هه‌واڵی به‌په‌له‌: لە کاتێکی نزیکدا بانگەوازییەکی مێژوویی ڕێبەر ئاپۆ لە ANF بڵاودەکرێتەوە
بە دیمەن

کۆمەڵگەی ئازادی بەریتانیا بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە فێستیڤاڵی کرێکارانی کانەکانی دورهام

کۆمەڵگەی ئازادی بەریتانیا بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە ١٣٩هەمین فێستیڤاڵی کرێکارانی کانەکانی دورهام کە لەلایەن سەندیکای دورهام ڕێکدەخرێت کە پشتگیری لە "کەمپەینی سەندیکایی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" دەکات.

١٣٩هەمین فێستیڤاڵی کرێکارانی کانەکانی دورهام کە لە ساڵی ٢٠١٦ـەوە لەلایەن سەندیکای کرێکارانی کانەکانی دورهامەوە ڕێکدەخرێت، دەست پێ دەکات. کۆمەڵگەی ئازادی بەریتانیا لەم بارەیەوە ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە و بانگەوازی لە هەموو کرد بەشداربن لە فێستیڤاڵەکە کە ١٢ ی تەمموز، ڕۆژی شەممە بەڕێوەدەچێت.

کۆمەڵگەی ئازاد ڕایگەیاند فێستیڤاڵەکە تەنها کەلتووری نییە، بەڵکو تێکۆشانی کرێکاران و یەکگرتنی نێونەتەوەیی و داخوازیی ئازادییە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ١٥ سەندیکای بەریتانی و لەنێویاندا سەندیکای کرێکارانی کانەکانی دورهام بە ئاشکرا پشتگیرییان کردووە لە "کەمپەینی سەندیکایی ئازادیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان". دیاریکردنی فێستیڤاڵەکە بۆ "ئازادیی ئۆجالان" تێکۆشانی ڕەنج و ئاشتیی نێونەتەوەیی واتادارتر دەکات.

هەروەها دووپاتی دەکاتەوە، فێستیڤاڵەکە فەراهەمکردنی زەمینەیەکە بۆ ئاشتی و ئازادی و چارەسەری دیموکراتیک، وە بانگەوازی هەمووان دەکات بۆ بەشداربوون لە فێستیڤاڵەکە.