ڕوکەن ئەمینە ئاکچا گوتی: "تەمەنیان بە تێکۆشان تێپەڕاند. داواکاریین هاوڕێیانی ڕێبەر ئاپۆ بەشدارییەکی مەزنی یادبکرێنەوە. بۆیە بانگەوازی لە گەلەکەمان دەکەین یادی هەڤاڵان شەهید بەرز ڕابگرن."
سەردانی پرسەی سەرەخۆشی لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردی لە کۆڵن (نەجەدەکە) لە ڕۆژی ٤هەمیندا بە جەماوەری بەردەوامە. هەر ڕۆژێک بەشدارییەکی جیاوازی گروپ، نوێنەرانی دامەزراوەکان بۆ خاوەندارێتی کردن لە میراتی تێکۆشانی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون سەردانی پرسەی سەرەخۆشی دەکەن.
بنەماڵە کوردستانییەکان، ئەنجوومەنی ژنان و گەنجان، پێكهاتەکانی کەجەدەکە-ئە، سیاسەتمەدار، ئەندامانی تەڤگەری شۆڕشگێڕی و سۆسیالیستی، دامەزراوەکانی عەلەوییەکان، کۆمەڵگەی ئیسلامی کوردستانی، هونەرمەند، ڕۆژنامەنووس لە ماوەی چوار ڕۆژدا سەردانی پرسەکەیان کردوە.
مەڕاسیمەکە لە ١٨ی ئایار ئەنجام دەدرێت
سەردانی پرسەی سەرەخۆشی کە لە لایەن بنەماڵەی ئاڵتون و قەیتانەوە لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد دانراوە تاوەکو ١٧ی ئایار بەردەوام دەبێت. لە ١٨ی ئایاردا بۆ بەشدارییەکی بەرفراوان مەڕاسیمی یادکردنەوە ئەنجام دەدرێت.
هاوسەرۆکی کۆن-مەد ڕوکەن ئەمینە ئاکچا لە ڕێگەی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) بانگەوازی لە کوردستانیان و دۆستانیان لە ئەڵمانیا کرد بەشداری مەڕاسیمی یادکردنەوەکە ببن.
ڕوکەن ئەمینە ئاکچا گوتی: "بە خەمگینەییەکی گەورەوە پرسەی ئەم دوو پێشەنگە شۆڕشگێڕە بەرێوەدەبەین. لە ناوەندی کۆمەڵگەی دموکراتیکی کورد سەردانی پرسەکە تاوەکو ڕۆژی شەممە بەردەوامە. ڕۆژی یەک شەمە لە هۆڵێک مەڕاسیمێکی جەماوەری ئەنجام دەدەین. بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی لە کەسێتی هەڤاڵان ڕەزا و فوئاددا مەڕاسیمەکە ئەنجام دەدەین. تەمەنی خۆیان بە تێکۆشان تێپەڕاند. دەمانەوێت بە بەشداربوونێکی جەماوەری هاوڕێیانی ڕێبەر ئاپۆ یادبکەینەوە. چاوەڕوانی گەلەکەمانین کە بەشداری یادکردنەوەکە ببن."
شوێنی یادکردنەوەکە: Im Gewerbegebiet Pesch 12A, 50767 Köln