠٦:٠٠ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چەکهەڵگر، لە ناوچەی تەل رەفعەتی کانتۆنی شەهبا ماڵێکی بۆردومان کرد.

لە ئەنجامدا زیانی مادی دروست بوو.

هەروەها کاتژمێر ٠٤:٠٠ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆش لە گوندی خانەسوری دێرک، فڕۆکە بێفڕۆکەوانە چەکهەڵگرەکانی تورک ئۆتۆمبێڵێکیان بۆردومان کرد.

بەپێی زانیاریەکان لە هێرشەکەدا دوو کەس بریندار بوون.

ف.ق