بە دیمەن

چالاکییەکەی ژنێڤ: بە بڕیارەکەی پەکەکە، پرۆسەیەکی نوێ دەستی پێ کرد

لەو چالاکییەی کە ٢٢٥ هەفتەیە لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوامە، سڵاو لە ١٢ هەمین کۆنگرەی پەکەکە کرا و گوترا کە بە بڕیاری پەکەکە پرۆسەیەکی نوێی تێکۆشان دەستی پێ کرد.

ئەو ئێشکگرییەی بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لەبەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ژنێڤی سویسرا دەستی پێ کردووە، لە هەفتەی ٢٢٥دا بەردەوامە. لە چالاکییەکەدا سڵاو لە ١٢ هەمین کۆنگرەی پەکەکە کرا، دامەزرێنەرانی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون یادکرانەوە.

چالاکییەکە لە کەسێتی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی کوردستان دەستی پێ کرد.

پاشان هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردی ژنێڤ، عوسمان تەکین ڕایگەیاند بە بریارەکانی ١٢ هەمین کۆنگرەی پەکەکە، پرۆسەیەکی نوێ لە مێژووی تێکۆشاندا دەستی پێ کردووە.

تەکین ڕایگەیاند لەگەڵ  بڕیاری کۆتاییهێنان بە کاری ڕێکخستنی لەژێر ناوی پەکەکە، "لەمێژووی تێکۆشاندا سەردەمێک کۆتایی هات و سەردەمێکی نوێ لە هێڵی پراکتیکی بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ کرد. ڕوحی ئە سەردەمە نوێیە بە تێکۆشانی ئازادی هاوبەشی گەلان و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ شێودەگرێت".  

تەکین ڕایگەیاند بریارەکەی پەکەکە بەرپرسیارێتی خستووەتە ئەستۆی تورکیا و هێزە نێونەتەوەییەکان، گوتی: "تا ئازادیی ڕێبەرمان مسۆگەر نەبیت، کەس ناتوانێت باسی چارەسەری دیموکراتیک و ئاشتی هەمیشەیی بکات. دەبێت دەوڵەتی تورک بەباشی ئەم پرۆسەیە بخوێنێتەوە و ڕێگە بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بکاتەوە. هەروەها دەبێت هەموو دامەزراوە نێونەتەوەییەکان، بەتایبەت نەتەوە یەکگرتووەکان هەنگاوی ڕوون بنێن".

تەکین بانگەوازی لە گۆڕەپانی نێونەتەوەیی کرد "دژی گۆشەگیریی ڕەهای سەر ڕێبەر ئاپۆ دەنگ هەڵبڕن. ڕێز لە ئیرادەی گەلی کورد بگرن. بێدەنگی هاوکارییە لە تاوان".

پاشان ڕاگەیاندراوێک خوێنرایەوە، دووپاتکرایەوە تا ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ مسۆگەر نەکرێت بێ‌وەستان درێژە بە تێکۆشان دەدەن.